قورئان
ﮢ
ﱉ
١ ١ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ
ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ
ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ٢ ٢ ﭳ ﭴ ﭵ
ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ٣ ٣
ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ
ﮈ ﮉ ﮊ ٤ ٤ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ
ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ
ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ
ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ
ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ
ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ
ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ
ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ٥ ٥
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ٱتَّقُواْ رَبَّكُمۡۚ
خوای گەورە ڕووی لەهەموو خەڵكە (نەك تەنها باوەڕداران. و) ودەفەرمووێت: لەپەروەردگارتان بترسن! پەروەردگار زاتێكی وەهایە كەخەڵكی بەناز ونیعمەتی ئاشكرا وپەنهان پەروەردە دەكات، كەواتە جێی خۆیەتی كەبەندەكان بەوازهێنان لەشیرك وفەساد وخراپەكاری ونافەرمانی وبەگوێرەی توانا بەجێهێنانی فەرمانەكان، ڕەچاوی تەقوا ولەخواترسان بكەن. سەعدى: ٥٣٢.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە لەم ئايەتەدا لەناو هەموو ناوەكانى خۆى، ناوى (الرب)ى بەكار هێناوە؟
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ٱتَّقُواْ رَبَّكُمۡۚ إِنَّ زَلۡزَلَةَ ٱلسَّاعَةِ شَيۡءٌ عَظِيمٞ ١ يَوۡمَ تَرَوۡنَهَا تَذۡهَلُ كُلُّ مُرۡضِعَةٍ عَمَّآ أَرۡضَعَتۡ وَتَضَعُ كُلُّ ذَاتِ حَمۡلٍ حَمۡلَهَا وَتَرَى ٱلنَّاسَ سُكَٰرَىٰ وَمَا هُم بِسُكَٰرَىٰ وَلَٰكِنَّ عَذَابَ ٱللَّهِ شَدِيدٞ ٢
سوود وقازانجی باسی ترس وسامناكی وهەیبەتی (ڕۆژی قیامەت. و)، هاندانە بۆ خۆئامادە كردن بۆ ڕۆژی دوایی وكردنی كاری چاكە. قورتوبى: ١٤/ ٣١١.
پرسیار: باسكردنى ترس وسامناكى ڕۆژى قيامەت چ سوودێكى هەيە؟
يَوۡمَ تَرَوۡنَهَا تَذۡهَلُ كُلُّ مُرۡضِعَةٍ عَمَّآ أَرۡضَعَتۡ
لەگەڵ ئەوەدا كەخۆشەویستیەكی زۆری منداڵ لەسرووشتی دایكدا هەیە، بەتایبەت لەو كاتەی كەمنداڵەكەی شیرەخۆرە وبەبێ دایك ناتوانێت بژی (كەچی لەڕۆژی قیامەتدا لەتاو سەختی ئەو ڕۆژە دایكی شیردەر ئاگای لەمنداڵە شیرەخۆرەكەی نامێنێت ولەبیری دەچێت. و). سەعدى: ٥٣٣.
پرسیار: بۆچى لەم ئايەتەدا باسى ژنى شيردەر كراوە؟
يَوۡمَ تَرَوۡنَهَا تَذۡهَلُ كُلُّ مُرۡضِعَةٍ عَمَّآ أَرۡضَعَتۡ
(بۆ تێگەیشتنێكی باشتر لەم ئایەتە پێویستە ئەوە بڵێیین كەلەزمانی عەرەبیدا تێی تەئنیس (تاء التأنیث) هەیە كەنێر ومێ لێك جیا دەكاتەوە، بۆنموونە كاتب واتە: پیاوێكی نووسەر، كاتبة واتە: ژنێكی نووسەر، جا هەر وشەیەك تایبەت بێت بەژنەوە وپیاو نەگرێتە ئیتر پێویست ناكات (تاء التأنیث)ی تێدا بەكار بهێنرێت، كەواتە بۆ ژنێك كەشیردەرە دەتوانی بڵێی: «مرضع»، چونكە پیاو شیر نادا، كەوتت «مرضع» ڕاستەوخۆ دەزانی ژنە، یان دەتوانی بڵێیت: «حائض»، واتە ژنێك كەلەسوڕی مانگانەدا بێت، پێویست ناكات تای تەئنیسی پێوە بلكێنیت، چونكە پیاو ناكەوێتە بێ نوێژیەوە ودەزانی مەبەست ژنە. و). جا خوای گەورە لەم ئایەتەدا نەیفەرموو: (مرضع) چونكە وشەی (مرضع) ژنێك دەگرێتەوە كەمنداڵ بەبەر بێت، بەڵام خەریكی شیردان نەبێت بەمنداڵەكەی، بەڵام وشەی (مرضعة) ئەو ژنە دەگرێتەوە كەمنداڵی شیرەخۆری هەیە وخەریكی شیردانیشە بەمنداڵەكەی، بۆ ئەوەی زیاتر ئەوە لەمێشكی خەڵكدا بچەسپێ كەبێ ئاگاییەكە بێ ئاگاییەكی زۆر گەورەیە (تەنانەت ئەو ژنەی خەریكی شیردانە بەمنداڵەی، لەتاو سەختی وناڕەحەتی قیامەت منداڵەكەی لەبیردەچێت ولێی بێ ئاگا دەبێت. و) تەنانەت وای لێدێت كەدایك مەمكی خۆی لەدەمی منداڵەكەی دەردەهێنێت ووازی لێ دەهێنێت (و شیری پێ نادا. و). ابن جزى: ٢/ ٤٨.
