قورئان
ﯙ
ﱑ
ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ٢٠ ٢٠ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ٢١ ٢١
ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ٢٢ ٢٢ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ
ﭴ ٢٣ ٢٣ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ٢٤ ٢٤ ﭾ
ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ٢٥ ٢٥ ﮄ ﮅ ﮆ ٢٦ ٢٦ ﮈ
ﮉ ﮊ ﮋ ٢٧ ٢٧ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ٢٨ ٢٨ ﮓ
ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ٢٩ ٢٩ ﮜ
ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ٣٠ ٣٠ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ
ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ٣١ ٣١ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ
ﯓ ٣٢ ٣٢ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ٣٣ ٣٣
ﯝ ﯞ ﯟ ٣٤ ٣٤ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ
ﯨ ٣٥ ٣٥ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ٣٦ ٣٦ ﯰ
ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ
ﯼ ٣٧ ٣٧ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ
٣٨ ٣٨ ﰆ ﰇ ﰈ ﰉ ﰊ ﰋ ﰌ ﰍ ٣٩ ٣٩
وَإِن لَّمۡ تُؤۡمِنُواْ لِي فَٱعۡتَزِلُونِ ٢١ فَدَعَا رَبَّهُۥٓ أَنَّ هَٰٓؤُلَآءِ قَوۡمٞ مُّجۡرِمُونَ ٢٢
(وإن لم تؤمنوا لي فاعتزلون) واتە: خۆتانم لێ دوور بخەنەوە وبەشێوەی ئاشتی ودوور لەتوند وتیژی واز لەمن ولەخۆشتان بهێنن تا ئەو كاتەی خوای گەورە داوەری لەنێوان من وئێوەدا دەكات. لەگەڵ ئەوەدا كەحەزرەتی موسا ماوەیەكی زۆر لەناویاندا بوو، بەڵگەی زۆریشی لەلایەن خوداوە بۆ ئەوان هێنا، كەچی جگە لەدوژمنایەتی وكوفر زیاتر، هیچیان بەهیچ نەكرد، بۆیە حەزرەتی موسا توك ونەفرەت ونزای شەڕی لێ كردن وخوای گەورەش نزاكەی گیرا كرد. ابن كثير: ٤/ ١٤٣.
پرسیار: بۆچى حەزرەتى موسا دواى بانگێشتنى ئەو گەلە توك ونەفرەتى لێكردن؟
فَمَا بَكَتۡ عَلَيۡهِمُ ٱلسَّمَآءُ وَٱلۡأَرۡضُ
واتە: هیچ كارێكی چاكەیان نەبوو تا بەرەو دەرگاكانی ئاسمان بەرز ببنەوە وبەهۆی دابڕان لەوانەوە فرمێسكێك بێتە خوارەوە، لەسەرزەویشدا شوێنێك نەبوو كەخوایان تێدا پەرستبێت تا بەهۆی جیابوونەوە لەوان فرمێسك بڕێژێت، كەواتە: بەهۆی كوفر ودوژمنایەتی وسەركێشی خۆیان شیاوی ئەوەبوون كەمۆڵەتیان پێ نەدرێت وسزا بدرێن وسزاكەیان دوانەخرێت. ابن كثير: ٤/ ١٤٤.
پرسیار: چ شتێك دەبێتە هۆكارى ئەوەى كەئاسمانەكان وزەوى بۆ مرۆڤەكان بگرين؟
فَمَا بَكَتۡ عَلَيۡهِمُ ٱلسَّمَآءُ وَٱلۡأَرۡضُ وَمَا كَانُواْ مُنظَرِينَ ٢٩
ئەم ئایەتە ئەوە ڕوون دەكاتەوە كەهیچ گرنگیەك نەدراوە بەوانە كەلەناودەچن، زانایانی تەفسیر دەفەرموون: واتە: لەسەر زەویدا كارێكی چاكیان نەكردبوو تا زەوی بەهۆی دابڕان لەوانەوە فرمێسك بڕێژێت، هیچ كارێكی پاكیان نەبوو كەبەرەو دەرگاكانی ئاسمان بەرز ببێتەوە تا ئاسمان بەم هۆیەوە بۆیان بگری. بەجۆرێكی تر: هیچ یەك لەدانیشتوانی ئاسمان وزەوی بەهۆی لەناوچوونی ئەوانەوە خەفەتبار نەبوو. شەوكانى: ٤/ ٥٧٥ز
پرسیار: بەسەرنجدان لەم ئايەتە باسى ڕيسوايى وبێ نرخى هاوەڵ پەرستان بكە.
