قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە



١١٤ ١١٤


ﭿ
١١٥ ١١٥


١١٦ ١١٦

١١٧ ١١٧

١١٨ ١١٨



١١٩ ١١٩

١٢٠ ١٢٠

١٢١ ١٢١
97
سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 114

لَّا خَيۡرَ فِي كَثِيرٖ مِّن نَّجۡوَىٰهُمۡ إِلَّا مَنۡ أَمَرَ بِصَدَقَةٍ أَوۡ مَعۡرُوفٍ أَوۡ إِصۡلَٰحِۢ بَيۡنَ ٱلنَّاسِۚ وَمَن يَفۡعَلۡ ذَٰلِكَ ٱبۡتِغَآءَ مَرۡضَاتِ ٱللَّهِ فَسَوۡفَ نُؤۡتِيهِ أَجۡرًا عَظِيمٗا ١١٤

ئەوزاعی دەفەرمووێت: هیچ كارێك لای خوا لەوە خۆشەویستر نییە كەكار بۆ خۆشكردنی نێوانی خەڵكی بكەیت، هەر كەسێك نێوانی دوو كەس خۆش بكات، خوای گەورە ڕزگاربوونی لەئاگری دۆزەخ بۆ دەنووسێت. قورتوبى: ٧/ ١٢٩.
پرسيار: باسى گەورەيى خۆش كردنى نێوان خەڵى بكە؟

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 114

أَوۡ إِصۡلَٰحِۢ بَيۡنَ ٱلنَّاسِۚ

كێشە ودوژمنایەتی لەگەڵ یەكتردا، دەبێتە هۆكاری جەنگ ودوبەرەكیەكی ئەوەندە گەورە كەزمان ناتوانێت وەسفی بكات، بۆیە خوای گەورە مرۆڤی هانداوە بۆ چاكسازی وخۆش كردنی نێوان خەڵكی لەبارەی خوێن، سەروەت وسامان، ئابڕوو، تەنانەت لەبوواری ئایینیشدا. سەعدى: ٢٠٢.
پرسيار: چاكسازى كردن لەنێوان خەڵكدا تا چەندە گرنگە؟

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 115

وَمَن يُشَاقِقِ ٱلرَّسُولَ مِنۢ بَعۡدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُ ٱلۡهُدَىٰ وَيَتَّبِعۡ غَيۡرَ سَبِيلِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ نُوَلِّهِۦ مَا تَوَلَّىٰ وَنُصۡلِهِۦ جَهَنَّمَۖ وَسَآءَتۡ مَصِيرًا ١١٥

زانا ئوصوڵییەكان بەمەبەستی ڕەوایەتی كۆدەنگی باوەڕداران وڕەوا نەبوونی سەرپێچی لەو یەكڕایی ویەكدەنگیە، ئەم ئایەتەیان بەبەڵگە هێناوەتەوە، چونكە هەر كەسێك دژی یەكڕایی ویەكدەنگی باوەڕداران بێت لەڕاستیدا ڕێگایەكی گرتووەتەبەر كەباوەڕدارانی لەسەر نییە. ابن جزى: ١/ ٢١٠.
پرسيار: بەبەڵگەى ئەم ئايەتە ئەوە بسەلمێنە كەدژايەتى كردنى هاودەنگى وهاوڕايى باوەڕداران تاوانە.

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 118

لَّعَنَهُ ٱللَّهُۘ وَقَالَ لَأَتَّخِذَنَّ مِنۡ عِبَادِكَ نَصِيبٗا مَّفۡرُوضٗا ١١٨

ئەگەر ئەو پرسیارە بكرێت كەشەیتان چۆن بەشێك لەبەندەكان بۆ خۆی گل دەداتەوە؟ ئەوە وەڵامەكەی ئەمەیە: بەگومڕا كردن ولادان لەسەر ڕێگای ڕاست، داوەت كردن بۆ پەرستن وگوێڕایەڵی كردن لەخۆی وڕازاندنەوەی كوفر ئەم بەشە لەبەندەكان دەپچڕێت، تا وای لێدێت بەندەكان لەسەر ڕێگای ڕاست وڕۆشن كل دەكات وبەرەو ڕێگای چەوت وتاریكیان دەبا، كەواتە: هەر كەسێك شوێن شەیتان بكەوێت وپەیڕەوی لەو كارانە بكات كەشەیتان بۆی ڕازاندووەتەوە، ئەوە دەبێتە یەكێك لەو كەسانەی كەبەشی شەیتانن. تەبەرى: ٩/ ٢١٢.
پرسيار: شەيتان چۆن بەشێكى تايبەت لەبەندەكان بۆ خۆى دەپچڕێت ودەيبات؟

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 119

وَلَأُضِلَّنَّهُمۡ وَلَأُمَنِّيَنَّهُمۡ

هەندێك دەڵێن: ئەوان بەپەیڕەوی كردن لەهەوا وئارەزووی خۆیان سەرگەرم دەكەم. هەندێكی تر دەڵێن: ئەو وەسوەسە وورتەورتە دەخەمە مێشكیانەوە كەگومان لەبەهەشت ودۆزەخ وزیندوبوونەوە بكەن. هەندێكیی تر دەڵێن: توشی گوناهیان دەكەم وئارەزووی دەسكەوتنی دونیاشیان پێ دەدەم. بەغەوى: ١/ ٦٠٠.
پرسيار: شەيتان چ ئارەزوويەك بەئادەميزاد دەدات، بۆ ئەوەى لێيان ئاگادار بين!.

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 119

وَلَأٓمُرَنَّهُمۡ فَلَيُغَيِّرُنَّ خَلۡقَ ٱللَّهِۚ

گۆڕینی دروستكراوەكانی خوا ئەم دوو شتە لەخۆ دەگرێت: یەكەم: ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر ئەوەی كەخوای گەورە دروستی كردووە، دووەم: تانەدان لەحیكمەت لەو شتەدا، ئەم بیروباوەڕەش كەدەڵێت: دروستكراوی دەستی مرۆڤ لەدروستكراوی خودا باشترە، ئەوە ناڕەزاییە بەرامبەر قەزا وقەدەری خودا. سەعدى: ٢٠٤.
پرسيار: بۆچى گۆڕينى دروستكراوەكانى خودا كارێكى شەيتانانەيە؟

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 120

يَعِدُهُمۡ وَيُمَنِّيهِمۡۖ وَمَا يَعِدُهُمُ ٱلشَّيۡطَٰنُ إِلَّا غُرُورًا ١٢٠

واتە: بەفرت وفێڵ وچاوبەست كردن شتی پووچەڵ دەڕازێنێتەوە وجوانی دەكات، بۆ ئەوەی ئەو شتەی كەحەقیقەتی نییە، یان حەقیقەتێكی ناشیرنی هەیە، لەبەرچاوی خەڵك جوان وڕازاوە وچاك دەركەوێت، بنەمای (غر) و(رغ) مانای ژیانی چاك وجوان دەبەخشن. بیقاعى: ٢/ ٣٢١.
پرسيار: بۆچى بەڵێنى شەيتان بە(غرور) ناوبراوە؟