قورئان
ﮐ
ﰽ
ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ
ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ
ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ٩٥ ٩٥ ﭶ ﭷ ﭸ
ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ٩٦ ٩٦ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ
ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ
ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ
ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ٩٧ ٩٧ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ
ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ٩٨ ٩٨
ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ٩٩ ٩٩ ﯚ ﯛ
ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ
ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ
ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ١٠٠ ١٠٠ ﯽ ﯾ ﯿ
ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ ﰈ ﰉ
ﰊ ﰋ ﰌ ﰍ ﰎ ﰏ ﰐ ﰑ ﰒ ﰓ ﰔ ١٠١ ١٠١
وَكُلّٗا وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلۡحُسۡنَىٰۚ
كاتێك دوو كار هەریەكە ولەچەند ڕوویەكەوە بەكارێكی باش هەژمار دەكرێن وخوای گەورە ئەوە دیاری دەكات كەكامیان لەوی تر باشترە، باسی ئەو چاكانەش دەكات كەهەردووكیان هەیانە، بۆ ئەوەی هیچ كەس وا تێنەگات كەئەوەی كەپلەی دووەمی بەركەوتووە كارێكی خراپە! وەك لەم ئایەتەدا فەرموویەتی: (وكلًا وعد الله الحسنى). سەعدى: ١٩٥.
پرسيار: بۆچى دوابەدواى باسى ئەوانەى كەدەچنە غەزا كردن وئەوانەش كەلەماڵدا دەمێننەوە، خواى گەورە فەرمووى: (وكلًا وعد الله الحسنى) ؟
فَضَّلَ ٱللَّهُ ٱلۡمُجَٰهِدِينَ بِأَمۡوَٰلِهِمۡ وَأَنفُسِهِمۡ عَلَى ٱلۡقَٰعِدِينَ دَرَجَةٗۚ وَكُلّٗا وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلۡحُسۡنَىٰۚ وَفَضَّلَ ٱللَّهُ ٱلۡمُجَٰهِدِينَ عَلَى ٱلۡقَٰعِدِينَ أَجۡرًا عَظِيمٗا ٩٥ دَرَجَٰتٖ مِّنۡهُ وَمَغۡفِرَةٗ وَرَحۡمَةٗۚ
لەمەڕ چاكە وچاكەكاری هەوڵی ئەوە بدەن كەلەپلە وپایەیەكەوە بەرەو پلەوپایەی بەرزتر هەڵكشێن، خوای گەورە سەرەتا باسی ئەوەی كرد كەكەسێك لەماڵدا دابنیشێت، وەك كەسێك نییە كەبڕوا بۆ جیهاد، دواتر باسی گەورەیی ئەو كەسەی كردووە كەدەچێت بۆ جیهاد، لەكۆتاییشدا باسی ئەوەی كرد كەئەو كەسەی بەشداری جیهاد دەكات زیاتر شیاوی سۆز ومیهرەبانی ولێخۆشبوونە لەلایەن پەروەردگارەوە. سەعدى: ١٩٥.
پرسيار: ئەم ئايەتە چۆن هانى خەڵكيداوە كەبچن بۆ جيهاد؟
إِنَّ ٱلَّذِينَ تَوَفَّىٰهُمُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ ظَالِمِيٓ أَنفُسِهِمۡ قَالُواْ فِيمَ كُنتُمۡۖ قَالُواْ كُنَّا مُسۡتَضۡعَفِينَ فِي ٱلۡأَرۡضِۚ قَالُوٓاْ أَلَمۡ تَكُنۡ أَرۡضُ ٱللَّهِ وَٰسِعَةٗ فَتُهَاجِرُواْ فِيهَاۚ فَأُوْلَٰٓئِكَ مَأۡوَىٰهُمۡ جَهَنَّمُۖ وَسَآءَتۡ مَصِيرًا ٩٧
ئەم ئایەتە لەبارەی هەندێك لەخەڵكی مەككە هاتە خوارەوە كەكاتێك پێغەمبەر(ﷺ) هێشتا لەمەككەدا بوو باوەڕیان پێهێنابوو، بەڵام كاتێك پێغەمبەر(ﷺ) كۆچی كرد ئەوان لەلای كەسوكاری خۆیاندا لەمەككەدا مانەوە، لەئەنجامدا بەهۆی خزم وكەسوكاری نالەبارەوە توشی بەڵا وموسیبەت بوون ولەئایینی ئیسلام پاشگەز بوونەوە، تەنانەت لەكاتی جەنگی بەدرا لەگەڵ كافرەكاندا بەشداری جەنگیان لەدژی باوەڕداران كرد، بەو هۆیەوە ژمارەی كافرەكان زیادی كرد، جا هەندێك لەوانە لەجەنگی بەدردا بەكافری سەكەت بوون، جا یباوەڕداران گوتیان: ئەم هاوڕێیانەی ئێمە باوەڕدار بوون بەڵام بەزۆر وتۆپزی هێنراونەتە جەنگ، ئەو كاتە ئەم ئایەتە لەبارەی ئەو جۆرە كەسانەوە هاتە خوارەوە، پێشەوا بوخاری لەصەحیحەكەی خۆیدا بەژمارە ٤٥٩٦ ئەم فەرموودەیەی لەئیبن عەباسەوە گێڕاوەتەوە. ابن عاشور: ٥/ ١٧٤.
