قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە



٣١ ٣١
٣٢ ٣٢

٣٣ ٣٣
ﭿ

٣٤ ٣٤


٣٥ ٣٥



٣٦ ٣٦


٣٧ ٣٧
ﯿ
٣٨ ٣٨
336
سووڕەتی حج ئایەتەکان 0 - 31

حُنَفَآءَ لِلَّهِ غَيۡرَ مُشۡرِكِينَ بِهِۦۚ وَمَن يُشۡرِكۡ بِٱللَّهِ فَكَأَنَّمَا خَرَّ مِنَ ٱلسَّمَآءِ فَتَخۡطَفُهُ ٱلطَّيۡرُ أَوۡ تَهۡوِي بِهِ ٱلرِّيحُ فِي مَكَانٖ سَحِيقٖ ٣١

هەندێك دەڵێن: هاوەڵپەرست چوێنراوە بەكەسێكەوە كەلەئاسمانەوە بكەوێتە خوارەوە، چونكە هیچ كارێكی بۆ خۆی لەدەست نایەت وبا دەیدا بەزەویدا وبێگومان تیادەچێت، یان باڵدارەكان لاشەكەی دەڕفێنن ودەیبەنە شوێنێكی زۆر دوور. حەسەن دەفەرمووێت: كار وكردەوەی كافرەكان بەوە (واتە: بەكەسێك كەلەئاسمانەوە بكەوێتە خوارەوە. و) چوێنراوە، چونكە لەناودەچێت وپووچەڵ دەبێتەوە ودەستی بەهیچیان ناگات. بەغەوى: ٣/ ٢١٨.
پرسیار: مرۆڤى هاوەڵپەرست لەدونيا ولەقيامەتدا حاڵى چۆنە؟

سووڕەتی حج ئایەتەکان 0 - 32

ذَٰلِكَۖ وَمَن يُعَظِّمۡ شَعَٰٓئِرَ ٱللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقۡوَى ٱلۡقُلُوبِ ٣٢

بەگەورە ڕاگرتنی دروشمەكانی خودا بریتییە لەڕێز لێگرتنیان وجێبەجێ كردنیان. هەندێك دەڵێن: بەهەموو كار وبارێكی ئایینی دەگوترێت دروشم (شعائر)، جا بەگەورە ڕاگرتنی ئەو دروشمانە واتە: جێبەجێ كردنیان وبەگەورە زانینیان. ابن جزى: ٢/ ٥٦.
پرسیار: مرۆڤ چۆن دەتوانێت دروشمەكان بەگەورە بزانێت؟

سووڕەتی حج ئایەتەکان 0 - 32

ذَٰلِكَۖ وَمَن يُعَظِّمۡ شَعَٰٓئِرَ ٱللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقۡوَى ٱلۡقُلُوبِ ٣٢

خوای گەورە مەبەستی تەقوای ناو دڵە، واتە: خواپەرستی بەنییەتی بەندایەتی، بەندایەتی واتە: ئەوپەڕی خۆشەویستی وئەوین وملكەچی ودڵساغی، كەئەمەش بریتییە لەئایینی حەزرەتی ئیبراهیم. كەواتە: ئەو خواپەرستیانەی كەلەدڵەوە دێت ئەوە خواپەرستی ڕاستەقینە وپاك وپوختە. الجامع الكلام: ٤/ ٤٢٧.
پرسیار: خواپەرستى ڕاستەقينە ئەوەيە كەلەدڵەوە بێت، بەپێى ئايەتە ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی حج ئایەتەکان 34 - 35

فَلَهُۥٓ أَسۡلِمُواْۗ وَبَشِّرِ ٱلۡمُخۡبِتِينَ ٣٤ ٱلَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ ٱللَّهُ وَجِلَتۡ قُلُوبُهُمۡ وَٱلصَّٰبِرِينَ عَلَىٰ مَآ أَصَابَهُمۡ وَٱلۡمُقِيمِي ٱلصَّلَوٰةِ وَمِمَّا رَزَقۡنَٰهُمۡ يُنفِقُونَ ٣٥

دوای سیفەتی المخبتین (واتە: ئەوانەی خۆیان بەكەم دەزانن. و) چوار تایبەتمەندی باسكرا: ترس لەكاتی یادی خودا، سەبر لەكاتی بەڵا وموسیبەتدا لەبەر ڕەزامەندی خودا، نوێژ كردن، خێر ونەفەقە. ابن عاشور: ١٧/ ٢٦١.
پرسیار: هەر كەسێك ملكەچى بۆ خواى گەورە بنوێنێت چوار سيفەتى ترى تێدايە، ناوى ئەو چوار سيفەتە ببە.

