قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

ﭦﭛﭣﭤ
١ ١ ٢ ٢
٣ ٣
٤ ٤ ٥ ٥
٦ ٦
٧ ٧ ٨ ٨
٩ ٩
ﭿ ١٠ ١٠
١١ ١١
١٢ ١٢
١٣ ١٣
١٤ ١٤ ١٥ ١٥
١٦ ١٦
١٧ ١٧
١٨ ١٨
١٩ ١٩
٢٠ ٢٠
٢١ ٢١
٢٢ ٢٢


٢٣ ٢٣
ﯿ ٢٤ ٢٤
٢٥ ٢٥

٢٦ ٢٦
526
سووڕەتی نجم ئایەتەکان 1 - 2

وَٱلنَّجۡمِ إِذَا هَوَىٰ ١ مَا ضَلَّ صَاحِبُكُمۡ وَمَا غَوَىٰ ٢

سەبارەت بەچەسپاندنی ئەوەی كەسرووشی خوای گەورە ڕاست ودروستە، سوێندنی بەئەستێرەكان خوارد، چونكە پەیوەندیەكی سەیر لەمبارەوە هەیە، ئەویش ئەوەیە كەخوای گەورە ئەستێرەكانی كردووە بەهۆی ڕازاندنەوە وجوانی ئاسمان، سرووش وشوێنەوارەكانی سرووشیش هۆكاری ڕازاندنەوەی سەرزەوین. بەجۆرێكی تر: ئەگەر زانستی بەجێماوی پێغەمبەران نەبووایە، بێگومان خەڵكی لەناو تاریكیەكی زۆر تاریكتر لەشەوی تاریكدا دەبوون. سەعدى: ٨١٨.
پرسیار: چ پەيوەنديەك لەنێوان ئەستێرەكان وپێغەمبەرايەتى پێغەمبەراندا هەيە؟

سووڕەتی نجم ئایەتەکان 0 - 2

مَا ضَلَّ صَاحِبُكُمۡ وَمَا غَوَىٰ ٢

ئەمە وەڵامی سوێندەكەیە، ڕووی لەقوڕەیشییەكانە، مەبەست لەهاونشینەكەی ئەوان (واتە: مەبەست لەوشەی -صَاحِبُكم- پێغەمبەری خوایە(ﷺ) كەگومڕایی وسەرلێشێوانی لێ نەفی كراوە، جیاوازی نێوان ئەم دوو وشەیە (واتە: وشەی (ضَلَّ) لەگەڵ وشەی (غَوَى). و) ئەوەیە كەگومڕایی (ضَلَّ) بەبێ نییەت ومەبەست ڕوو دەدات (واتە: كابرا بێ ئەوەی خۆی نییەتی گومڕابوونی هەبێت، گومڕا دەبێت. و)، بەڵام (غَوَى) (واتە: گرتنەبەری ڕێگای هەڵە. و) نییەت ومەبەستی دەوێت. (كەواتە مانای ئایەتەكە ئاوایە: پێغەمبەری خوا(ﷺ) نە خۆی بەبێ نییەت ومەبەست گومڕا بووە، نە خۆیشی بەقەسدی لاڕێ كردووە. و). ابن جزى: ٢/ ٣٨٠.
پرسیار: جياوازى نێوان وشەى (ضَلَّ) لەگەڵ وشەى (غَوَى) چییە؟

سووڕەتی نجم ئایەتەکان 2 - 4

مَا ضَلَّ صَاحِبُكُمۡ وَمَا غَوَىٰ ٢ وَمَا يَنطِقُ عَنِ ٱلۡهَوَىٰٓ ٣ إِنۡ هُوَ إِلَّا وَحۡيٞ يُوحَىٰ ٤

خوای گەورە هەوا وهەوەسی لەپێغەمبەر(ﷺ) نەفی كردووە وزانیاری كامڵی واتە: وەحی وسرووشی بۆ ئەو ئیسبات كردووە، ئەمەش ئەوپەڕی كامڵبوون وزانابوونە، جا خوای گەورە دوژمنانی پێغەمبەری(ﷺ) بەپێچەوانەی ئەو دوو وشەیە وەسف كرد، كەواتە: كەماڵی ڕەهای مرۆڤ بریتییە لەوەی بەنییەت ومەبەسەت بەندایەتی بۆ خوای گەورە بكات. ابن تيميە: ٦/ ١٢٨.
پرسیار: ئەم ئايەتانەى سەرەوە كەماڵى پێغەمبەر(ﷺ) ونوقسانى وناتەواويى هاوەڵپەرستان دەگەيەنێت، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی نجم ئایەتەکان 3 - 4