وَلَقَدِ ٱخۡتَرۡنَٰهُمۡ عَلَىٰ عِلۡمٍ عَلَى ٱلۡعَٰلَمِينَ ٣٢ وَءَاتَيۡنَٰهُم مِّنَ ٱلۡأٓيَٰتِ مَا فِيهِ بَلَٰٓؤٞاْ مُّبِينٌ ٣٣
چونكە قوڕەیشییەكان شانازییان بەخشڵ وجوانی ڕواڵەتەوە دەكرد، ئەوەشیان بەڕێزگرتنێكی تایبەت لەلایەن خوداوە دەزانی، هەروەها وایان دەزانی ئەوانەی كەلاواز وداماون بەدبەختن ولەخوا دوورن، ئا لەبەر ئەوانە خوای گەورە باسی ئەو ناز ونیعمەتانەی كرد كەدوای لەناوچوونی فیرعەون وتاقمەكەی بەنەتەوەی ئیسرائیلی بەخشی ودواتریش كەوتنە ناو چ سزا وناڕەحەتییەكەوە، بەمجۆرە خوای گەورە ئەو بیر وبۆچوونەی قوڕەیشییەكانی ڕەت كردەوە. بيقاعى: ٧/ ٧٦.
پرسیار: ئايا سەروەت وسامان لەدونيادا نيشانەى ئەوەيە كەخواى گەورە خاوەن سەروەت وسامانەكەى خۆش دەوێت؟ يان هەژارى ونەدارى مرۆڤى نەدار نيشانەى ئەوەيە كەخوا ڕقى لەو كەسەيە ولێى توڕەيە؟
أَهُمۡ خَيۡرٌ أَمۡ قَوۡمُ تُبَّعٖ وَٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡ أَهۡلَكۡنَٰهُمۡۚ إِنَّهُمۡ كَانُواْ مُجۡرِمِينَ ٣٧
دوای باسكردنی نموونەی لەناوبردنی فیرعەون وتاقمەكەی، نموونەیەكی تری بۆ ئەوان باسكرد كەلەوی پێشوو زیاتر پەند وئامۆژگاری تێدایە، ئەویش بریتی بوو لەباسی لەناوبردنی گەلێك كەسەرزەوی ونیشتمانی ئەو گەلە كەلەسەرزەوی ونیشتمانی فیرعەون لەقوڕەیشییەكان وعەرەبەوە نزیكترە، كەئەویش بریتییە لەهۆز وگەلی توببەع، عەرەبەكان لەسەر زاری یەكتر بیستبوویان كەسزای گەل وهۆزی توببەع ویەمەنییەكانی خزمیان چەندە گەورە وترسناك بووە، زۆرێكیشان لەكاتی سەفەر وهاتوچۆدا ئاسەواری دەسەڵات وگەورەیی ئەو گەلەیان دیبوو، هەروەها زۆر جار لەناو یەكدا باسی گەورەیی ئەو لافاوە گەورەیان دەكرد كەئەو گەلەی لەناو بردووە. ابن عاشور: ٢٥/ ٣٠٨.
پرسیار: بۆچى گەل وهۆزى توببەع وەك نموونە باسكرا؟
أَهُمۡ خَيۡرٌ أَمۡ قَوۡمُ تُبَّعٖ وَٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡ أَهۡلَكۡنَٰهُمۡۚ إِنَّهُمۡ كَانُواْ مُجۡرِمِينَ ٣٧
واتە: ئایا قوڕەیشییەكان سەرسەختترین وبەهێزترینن، یان گەلی توببەع وئەو كافرانەی كەپێش ئەوان هەبوون؟ لەكاتێكدا ئێمە گەلی توبیەع وكافرەكانی ترمان بەهۆی سەركێشی وكوفری خۆیانەوە، لەناو برد، ئەمانیش وەك ئەوان لەناو دەبەین. مەبەستی ئەم فەرموودەیە هەڕەشەیە لەقوڕەیشییەكان. ابن جزى: ٢/ ٣٢٤.
پرسیار: باسى ئەو هەڕەشەيە ڕوون بكەرەوە كەلەم ئايەتەدا هاتووە.
وَمَا خَلَقۡنَا ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ وَمَا بَيۡنَهُمَا لَٰعِبِينَ ٣٨ مَا خَلَقۡنَٰهُمَآ إِلَّا بِٱلۡحَقِّ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ ٣٩
بەهۆی تاوانەوە بێ شەرم وڕوودار دەبن ولەسەرزەویدا خراپەكاری بڵاو دەكەنەوە، جا لەبەر ئەوەی كەئومێدیان بەپاداشت نییە، لەسزاش ناترسن. بيقاعى: ٧/ ٧٩.
پرسیار: چ شتێك وا لەمرۆڤ دەكات كەڕوودارى بكات وتاوان ئەنجام بدات؟ چ شتێكيش مرۆڤ بەرەو چاكسازى ڕادەكێشێت؟