پرسيار: مسوڵمانى لاواز لەچ كاتێكدا بيانووى لێ وەردەگيرێت؟
إِنَّ ٱلَّذِينَ تَوَفَّىٰهُمُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ ظَالِمِيٓ أَنفُسِهِمۡ قَالُواْ فِيمَ كُنتُمۡۖ قَالُواْ كُنَّا مُسۡتَضۡعَفِينَ فِي ٱلۡأَرۡضِۚ قَالُوٓاْ أَلَمۡ تَكُنۡ أَرۡضُ ٱللَّهِ وَٰسِعَةٗ فَتُهَاجِرُواْ فِيهَاۚ
واتە: ئایا نەتانتوانی كۆچ بكەن وخۆتان لەدەست ئەو كەسانە ڕزگار بكەن كەستەمیان لەئێوە دەكرد؟ ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەمرۆڤی باوەڕدار دەبێت لەو جێگەدا نەمێنێت وكۆچ بكات كەتاوان وكوفری تێدا دەكرێت وبڕوا بۆ شوێنێكی تر. قورتوبى: ٧/ ٦٤.
پرسيار: ئەگەر موسڵمان لەشوێنێكدا دەژيا كەپڕ لەتاوان وكوفر بوو، لەوەش دەترسا كەئايينەكەى لەدەست بدا، دەبێت چ كارێك بكات؟
وَمَن يُهَاجِرۡ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ يَجِدۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ مُرَٰغَمٗا كَثِيرٗا وَسَعَةٗۚ وَمَن يَخۡرُجۡ مِنۢ بَيۡتِهِۦ مُهَاجِرًا إِلَى ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ ثُمَّ يُدۡرِكۡهُ ٱلۡمَوۡتُ فَقَدۡ وَقَعَ أَجۡرُهُۥ عَلَى ٱللَّهِۗ
بە مەبەستی هاندان بۆ كۆچكردن ئەو وەسوەسە وورتە ورتەی شەیتانی پاڵ پێوەنا كەدەڵێت: ئەگەر مرۆڤ لەئاسایش وخۆشگوزەرانی نیشتمان جوێ ببێتەوە ولێی داببڕێت ئیتر بەسەختی توشی غەریبی وهەژاری دەبێتەوە وتوشی خۆشی نابێت ولەوانەشە پێش ئەوەی بەمەبەستی خۆی بگات لەبەرامبەر ڕەنج وسەختی وغەریبی خۆی ڕانەگرێت وبمرێت. بیقاعى: ٢/ ٣٠٤.
پرسيار: شەيتان چ ورتەورتێك بۆ مرۆڤ دەكات بۆ ئەوەى لەكۆچ پەشيمانى بكاتەوە؟
وَمَن يَخۡرُجۡ مِنۢ بَيۡتِهِۦ مُهَاجِرًا إِلَى ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ ثُمَّ يُدۡرِكۡهُ ٱلۡمَوۡتُ فَقَدۡ وَقَعَ أَجۡرُهُۥ عَلَى ٱللَّهِۗ
هەر كەسێك نییەتی كردنی كارێكی چاكی هەبێت وبۆی نەكرێت، پاداشی ئەو كارە وەردەگرێت، ئەوە بەڵێنی خوای گەورەیە وخۆی ئەو بەڵێنەی داوە. بیقاعى: ٢/ ٣٠٥.
پرسيار: ئەم ئايەتە چۆن دەكەيتە بەڵگە بۆ فەزل وميهرەبانى خواى گەورە؟ ڕوونى بكەرەوە.
وَمَن يَخۡرُجۡ مِنۢ بَيۡتِهِۦ مُهَاجِرًا إِلَى ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ ثُمَّ يُدۡرِكۡهُ ٱلۡمَوۡتُ فَقَدۡ وَقَعَ أَجۡرُهُۥ عَلَى ٱللَّهِۗ
ئەوانەی كۆچ دەكەن بەیەكێك لەم دوو پاداشتە دەگەن، یان بەهۆی جیابوونەوە لەدوژمنانی خودا، دوژمنان سەرشۆڕ وڕیسوا دەكات وخۆی توشی خێر وخۆشی دەبێت، یان دەمرێت وبەمردن توشی خێر وخۆشی وبەختەوەری ڕاستەقینە دەبێت وبەناز ونیعمەتە نەبڕاوەكانی خوای گەورە دەگات. ئالوسى: ٥/ ١٢٨.
پرسيار: ئەوانەى كەلەپێناو خوادا كۆچ دەكەن، لەنێوان دوو خێر وخۆشى وچاكەدا بەيەكێكيان دەگەن، ئەو دوو خێر وچاكە وخۆشييە چى وچين؟