قورئان
ﮐ
ﰽ
ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ
ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ
٧٥ ٧٥ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ
ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ
ﮅ ﮆ ٧٦ ٧٦ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ
ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ
ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ
ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ
ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ٧٧ ٧٧ ﯜ ﯝ
ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ
ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ
ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ
ﰃ ٧٨ ٧٨ ﰅ ﰆ ﰇ ﰈ ﰉ ﰊ ﰋ ﰌ ﰍ ﰎ ﰏ
ﰐ ﰑ ﰒ ﰓ ﰔ ﰕ ﰖ ﰗ ﰘ ﰙ ٧٩ ٧٩
ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ يُقَٰتِلُونَ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِۖ وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ يُقَٰتِلُونَ فِي سَبِيلِ ٱلطَّٰغُوتِ
جیهاد وئیخلاس وپابەندی مرۆڤ بەفەرمانەكانی خوداوە بەئەندازەی بیروباوەڕەكەیەتی، كەواتە جیهادكردن لەپێناو خودا دەرنجام وئاسەواری ئیمانە، وەك چۆن جەنگ كردن لەپێناو تاغوت وشەیتاندا لقێكە لەكۆمەڵە ئاسەوارەكانی شەیتان. سەعدى: ١٨٧.
پرسيار: چ پەيوەنديەك لەنێوان بيروباوەڕ وجيهادا هەيە؟
فَقَٰتِلُوٓاْ أَوْلِيَآءَ ٱلشَّيْطَٰنِ ۖ إِنَّ كَيْدَ ٱلشَّيْطَٰنِ كَانَ ضَعِيفًا ٧٦
خوای گەورە بۆیە هاوەڵانی شەیتانی بەلاواز وەسف كرد، چونكە بەئومێدی دەسكەوتنی پاداشت ناجەنگن، لەترسی سزای خوداش واز لەجەنگ ناهێنن، بەڵكو ئەوانە تەنها لەبەر ئێرەیی بەباوەڕداران دەجەنگن، ئێرەیی بەو فەزڵ وگەورەییە دەبەن كەخوای گەورە بەباوەڕدارانی بەخشیوە، بەڵام باوەڕداران كاتێك لەگەڵ یەكێك لەواندا دەجەنگن، بەئومێدی دەسكەوتنی پاداشتی خودا دەجەنگن، خۆ ئەگەر وازیان لەجەنگ هێنا وخۆیان دزییەوە، ئەوە لەگەڵ ئەوەشدا ترسی خوایان لەدڵدایە كەلەسەر ئەو كارە سزایان بدات، كەواتە: باوەڕدار دەزانێت ئەگەر لەكاتی جەنگدا شەهید ببێت ئەوە پاداشتی لای پەروەردگار دەست دەكەوێت، ئەگەریش بەساغ وسەلامەتی دەرچوو، ئەوا دەسكەوت وسەركەوتنی دەست دەكەوێت، بەڵام كافر بەئومێدی نەكوژران ونائومێدی وباوەڕ نەبوون بەڕۆژی دوایی دەجەنگێت. تەبەرى: ٨/ ٥٤٧.
پرسيار: بۆچى خواى گەورە فێڵى شەيتان وشوێنكەوتوانى شەيتانى بەلاواز وەسف كردووە؟
إِنَّ كَيْدَ ٱلشَّيْطَٰنِ كَانَ ضَعِيفًا ٧٦
مەبەست لەفێڵی شەیتان، نەخشە وپیلانەكانی شەیتانە، واتە: ئەو فرت وفێڵەی كەبۆ نەیارانی ئیسلامی ئاشكرا دەكات وئەو نەخشە وپیلانەی كەبۆ كۆكردنەوەی بێباوەڕان بەكاری دەهێنێت. ابن عاشور: ٥/ ١٢٤.
پرسيار: مەبەست لەفێڵى شەيتان چییە؟
أَلَمۡ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ قِيلَ لَهُمۡ كُفُّوٓاْ أَيۡدِيَكُمۡ وَأَقِيمُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُواْ ٱلزَّكَوٰةَ فَلَمَّا كُتِبَ عَلَيۡهِمُ ٱلۡقِتَالُ إِذَا فَرِيقٞ مِّنۡهُمۡ يَخۡشَوۡنَ ٱلنَّاسَ كَخَشۡيَةِ ٱللَّهِ أَوۡ أَشَدَّ خَشۡيَةٗۚ
لەوانەیە لەبەر ئەوە سەرەتا فەرمانی ئەوەیان پێكرابێت كەجەنگ نەكەن وتەنها نوێژ بكەن وزەكات بدەن، چونكە هۆشدارییەكە سەبارەت بەوەی كەجیهاد كردن لەگەڵ نەفسدا لەپێشترە تا جیهاد كردن لەگەڵ دوژمندا، مرۆڤ هەتا نەتوانێت فەرمانی خوای گەورە سەبارەت بەمال بەخشین وگوێڕایەڵی كردن جێبەجێ بكات، ناتوانێت گیانی خۆی لەپێناو خوادا ببەخشێت، چونكە گیان بەخشین لەسەروی هەموو جۆرەكانی بەخشینە. ئالوسى: ٥/ ٨٥.