سووڕەتی حج ئایەتەکان 0 - 36

فَإِذَا وَجَبَتۡ جُنُوبُهَا فَكُلُواْ مِنۡهَا وَأَطۡعِمُواْ ٱلۡقَانِعَ وَٱلۡمُعۡتَرَّۚ كَذَٰلِكَ سَخَّرۡنَٰهَا لَكُمۡ لَعَلَّكُمۡ تَشۡكُرُونَ ٣٦

واتە خواردنیان داوە بەو كەسانەی كەداوایان كرد وبەو كەسانەش كەبەزمانی ناودەم داوایان نەكرد، بەڵام بەزمانی حاڵ داوایان كرد، هەروەها بەوانەش كەهەرگیز سواڵیان نەكردووە وبەو كەسانەش كەدەستی نیازیان درێژ كردووە. ابن جزى: ٢/ ٥٨.
پرسیار: بەڕامان لەم ئايەتە باسى ئەوە بكە كەئايينى ئيسلام لەبارەى پەيوەندى كۆمەڵايەتيەوە چ ديدێكى هەيە؟

سووڕەتی حج ئایەتەکان 0 - 36

كَذَٰلِكَ سَخَّرۡنَٰهَا لَكُمۡ لَعَلَّكُمۡ تَشۡكُرُونَ ٣٦

خوای گەورە منەتی ئەوەی ناوە لەسەر مرۆڤ كەئاژەڵی گەورەی بۆ ڕام ودەستەمۆ كردووە، هەرچەندە ئاژەڵەكە بەلاشە وبەهێز لەمرۆڤ گەورەتر وبەهێزتریشە، بۆ ئەوە منەتی ناوە بەسەر مرۆڤدا تا مرۆڤ بیر لەوە بكاتەوە كەشتەكان بەو جۆرە نین كەمرۆڤ دەیزانێت وبیری لێ دەكاتەوە، بەڵكو بەپێی ویستی وئیرادەی خوای گەورەیە، ئەوەتا شتی بچووك زاڵ دەبێت بەسەر گیانداری زەبەلاحدا، لەئەنجامدا خەڵكی بزانن زاڵبوون وسەركەوتن هەر بۆ ئەو زاتەیە كەدەسەڵاتی بەسەر بەندەكانیدا هەیە. قورتوبى: ١٤/ ٤٠٣.
پرسیار: باسى ناز ونيعمەتى دەستەمۆ كردنى ئاژەڵە گەورەكان لەلايەن خوداوە بۆ مرۆڤ بكە.

سووڕەتی حج ئایەتەکان 0 - 37

لَن يَنَالَ ٱللَّهَ لُحُومُهَا وَلَا دِمَآؤُهَا وَلَٰكِن يَنَالُهُ ٱلتَّقۡوَىٰ مِنكُمۡۚ

واتە: بەگۆشت وخوێن ڕەزامەندی خوا بەدەست ناهێنن، بەڵكو هۆكاری گەیشتن بەڕەزامەندی خوا بریتییە لەتەقوا، تەقواش بریتییە لەئیخلاس بۆ خودا ودەستخستنی ڕەزامەندی خودا بەو قوربانیانەی كەسەری دەبڕن. بەڕستەی (لن ينال) ئەم باسەی یەكلا كردووەتەوە، چونكە فەرمووی: هەرگیز گۆشت وخوێنی ئەوانە بەخودا ناگات، بەڵكو تەقوای ئێوە بەخودا دەگات، چونكە خوای گەورە داوای تەقواتان لێ دەكات، بەهۆی تەقواش پاداشتان دەداتەوە. ابن جزى: ٢/ ٥٨.
پرسیار: ئامانجى سەرەكى وگرنگى بەجێهێنانى دروشمەكان چییە؟