قورئان
ﯕ
ﱐ
ﭚ ﭛ ٥٩ ٥٩ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ
ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ
ﭪ ٦٠ ٦٠ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ
ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ
ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ٦١ ٦١ ﮂ ﮃ ﮄ
ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ٦٢ ٦٢
ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ٦٣ ٦٣
ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ
ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ
ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ
ﮮ ٦٤ ٦٤ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ
ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ٦٥ ٦٥ ﯡ ﯢ ﯣ
ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ
ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ٦٦ ٦٦
وَقَالَ رَبُّكُمُ ٱدۡعُونِيٓ أَسۡتَجِبۡ لَكُمۡۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَسۡتَكۡبِرُونَ عَنۡ عِبَادَتِي سَيَدۡخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ ٦٠
(يستكبرون عن عبادتي) واتە: سەركێشی دەكەن لەوەی كەمەیلیان بۆ لای من بێت، وەك پێغەمبەری خوا(ﷺ) دەفەرمووێت: «مَنْ لَمْ يَسْأَلِ اللَّهَ يَغْضَبْ عَلَيْهِ» رَوَاهُ التِّرْمِذِيُّ/ ٣٣٧٣. واتە: هەر كەسێك داوای شت لەخوا نەكات خوای گەورە خەشمی لێ دەگرێت. ئەم فەرموودەیەش كەدەفەرمووێت: «الدُّعَاءُ هُوَ الْعِبَادَةُ». رَوَاهُ أَحْمَدُ وَالتِّرْمِذِيُّ، وَأَبُو دَاوُدَ. ئەوە یانی: پاڕانەوە لەخودا ومەیل كردن بەلای خوادا خواپەرستیە، چونكە نیاز وئاتاجی بەندە بۆ خودا لەكاتی نزا وپاڕانەوەدا ئاشكرا دەبێت. ابن جزى: ٢/ ٢٨٤.
پرسیار: ئەم ئايەتە چۆن دەبێتە بەڵگە لەسەر ئەوەى كەنزاو پاڕانەوە خواپەرستيە؟
وَقَالَ رَبُّكُمُ ٱدۡعُونِيٓ أَسۡتَجِبۡ لَكُمۡۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَسۡتَكۡبِرُونَ عَنۡ عِبَادَتِي سَيَدۡخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ ٦٠
سوفیانی سەوری دەفەرمووێت: ئەی ئەو زاتەی كەخۆشەویسترین بەندە بەلای ئەوەوە ئەو كەسەیە كەزیاترین داواكاری هەبێت! ئەی زاتێ كەبێزراوترین بەندە بەلای ئەو ئەو كەسەیە كەهیچی لێ داوا ناكات! پەروەردگارا! جگە لەتۆ هیچ كەسێك وا نییە. شاعیرێكیش هەمان ئەم مەبەستەی هۆنیوەتەوە ودەفەرمووێت: اللَّهُ يَغْضَبُ إِنْ تَرَكْتَ سُؤَالَهُ / وَ بني آدَمَ حِينَ يُسْأَلُ يَغْضَبُ . واتە: گەر داوا نەكەی لەخودای گەورە * ئەی بەنی ئادەم! خەشمت لێ دەگرێت / مرۆڤ بەعەكسی زاتی خودایە* داوای لێ بكەیت لێت زویر دەبێت. ابن كثير: ٤/ ٨٧.
پرسیار: داواكارى لەخوداى گەورە وداواكارى لەخەڵكى لەگەڵ يەكدا ڕاگرە وباسێكى بكە..
إِنَّ ٱلَّذِينَ يَسۡتَكۡبِرُونَ عَنۡ عِبَادَتِي سَيَدۡخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ ٦٠
واتە: لەسزای سەركێشیەكەیاندا زەلیلی وڕیسوایی وسزا وبێ نرخیی، هەموویان لەسەر كۆدەبێتەوە. سەعدى: ٧٤١.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەو قسەيە بچەسپێنە كەدەڵێت: پاداشت وسزا لەجسن وجۆرى كار وكردەوەن..
ٱللَّهُ ٱلَّذِي جَعَلَ لَكُمُ ٱلۡأَرۡضَ قَرَارٗا وَٱلسَّمَآءَ بِنَآءٗ
لەبەر ئەوەی ئامانجی سەرەكی ئەم ئایەتە باسی ناز ونیعمەت وچاكەیە -وەك وشەی (لكم) دەرخەری ئەو ڕاستییەیە- بۆیە سەرەتا باسی زەوی كرا، چونكە سوود وەرگرتن لەزەوی دیارە وبەرچاوە، دوای ئەوە باسی ئاسمان كرا. ابن عاشور: ٢٤/ ١٨٩.
پرسیار: بۆچى لەم ئايەتەدا سەرەتا باسى زەوى كرا؟
وَصَوَّرَكُمۡ فَأَحۡسَنَ صُوَرَكُمۡ
موقاتیل دەفەرمووێت: ئێوەی بەجوانی وچاكی دروست كردووە. ابن عباس دەفەرمووێت: مرۆڤی بەڕێكوپێكی وبەڕاوەستاوی دروست كردووە وبەدەستی خۆی دەخوات، بەپێچەوانەوەی ئاژەڵەكانەوە كەبەدەم شت دەخۆن (واتە: دەلەوەڕن وبەدەست خواردن ناكەن بەدەمی خۆیانەوە. و). بەغەوى: ٤/ ٥٢.
پرسیار: دروستكردنى مرۆڤ چ جياوازيیەكى لەگەڵ ئاژەڵاندا هەيە؟
وَرَزَقَكُم مِّنَ ٱلطَّيِّبَٰتِۚ
واتە: ڕزق وڕۆزی بەتام وخۆش، چونكە (ٱلطَّيِّبَٰتِۚ) لێرە بۆ باس كردنی چاكە وبەخشش هاتووە، بەڵام هەر كاتێك باس باسی حەڵاڵ وحەرام بوو، وشەی (ٱلطَّيِّبَٰتِۚ) باسكرا، ئەوە مەبەست حەڵاڵە. ابن جزى: ٢/ ٢٨٤.
پرسیار: وشەى (ٱلطَّيِّبَٰتِۚ) لەقورئاندا بۆ دوو ماندا بەكار هاتووە، ئەو دوو مانايە چين؟
وَأُمِرۡتُ أَنۡ أُسۡلِمَ لِرَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٦٦
لەبەرامبەر پەروەردگاری دونیادا ملكەچ وگوێڕایەڵ بم. قورتوبى: ١٨/ ٣٧٨.
پرسیار: تەسليمبوون لەبەرامبەر پەروەردگاردا چۆن دێتەجێ؟