پرسیار: چ ڕەوانبێژيەك لەنەهێنانى وشەى (مرضع) وهێنانى وشەى (مرضعة)دا هەيە؟
وَتَرَى ٱلنَّاسَ سُكَٰرَىٰ وَمَا هُم بِسُكَٰرَىٰ وَلَٰكِنَّ عَذَابَ ٱللَّهِ شَدِيدٞ ٢
چونكە خەم وخەفەتێكی زۆریان هەیە، بۆیە بەمرۆڤی سەرخۆش وحەیران وسەرگەشتە چوێنراون. ابن جزى: ٢/ ٤٩.
پرسیار: بۆچى ئەو كەسانە بەمرۆڤى سەرخۆش چوێنراون؟
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يُجَٰدِلُ فِي ٱللَّهِ بِغَيۡرِ عِلۡمٖ وَيَتَّبِعُ كُلَّ شَيۡطَٰنٖ مَّرِيدٖ ٣
پێشەوا فەخری ڕازی (لە تەفسیرە گرنگ وبەناوبانگەكەی خۆیا) دەفەرمووێت: بەتێڕوانین لەچەمك ومانای ئایەتەكە ئەوە دەردەكەوێت كەگفتوگۆیەك كەبۆ دەرخستنی هەق بێت ڕەوایە، چونكە لەئایەتەكەدا گفتوگۆكەی بەستووەتەوە بەنەبوونی زانست وزانیارییەوە، كەواتە: گفتوگۆیەك كەسەرچاوەی لەزانستەوە گرتبێت، ڕەوایە، جا مەبەستی ئایەتی: ﴿مَا ضَرَبُوهُ لَكَ إِلَّا جَدَلَۢا﴾ [الزخرف: 58]، واتە: ئەوانە ئەو قسەیەیان تەنها بۆ چەلەحانێ وچەنەلێدان كرد. چەنەلێدان وچەلەحانێی پووچەڵ وبێ سوودە، بەڵام لەئایەتی﴿وَجَٰدِلۡهُم بِٱلَّتِي هِيَ أَحۡسَنُ﴾ [النحل: 125]واتە: بەباشترین وجوانترین شێواز گفتوگۆ وقسەیان لەگەڵدا بكە. مەبەست گفتوگۆیەكە كەڕەوا بێت وبۆ دەرخستنی هەق وڕاستەقینە بێت. شەنقيتى: ٤/ ٢٦٣.
پرسیار: گفتوگۆ دوو جۆرە: گفتوگۆ وچەلەحانێ، كامە ڕەوايە وكامە ناڕەوايە ڕوونى بكەرەوە.
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يُجَٰدِلُ فِي ٱللَّهِ بِغَيۡرِ عِلۡمٖ وَيَتَّبِعُ كُلَّ شَيۡطَٰنٖ مَّرِيدٖ ٣
ئەمە سیفەتی مرۆڤێكی گومڕایە كەبەبێ بەڵگە پەیڕەوی لەو كەسە بكات كەبووەتە هۆی گومڕابوونی، دیارە كەسێكی وەها بەبێ زانست وزانیاری دەست بەچەلەحانێ وچەنەلێدان دەكات وپەیڕەوی لەهەموو شەیتانێكی سەركێش ویاخی دەكات، وا نووسراوە كەهەر كەسێك پەیڕەوی لەشەیتان بكات ئەوە شەیتان گومڕای دەكات وبەلاڕێیدا دەبات وڕایدەكێشێ بۆ ناو دۆزەخ، ئێستاش ئەوانەی شوێن سەركردەكانی كوفر وئایینە پووچەڵەكان وبیدعەكارەكان كەوتوون هەروان، ئەوانە بەبێ هیچ زانستێك لەبارەی خوداوە دەكەونە چەنەلێدان وچەلەحانێ كردن وپەیڕەوی لەشەیتانی مرۆڤ وجنۆكە دەكەن. الجامع الكلام: ٤/ ٤٠١.
پرسیار: پەيڕەوى كردن لەسەركردەكانى گومڕايى چ زيانێك بەدواى خۆيدا دەهێنێت؟