پرسيار: بۆچى خواى گەورە سەرەتا فەرمانى بەنوێژ وزەكات كرد، پاشان فەرمانى بەجيهاد كرد؟
وَقَالُواْ رَبَّنَا لِمَ كَتَبۡتَ عَلَيۡنَا ٱلۡقِتَالَ لَوۡلَآ أَخَّرۡتَنَآ إِلَىٰٓ أَجَلٖ قَرِيبٖۗ قُلۡ مَتَٰعُ ٱلدُّنۡيَا قَلِيلٞ وَٱلۡأٓخِرَةُ خَيۡرٞ لِّمَنِ ٱتَّقَىٰ وَلَا تُظۡلَمُونَ فَتِيلًا ٧٧
واتە: وای دانێین تەمەنێكی دوور ودرێژ بەئێوە دەدرێت، دیسان هەر كۆتایی پێدێت، جا هەرشتێك كۆتایی هەبێت (با دوور ودرێژیش بێت. و) هەر بەكەم هەژمار دەكرێت. لەگەڵ ئەوەشدا ناز ونیعمەتەكان بەتەواوی دەست ناكەون، ئەگەریش دەست بكەون سەخت وناڕەحەتە. بیقاعى: ٢/ ٢٨٣.
پرسيار: ئايا تەمەن درێژى لەهەموو كاتێكدا خۆشبەختيە؟
قُلۡ مَتَٰعُ ٱلدُّنۡيَا قَلِيلٞ وَٱلۡأٓخِرَةُ خَيۡرٞ لِّمَنِ ٱتَّقَىٰ وَلَا تُظۡلَمُونَ فَتِيلًا ٧٧
مەبەستی لە(متاع الدنیا) سوود وچێژی دونیایە، بۆیەش بەكەم ناوی بردووە چونكە كۆتایی هەیە وبۆ هەتا هەتایە نامێنێتەوە، پێغەمبەر(ﷺ) دەفەرمووێت: «مَا لِي وَلِلدُّنْيَا؟ وَمَا أَنَا وَالدُّنْيَا إِلَّا كَرَاكِبٍ اسْتَظَلَّ تَحْتَ شَجَرَةٍ، ثُمَّ رَاحَ وَتَرَكَهَا». رَوَاهُ أَحْمَدُ، وَالتِّرْمِذِيُّ، وَابْنُ مَاجَهْ. واتە: من كارم چییە بەكاری دونیاوە؟ من لەدونیادا تەنها وەك سوارێك وام كەدەچێتە بن سێبەرێكەوە و(پشویەك دەدات) ودوایی دەڕوات وبەجێی دەهێڵێت. قورتوبى: ٦/ ٤٦٣.
پرسيار: بۆچى خواى گەورە سوود وچێژەكانى دونياى بەكەم وەسف كرد؟
فَمَالِ هَٰٓؤُلَآءِ ٱلۡقَوۡمِ لَا يَكَادُونَ يَفۡقَهُونَ حَدِيثٗا ٧٨
لە مانای ئەم ئایەتەوە ئەوە ڕوون دەبێتەوە كەستایشی ئەو كەسانە كراوە كەلەوتە وفەرموودەی خودا وپێغەمبەری خودا(ﷺ) تێدەگەن، هەروەها ئەم ئایەتە مرۆڤ هان دەدا بۆ ئەوەی لەفەرموودەی خودا وپێغەمبەری خودا تێ بگات وئەو ڕێگایانە بگرێتە بەر كەدەبنە هۆی تێگەیشتنی فەرموودەی خودا وپێغەمبەركەی(ﷺ). سەعدى: ١٨٩.
پرسيار: ئەم ئايەتە چۆن مرۆڤ هان دەدا بۆ دەستخستنى زانست وزانيارى؟