قورئان
ﮭ
ﱎ
ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ٣١ ٣١ ﭡ ﭢ
ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ
ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ٣٢ ٣٢ ﭶ
ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ
ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ
ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ
ﮐ ٣٣ ٣٣ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ
ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ٣٤ ٣٤
ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ
ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ
ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ
ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ
ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ
ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ٣٥ ٣٥
۞وَمَن يَقۡنُتۡ مِنكُنَّ لِلَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَتَعۡمَلۡ صَٰلِحٗا نُّؤۡتِهَآ أَجۡرَهَا مَرَّتَيۡنِ وَأَعۡتَدۡنَا لَهَا رِزۡقٗا كَرِيمٗا ٣١
ئیزافە كردن ودانە پاڵی وشەی (أجر) بۆ لای ڕاناوی (ها) نیشانەی گەورەیی ئەو ئەجر وپاداشتەیە، واتە: لەگەڵ پلە وپایەی ژنی پێغەمبەردا(ﷺ) دەگونجێت. جگە لەوەش ئاماژەیە بۆ گەورەیی ژنانی پێغەمبەر(ﷺ) كەشیاوی ئەو پاداشتەن. دووچەندان بوونی پاداشت لەبری چاكەیەك كەلەلایەن هاوسەرانی پێغەمبەرەوە(ﷺ) بكرێت، نیشانەی گەورەیی وپلە وپایەی بەرزی ئەوانە. ابن عاشور: ٢٢/ ٥.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە باسى پلە وپايەى بەرزى هاوسەرەكانى پێغەمبەر(ﷺ) بكە.
يَٰنِسَآءَ ٱلنَّبِيِّ لَسۡتُنَّ كَأَحَدٖ مِّنَ ٱلنِّسَآءِ إِنِ ٱتَّقَيۡتُنَّۚ
بەرزبوونەوەی پلە وپایەی هاوسەرانی پێغەمبەر(ﷺ) بەسەر ژنانی تردا گرێ دراوە بەتەقوا، جا چونكە تەقوایان هەبوو ئەوا لەهەموو ژنان گەورەتر وبەڕێزتر بوون، هەڵبەت كاتێك دەڵێین لەهەموو ژنانی سەرزەوی گەورەترن مەبەستمان ئەم چەند ژنە نییە: فاتیمەی كچی پێغەمبەری خوا(ﷺ)، مەریەمی دایكی حەزرەتی عیسا، ئاسیەی هاوسەری فیرعەون. چونكە پێغەمبەری خوا(ﷺ) شایەتی ئەوەی بۆ ئەم ژنانە داوە كەگەورە وسەروەری تەواوی ژنانی دونیان. ابن جزى: ٢/ ١٨٨.
پرسیار: مەرجى بەڕێزتر بوون ومەزتر بوونى پلە وپايەى هاوسەرانى پێغەمبەر(ﷺ) چى بووە؟
فَلَا تَخۡضَعۡنَ بِٱلۡقَوۡلِ فَيَطۡمَعَ ٱلَّذِي فِي قَلۡبِهِۦ مَرَضٞ وَقُلۡنَ قَوۡلٗا مَّعۡرُوفٗا ٣٢
دڵی ساغ مەیلی بەلای تاواندا نییە، چونكە -بەهۆی ساغی دڵ لەنەخۆشی وگەندەیی- هۆكارەكان دنەی نادەن بۆ كردنی كاری ناڕەوا وحەرام، بەپێچەوانەی دڵی نەخۆش وفشەڵ كەوەك دڵی ساغ، بەرگەی سەبر وخۆڕاگریی ناگرێت، بەڵكو ئەگەر بچووكترین هۆكار ئەو دنە بدەن بۆ كردنی كاری ناڕەوا، لێی ناسڵەمێتەوە وكاری ناڕەوا دەكات وبەئەرێنی وەڵامی دڵە ناساغەكەی دەداتەوە وسەرپێچی لەدڵی نەخۆش وگەندی خۆی ناكات. سەعدى: ٦٦٤.
پرسیار: بۆچى لەم ئايەتەدا تەنها باسى دڵى ناساغ ونەخۆش كرا؟
وَقُلۡنَ قَوۡلٗا مَّعۡرُوفٗا ٣٢
كاتێك خوای گەورە نەهی كرد لەهاوسەرانی پێغەمبەر كەقسەی نەرم بكەن، لەوانەبوو كەسێك وا گومان ببات كەفەرمانیان پێكراوە قسەی ڕەق وزبر بكەن! بۆیە خوای گەورە ئەو گومانەی بەڕستەی (وقلن قولًا معروفًا)ڕەواندەوە، واتە: قسەكانیان زبر وتاڵ نەبێت، وەك چۆن نابێت نەرم وملكەچانە بێت. سەعدى: ٦٦٤.
پرسیار: بۆچى ئەم ئايەتە بەڕستەى (وقلن قولًا معروفًا)كۆتايى هاتووە؟
وَقَرۡنَ فِي بُيُوتِكُنَّ
لە دایە سەودەیان پرسی: بۆچی هەرگیز لەماڵ ناچیتە دەرەوە؟ لەوەڵامدا فەرمووی: خوای گەورە فەرمانی پێكردووین كەلەماڵەكانی خۆمان نەچینە دەرەوە. دایە عائیشە كاتێك ئەم ئایەتەی دەخوێندەوە ئەو ڕۆژانەی وەبیر دەهاتەوە كەلەماڵ ڕۆیشتبووە دەرەوە وبەشداری لەجەنگی جەمەلا كردبوو، بۆیە تێر دەگریا. ابن جزى: ٢/ ١٨٨.
پرسیار: دايكانى باوەڕداران چۆن ئەم ئايەتەيان جێبەجێ دەكرد؟
إِنَّمَا يُرِيدُ ٱللَّهُ لِيُذۡهِبَ عَنكُمُ ٱلرِّجۡسَ أَهۡلَ ٱلۡبَيۡتِ
ئەم ئایەتە بەڕوونی ئەوەی دەرخستووە كەهاوسەرانی پێغەمبەری خوا(ﷺ) بەشێكن لەئال وبەیت، چونكە بەهۆی ئەوانەوە ئەم ئایەتە دابەزیوە، بەكۆی دەنگیش هەر ڕووداوێك ببێت بەهۆی دابەزینی ئایەتێك، ئەوە بڕیارەكانی ئەو ئایەتە ئەو ڕووداوەش دەگرێتەوە. ابن كثير: ٣/ ٤٦٥.
پرسیار: ئەم ئايەتە چۆن ڕاوبۆچوونى شيعەكان لەبارەى ئال وبەيتەوە پووچەڵ دەكاتەوە؟
وَٱلصَّٰٓئِمِينَ وَٱلصَّٰٓئِمَٰتِ وَٱلۡحَٰفِظِينَ فُرُوجَهُمۡ وَٱلۡحَٰفِظَٰتِ
لەبەر ئەوەی ڕۆژوو گرتن باشترین هۆكارە بۆ شكاندنی شەهوەت وحەزی مرۆڤ، بۆیە جێی خۆیەتی كەدوابەدوای ڕستەی (والحافظين فروجهم والحافظات)باسی پاراستنی عەورەت وشەرمگا بكرێت. ابن كثير: ٣/ ٤٦٩.
پرسیار: بۆچى دوابەدواى باسى ڕۆژوو باسى پاراستنى عەورەت وشەرمگا كرا؟