وَمَا يَنطِقُ عَنِ ٱلۡهَوَىٰٓ ٣ إِنۡ هُوَ إِلَّا وَحۡيٞ يُوحَىٰ ٤

ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەفەرموودەكانی پێغەمبەر(ﷺ) هەر هەمووی وەحی وسرووش بووە لەلایەن پەروەردگارەوە. (بەڵام جیاواز لەئایەتەكانی قورئان، ئایەتی قورئان هەمووی موتەواتیرە وجێی شەك وگومان نییە وناكرێت بڵێین: ئەمەیان صەحیحە وئەمەیان حەسەنە وئەوەیان لاوازە، چونكە هەر هەمووی موتەواتیرە وجێی گومان نین وكەلامی خودان وڕاستەوخۆ بۆ سەر پێغەمبەر(ﷺ) دابەزیون وناوی قورئانە وكەلامی خودایە، بەڵام فەرموودە هەندێكی صەحیحە، چونكە لەزانایانی جێ متمانەوە گەیشتووە بەدەست خەڵكی تر، بەڵام فەرموودەش هەیە لاوازە، چونكە ئەوانەی كەفەرموودەكەیان گەیاندووە هەموویان لەگێڕانەوەدا بەهێز یان جێ متمانە نەبوون، درێژەی ئەم بابەتە لەزانستەكانی فەرموودەناسیدا ڕوون كراوەتەوە. و). سەعدى: ٨١٨.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە پلە وپايەى فەرموودەى پێغەمبەرى خوا(ﷺ) ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی نجم ئایەتەکان 0 - 17

مَا زَاغَ ٱلۡبَصَرُ وَمَا طَغَىٰ ١٧

مرۆڤێكی دوور لەئاكاری بەرز وكەسێك كەبەپێی پێویست ئەدەبی نییە، كاتێك لەبەرامبەر پادشایەك ڕادەوەستێت بەلای چەپ وڕاستدا لا دەكاتەوە، سەیری ئەملاولا دەكات، خوای گەورە ئەم ڕەفتارە دزێوەی لەپێغەمبەر(ﷺ) نەفی كردووە، هەواڵی ئەوەی داوە كەپێغەمبەر(ﷺ) لەلوتكەی ئەدەب وویقار وشەرم وحەیا وئاكاری جوان وڕەوشتی بەرزدایە، بەجۆرێ كەلای بەهیچ لایەكدا نەكردەوە، جگە لەنیشانەكانی خوای گەورە چاوی نەخستە سەر هیچ شتێكی تر، بەڵكو زۆر بەڕێزەوە وبەبێ ئەوەی بەلای چەپ وڕاستدا لا بكاتەوە وبەتەمای ئەوە بێت بزانێت چی هەیە وچی نییە، بەئەدەبەوە ڕاوەستا، دڵ ودەروونی پڕ لەئارخەیانی وهێمنی وباوەڕ بەخۆبوون ومتمانە بوو، ئەم جۆرە ڕەفتارانە لوتكەی كەماڵ وپێگەیشتنن. ابن القيم: ٣/ ٧٦.
پرسیار: ئەم ئايەتە بەڵگەيە لەسەر ئەدەب وڕەوشتى هەرە بەرزى پێغەمبەر(ﷺ) لەكاتى شەوڕەوى (الإسرا) وبەرزبوونەوە (المعراج)دا، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی نجم ئایەتەکان 0 - 23

إِن يَتَّبِعُونَ إِلَّا ٱلظَّنَّ وَمَا تَهۡوَى ٱلۡأَنفُسُۖ

واتە: ئەوەی كەنەفسە فەرماندەر بەخراپەكانی ئەوان دەیەوێت. نەفس چونكە لەسەر بنەمای خۆشەویسی شەهوەت وئارەزوو تێكەڵ كراوە، حەزی لەكاری پەست ونزمە، بەڵام عەقڵ وژیری چاویان لەپاشەڕۆژە ودووربینن. ئالوسى: ١٤/ ٥٨.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە مرۆڤ چۆن نەفسى خۆى پەروەردە دەكات؟

سووڕەتی نجم ئایەتەکان 0 - 23

وَلَقَدۡ جَآءَهُم مِّن رَّبِّهِمُ ٱلۡهُدَىٰٓ ٢٣

هەر كەسێك ڕێنوێنی دەست بخات پەیڕەوی لێ دەكات، تەنانەت ئەگەر لەلایەن دوژمنیشەوە بێت، چ بگات بەوەی زاتێ ڕێنوێنی هێنابێت كەلەهەمووان باڵاتر وبەڕێزتر بووە وهەرگیز چاكەی ئەو لەگەڵ بەندەكاندا نەپچڕاوە. بيقاعى: ١٩/ ٦١.
پرسیار: ڕستەى (ولقد جاءهم من ربهم الهدى) چ مانا ومەبەستێك دەبەخشێت؟