قورئان
ﮐ
ﰾ
ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ
ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ
ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ
ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ١٧٦ ١٧٦
ﮑ
ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ
ﮡ ﮢ ﮣ ١ ١ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ
ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ
ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ
ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ
ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ
ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ٢ ٢
يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمۡ أَن تَضِلُّواْۗ وَٱللَّهُ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمُۢ ١٧٦
(والله بكل شيء عليم) واتە: خوای گەورە دانا وزانایە بەئەنجام وبەرژەوەندی كارەكان وچاكە وخێری بەندەكانی وزانایە بەوەی كەچ كەسێك چ مافێكی هەیە وهەر كەسێك لەكەسەكانی مردووەكە بەپێی دوور ونزیكی لەمردووەكە چ مافێكیان هەیە. ابن كثير: ١/ ٥٦٦.
پرسيار: بۆچى ئايەتى كەلالە (ئەم ئايەتەى كەباسى ميرات دەكات پێى دەگوترێت ئايەتى كەلالە. و) بە (والله بكل شيء عليم)كۆتايى هاتووە؟
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَوۡفُواْ بِٱلۡعُقُودِۚ
سورەتی مائیدە گشتگیرترین سورەتە لەبارەی لق وپۆپەكانی ئایین، واتە: حەڵاڵكردن وحەرامكردن وفەرمان ونەهیی تێدایە. الجامع الكلام: ٢/ ٣٩١.
پرسيار: چ شتێك سورەتى مائيدە لەسورەتەكانى تر جيا دەكاتەوە؟
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَوۡفُواْ بِٱلۡعُقُودِۚ
خوای گەورە لەكۆتایی سورەتی (النساء)دا باسی ئەوەی كرد كەبەهۆی ئەوەی جوولەكەكان پەیمانشكێنییان كردووە، خوای گەورە زۆرێك لەخواردنە پاك وچاكەكانی لێ قەدەغە وحەرام كردوون، بۆیە زۆر گونجاوە وجێی خۆیەتی لەسەرەتای سورەتی المائدە دا كەدوای سورەتی النساء دێت، بەڵێنی ئەوە لەباوەرداران وەربگرێت كەئەو پەیمانشكێنیە نەكەن كەزۆر بەخەستی سەبارەت بەو پەیمانشكێنیە هۆشداری دابوو بەجوولەكەكان. بیقاعى: ٢/ ٣٨٤.
پرسيار: چ پەيوەنديەك لەنێوان سورەتى (المائدة) وسورەتى (النساء)دا هەیە؟
إِنَّ ٱللَّهَ يَحۡكُمُ مَا يُرِيدُ ١
واتە: بەڕاستی خوای گەورە هەربڕیارێكی بوێت دەری دەكات، وەك حەرامكردن وحەڵاڵكردن وهەموو بڕیارەكانی تر.. دەی ئەگەر حیكمەتی بڕیارێكتان زانی ئەوە باشتر، ئەگەر نەتازانی هەواڵەی خوای بكەن وداوای لێ بكەن حیكمەتەكەی بۆ ئێوەش دەربخات. بیقاعى: ٢/ ٣٨٧.
پرسيار: ئايا جێبەجێ كردنى فەرمانى خواى گەورە بەوە بەستراوەتەوە كەدەبێت بزانىت حيكمەت لەو بڕيارەى خوا چییە؟ ڕوونى بكەرەوە.
وَلَا يَجۡرِمَنَّكُمۡ شَنَـَٔانُ قَوۡمٍ أَن صَدُّوكُمۡ عَنِ ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِ أَن تَعۡتَدُواْۘ
دوژمنایەتیتان لەگەڵ ئەوانەی كەبوونە هۆی ئەوەی ئێوە لەمزگەوتی حەرام (واتە لەكەعبە) بێبەری بكەن، نەبێتە هۆی ئەوەی كەستەم كردن لەسەر ئەوانە بەڕەوا بزانن. ئەم ئایەتە لەكاتی ڕزگاربوونی مەككەدا دابەزی، موسڵمانان نییەتیان وابوو كەكافرەكان كۆمەڵكوژ بكەن وڕەگ وڕیشەیان دەربهێنن، چونكە پێشتر ولەكاتی حودەیبیەدا كافرەكان ڕێگرییان لەباوەڕداران كرد ونەیانهێشت بچنە ناو مزگەوتی حەرامەوە، بەڵام خوای گەورە نەهی لێكردن كەئەوەی لەنییەتیانایە جێبەجێی بكەن ودەست بەكوشتار بكەن. ابن جزى: ١/ ٢٢٣.
پرسيار: باسى ئەوە بكە كەئەم ئايەتە چۆن گرنگى بەدادگەرى دەدات؟
وَتَعَاوَنُواْ عَلَى ٱلۡبِرِّ وَٱلتَّقۡوَىٰۖ
ماوەردی دەفەرمووێت: خوای گەورە باوەڕدارانی هانداوە بۆ كردنی كاری چاكە ولەپاڵ تەقوادا باسی كردنی كاری چاكەی كردووە، چونكە تەقوا دەبێتە هۆی ڕازیبوونی خوای گەورە وچاكەكاریش دەبێتە هۆی خۆشحاڵی وڕازیبوونی خەڵك، جا هەر كەسێك هەم خودا لەخۆی ڕازی بكات وهەم خەڵكیش ڕازی بكات، ئەوە خۆشبەختی تەواو خۆشبەختە وهەموو ناز ونیعمەتێكی بەسەردا ڕژاوە. قورتوبى: ٧/ ٢٦٩.
پرسيار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەخۆشبەختى مرۆڤ چۆن كامڵ دەبێت؟
وَتَعَاوَنُواْ عَلَى ٱلۡبِرِّ وَٱلتَّقۡوَىٰۖ وَلَا تَعَاوَنُواْ عَلَى ٱلۡإِثۡمِ وَٱلۡعُدۡوَٰنِۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَۖ إِنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلۡعِقَابِ ٢
(وتعاونوا على البر والتقوى): فەرمانێكی گشتگیرە، جیاوازی وتەوفیری نێوان تەقوا وچاكە (البر والتقوی) ئەوەیە كەچاكە (البر) بریتییە لەكردنی هەموو كارێكی فەرز وسوننەت ووازهێنان لەهەموو حەرام وناڕەوایەك وهەروەها بەجێهێنانی هەموو ئەو كارانەش دەگرێتەوە كەمرۆڤ بەكردنیان لەخوای گەورە نزیك دەبێتەوە، تەقواش بریتییە لەكردنی هەموو كارێكی فەرز ووازهێنان لەهەموو كارێكی حەرام، بەڵام ئەو كارانە ناگرێتەوە كەسوننەتن، كەواتە: مانای (البر= چاكە) لەمانای (التقوی) فراوانترە. ابن جزى: ١/ ٢٢٣.
پرسيار: جياوازى نێوان (البر) و(التقوى) چییە؟