قورئان
ﮬ
ﱍ
٢ ٢ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ
ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ٣ ٣ ﭰ
ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ
ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ
ﮈ ﮉ ٤ ٤ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ
ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ٥ ٥ ﮝ
ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ٦ ٦ ﮤ ﮥ
ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ٧ ٧ ﮰ ﮱ
ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ٨ ٨ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ
ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ
ﯨ ﯩ ٩ ٩ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ
ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ١٠ ١٠ ﯻ ﯼ ﯽ
ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ١١ ١١
الٓمٓ ١ تَنزِيلُ ٱلۡكِتَٰبِ لَا رَيۡبَ فِيهِ مِن رَّبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٢
لە ئەبو هورەیرەوە دەگێڕنەوە فەرموویەتی: پێغەمبەری خوا(ﷺ) لەنوێژی بەیانی ڕۆژانی هەینیدا ئەم دوو سورەتەی دەخوێندەوە: ﴿الٓمٓ * تَنزِيلُ﴾ السجدةَ، و﴿هَلۡ أَتَىٰ عَلَى ٱلۡإِنسَٰنِ﴾الإنسان. ابن كثير: ٦/ ٣٥٨.
پرسیار: بير لەمانا ومەبەستى سورەتى السجدە بكەرەوە وبزانە بۆچى پێغەمبەرى خوا(ﷺ) لەنوێژى بەيانيانى ڕۆژى هەينيدا ئەو سورەتەى خوێندووەتەوە؟
تَنزِيلُ ٱلۡكِتَٰبِ لَا رَيۡبَ فِيهِ مِن رَّبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٢
لەلایەن پەروەردگاری جیهانەوە هاتووەتە خوارەوە، ئەو زاتەی كەبەناز ونیعمەتەكانی خۆی هەمووانی پەروەردە كردووە. گەورەترین ناز ونیعمەتێك كەجیهانیانی پێ پەروەردە كردبێت ئەم قورئانەیە، چونكە هەموو ئەو شتانەی تێدایە كەدەبنە مایەی چاكسازی بۆ ژیانی مرۆڤ وڕێكوپێك بوونی ئاكار وڕەفتاریان. سەعدى: ٦٥٣.
پرسیار: مەبەست لەسيفەتى (ربوبية) لەڕستەى (رب العالمين)چییە؟
تَنزِيلُ ٱلۡكِتَٰبِ لَا رَيۡبَ فِيهِ مِن رَّبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٢
ئەم سورەتە بەپەسنی قورئان دەستی پێكرد، چونكە قورئان كۆكەرەوەی هەموو ئەو ڕێنوێنیانەیە كەلەم سورەتە ولەسورەتەكانی تری قورئاندا هەیە، بەبەڵگەی ئەوەش كەگومڕایی گومڕایان بریتییە لەباوەڕ نەكردن بەم قورئانە، كەواتە خوای گەورە قورئانی كردووە بەڕێنوێنی بۆ خەڵكی، ئەو فەزڵەشی بەچینی عەرەب بەخشی كەئەوان سەرتاییترین كەس بوون كەباوەڕیان بەم قورئانە هێنا (چونكە بۆ پێغەمبەرێك دابەزیوە كەخۆی عەرەبە ولەناو عەرەبدا ژیاوە. و). ابن عاشور: ٢١/ ٢٠٥.
پرسیار: ئەم سورەتە باسى گرنگى وگەورەيى قورئان دەكات، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.
ٱللَّهُ ٱلَّذِي خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ وَمَا بَيۡنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٖ ثُمَّ ٱسۡتَوَىٰ عَلَى ٱلۡعَرۡشِۖ مَا لَكُم مِّن دُونِهِۦ مِن وَلِيّٖ وَلَا شَفِيعٍۚ أَفَلَا تَتَذَكَّرُونَ ٤
واتە: ئایا ئەم نموونە ونەزیلانە نابیستن وا پەندی لێ وەرناگرن؟ یان دەیبستن وپەندی لێ وەرناگرن؟ كەئەگەر یەكەمەكەیان بێت ئەوە هەم نەبیستنەكە وهەم پەند وەرنەگرتنەكە مایەی ڕەخنەیە، ئەگەریش ئەوەی دووەم بێت پەند وەرنەگرتنەكە مایەی ڕەخنەیە هەرچەند بەدڵنیاییشەوە هەر بیستویانە!. ئالوسى: ١١/ ١١٨.
