قورئان
ﰇ
ﱖ
ﰈ
٣ ٣ ﭧ ﭨ ﭩ ٤ ٤ ﭫ ﭬ ﭭ ٥ ٥ ﭯ
ﭰ ﭱ ٦ ٦ ﭳ ﭴ ﭵ ٧ ٧ ﭷ ﭸ
ﭹ ٨ ٨ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ٩ ٩ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ
١٠ ١٠ ﮅ ﮆ ﮇ ١١ ١١ ﮉ ﮊ ﮋ ١٢ ١٢ ﮍ ﮎ
ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ١٣ ١٣ ﮕ ﮖ ﮗ
ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ١٤ ١٤ ﮝ ﮞ ﮟ ١٥ ١٥
ﰉ
ﮮ ﮯ ﮰ ٤ ٤ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ٥ ٥ ﯘ ﯙ ٦ ٦
ﯛ ﯜ ٧ ٧ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ٨ ٨ ﯣ ﯤ ٩ ٩
وَنَفۡسٖ وَمَا سَوَّىٰهَا ٧
نەفس یەكێكە لەنیشانە گەورەكان وشیاوی ئەوەیە كەسوێندی پێ بخورێت، چونكە لەئەندازە بەدەر ناسك وخێرایە وگۆڕانكاری بەسەردا دێت وخاوەن هەڵچوونی دەروونییە وەك نییەت وویست وخۆشەویستی وڕق، ئەگەر نەفس نەبووایە لاشەی مرۆڤ دەبووە پەیكەرێكی بێ گیانی بێ سوود، دروست كردنی نەفس بەمجۆرە جوان ولەبارە یەكێكە لەنیشانەكانی دەسەڵاتی خوای گەورە. سەعدى: ٩٢٦.
پرسیار: خواى گەورە هەميشە سوێند بەدروستكراوە گەورەكانى خۆى دەخوات، نەفس لەچ ڕوويەكەوە گەورەيە؟
فَأَلۡهَمَهَا فُجُورَهَا وَتَقۡوَىٰهَا ٨
لە موحەممەدی كوڕی كەعبەوە دەگێڕنەوە فەرموویەتی: هەر كاتێك خوای گەورە ویستی چاكە وخێری لەگەڵ بەندەیەكی خۆیدا هەبوو، ئەو چاكە وخێرەی لەویژدانی بەندەكەی خۆی دەگەیەنێت وئەویش كاری پێ دەكات، هەر كاتێكیش ویستی خراپەی لەگەڵدا بێت، ئەو خراپەیەی لەویژدانی بەندەكەی خۆی دەگەیەنێت وئەویش كاری پێ دەكات. قورتوبى: ٢٢/ ٣١٢.
پرسیار: نيشانەى ويستى چاكە يان خراپە لەلايەن خوداوە چییە؟
قَدۡ أَفۡلَحَ مَن زَكَّىٰهَا ٩ وَقَدۡ خَابَ مَن دَسَّىٰهَا ١٠
واتە: هەر كەسێك لەزانست وكردەوەدا نەفسی خۆی بەتەقوا پەروەردە كرد وبردیە سەرەوە، ئەوە دەستی بەهەموو ئەو كارانە دەگات كەدەیەوێت ولەهەموو ئەو كارانە ڕزگاری دەبێت كەكرێت وناپەسەندن، هەر كەسێكیش بەنەزانی وخراپەكاری نەفسی خۆی بهێنێتە خوارەوە وزەلیلی كرد، ئەوە زیانبار دەبێت. ئالوسى: ١٥/ ٣٦١.
پرسیار: نەفسى مرۆڤ چۆن ڕزگارى دەبێت؟
فَكَذَّبُوهُ فَعَقَرُوهَا
ستەمكارترین كەسی ئەو گەل وهۆزە هەستا بەكوشتنی وشترەكە، بەڵام لەبەر ئەوەی هەموویان بەو كارە ڕازی بوون، نیسبەتی كوشتنەكە دراوەتە لای هەموویان. قورتوبى: ٢٢/ ٤١٢.
پرسیار: يەك كەس وشترەكەى پێغەمبەر صاڵحى كوشتووە، بۆچى خواى گەورە دەفەرمووێت: هەموويان پێكەوە وشترەكەيان كوشت؟
وَمَا خَلَقَ ٱلذَّكَرَ وَٱلۡأُنثَىٰٓ ٣
خوای گەورە سوێندی بەوە خواردووە كەنێر ومێی دروست كردووە، كەماڵی دانایی خودا لەم كارەدا ئەوەیە كەلەهەموو چین وتوێژێك لەگیانداران كەویستویەتی بمێننەوە، نێر ومێیەكی دروست كردووە، بۆ ئەوەی ئەو جۆرە بمێنێتەوە ولەناو نەچێت، هەریەك لەم نێر ومێیەش بەهۆی ئەو حەز وئارەزووەی كەبۆ یەكتریان هەیە بەرەو لای یەكتری كشاون، خوای گەورەش هەریەك لەنێر ومێی بەگونجاوی دروست كردووە ولەگەڵ یەكدا گونجاون. سەعدى: ٩٢٧.
پرسیار: دانايى خودا لەوەدا چییە كەهەر جۆرە گياندارێكى دروست كردبێت، نێر ومێيەكى لێ دروست كردووە؟
فَأَمَّا مَنۡ أَعۡطَىٰ وَٱتَّقَىٰ ٥ وَصَدَّقَ بِٱلۡحُسۡنَىٰ ٦ فَسَنُيَسِّرُهُۥ لِلۡيُسۡرَىٰ ٧
واتە: ئەو بۆ ڕێگای ئاسان ئامادە دەكەین، كەبریتییە لەئەنجامدانی چاكەكان ووازهێنان ودووركەوتنەوە لەخراپەكان، دژی ئەم كارەش ئەوەیە كەمرۆڤ بۆ ڕێگەی هەرە دژوار ئامادە بكات، هەر لەمانای ئەم ئایەتە ئەوەیە كەپێغەمبەر(ﷺ) فەرموویەتی: «اعْمَلُوا فَكُلٌّ مُيَسَّرٌ لِمَا خُلِقَ لَهُ» رواه البخاری/ ٤٩٤٩. واتە: كار وكردەوە ئەنجام بدەن، هەر كەسێك ڕێگەی ئەوەی بۆ خۆشكراوە كەبۆی دروست كراوە. ابن جزى: ٢/ ٥٨٩.
پرسیار: بەپێى ئايەتەكە ئەو فەرموودەيەى پێغەمبەر(ﷺ) ڕوون بكەرەوە.
فَأَمَّا مَنۡ أَعۡطَىٰ وَٱتَّقَىٰ ٥ وَصَدَّقَ بِٱلۡحُسۡنَىٰ ٦ فَسَنُيَسِّرُهُۥ لِلۡيُسۡرَىٰ ٧
یەكێك لەزانایانی سەردەمی سەلەفی صاڵح فەرموویەتی: یەكێك لەپاداشتەكانی كاری چاكە كردنی كارێكی تری چاكە كەدوابەدوای كارە چاكەكەی یەكەم دەكرێت، یەكێكیش لەسزای كارە خراپەكان ئەوەیە كەدوابەدوای ئەو كارە خراپە كارێكی تری خراپ دەكات. ابن كثير: ٤/ ٥٢٠.
پرسیار: باسەكەى پێشوو لەژێر تيشكى ئەم ئايەتانەدا ڕوون بكەرەوە.