پرسیار: بيستنى پەند وئامۆژگارى چ كاتێك بەسوودە؟
مَا لَكُم مِّن دُونِهِۦ مِن وَلِيّٖ وَلَا شَفِيعٍۚ أَفَلَا تَتَذَكَّرُونَ ٤
دەفەرمووێت: ئەی خەڵكینە! هیچ كارسازێكتان جگە لەخوای گەورە نییە تا كارەكانتان وەئەستۆ بگرێت، ئەگەر خوای گەورە بیەوێت زیانێكتان لێ بدات هیچ كەسێك نییە بەر بەو زیانە بگرێت وبتوانێت یارمەتیتان بدات، ئەگەر خوای گەورە بیەوێت لەهەقی ئەوەی كەنافرەمانیتان كردووە، سزانات بەسەردا داببارێنێت، كەستان دەست ناكەوێت تكا وشەفاعەتتان بۆ بكات، دەی كەواتە تەنها ئەو بكەنە دۆستی خۆتان، بۆ جێبەجێ كردنی كارەكانتان داوای كۆمەكی لەئەو بكەن، چونكە ئەگەر كەسێك بیەوێت زیانێكتان پێ بگەیەنێت تەنها خوا دەتوانێت بەرگریتان لێ بكات ونەهێڵێ توشی زیان ببن، خۆ ئەگەر خۆی بیەوێت زیانێكتان پێ بگەیەنێت كوڕ نییە بەری پێ بگرێت، چونكە هیچ كەسێك ناتوانێت بەسەر خوای گەورەدا زاڵ ببێت. تەبەرى: ٢٠/ ١٦٦.
پرسیار: ئەوە ڕوون بكەرەوە كەدەبێت دڵ وئەندامانى لاشەى مرۆڤ تەنها وابەستەى خواى گەورە بن وفەرمانى ئەو جێبەجێ بكەن.
يُدَبِّرُ ٱلۡأَمۡرَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ إِلَى ٱلۡأَرۡضِ ثُمَّ يَعۡرُجُ إِلَيۡهِ فِي يَوۡمٖ كَانَ مِقۡدَارُهُۥٓ أَلۡفَ سَنَةٖ مِّمَّا تَعُدُّونَ ٥
ئەم ئایەتە ئاماژەیە بەوەی كەبەڕێوەبردن وتەگبیری بەندەكان لەبەرامبەر بەڕێوەبردن وتەگبیری خودا هەر هیچ نییە، دەی خۆزگە بەو كەسەی تەگبیری خوای پێ خۆشە وخوای گەورە تەگبیری بۆ دەكات وبەتەگبیری خوا ئارخەیان وئاسوودە دەبێت ودڵی دادەمەزرێت. ئالوسى: ١١/ ١٣٨.
پرسیار: تەوەككول وپشت بەستن بەخواى گەورە چ سوودێكى هەيە؟
ذَٰلِكَ عَٰلِمُ ٱلۡغَيۡبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ ٦
بۆیە خوای گەورە دوای ئەو ڕستانەی پێشوو بەدوو سیفەتی (العزيز الرحيم)وەسفی خۆی كرد، چونكە خوای گەورە هەموو دروستكراوانی تەنها بەهێز ودەسەڵاتی خۆی وبەبێ هاوكاری هیچ كەس وشتێكی تر دروست كردووە، كەواتە دەسەڵاتی خوای گەورە -واتە: بێ نیازیی بەغەیری خۆی- ڕوون بوویەوە، هەروەها ئەوانی بەجۆرێك دروست كردووە كەلوتف ومیهرەبانی خۆی ڕژاندووە بەسەریاندا، واتە: لەكاتی دروست كردنی دروستكراوەكانیدا میهرەبانی لەگەڵدا كردوون وسۆز وبەزەیی خۆی ڕژاندووە بەسەریاندا، چونكە كاروباری ژیانیانی بەڕێكی دامەزراندووە، ناز ونیعمەتی فرەی پێ بەخشیوون. ابن عاشور: ٢١/ ٢١٥.
پرسیار: بۆچى لەم ئايەتەدا وەسفى خواى گەورە بەدوو ناوى (العزيز الرحيم) كراوە؟ .