قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

ﮎ

ﰹ

ﭑ ﭒ ﭓ ﭔ ﭕ ﭖ ﭗ ﭘ ﭙ
ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ
ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ٥٨ ٥٨
ﭧ ﭨ
ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ
ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ٥٩ ٥٩
ﭺ ﭻ ﭼ
ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ
ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ
ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ٦٠ ٦٠

ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ
ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ
ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ
ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ
ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ
ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ
ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ٦١ ٦١
9
سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 58

وَإِذۡ قُلۡنَا ٱدۡخُلُواْ هَٰذِهِ ٱلۡقَرۡيَةَ فَكُلُواْ مِنۡهَا حَيۡثُ شِئۡتُمۡ رَغَدٗا وَٱدۡخُلُواْ ٱلۡبَابَ سُجَّدٗا وَقُولُواْ حِطَّةٞ

پوختەی باس ئەوەیە كە: ئەوان فەرمانیان پێ كرابوو لەكاتی سەركەوتندا بەقسە وبەكردەوە سوپاسی خودا بكەن ودان بەتاوانی خۆیاندا بنێن وداوای لێبووردن لەخودا بكەن وسوپاسی خوا بكەن كەسەركەوتنی پێ بەخشیون.. هەر لەبەر ئەوەیە كەكاتێك پێغەمبەری ئیسلام(ﷺ) لەكاتی سەركەوتندا تەواو ملكەچی بۆ خوای گەورە دەنواند، وەك دەگێڕنەوە لەڕۆژی ئازاد كردنی مەككەدا لە(ثنیة العلیا)وە چووە ناو شارەوە، بەمەبەستی شوكرانە بژێری لەكاتی چوونە ناو شاری مەككە ئەوەندە ملكەچی نواند وسەری خۆی داخست ڕیشی پیرۆزی دەیدا لەگۆچانی وشترەكەی، دوای ئەوەش تەشریفی بردە ناو شار خۆی شوشت وهەشت ڕكات نوێژی كرد. ابن كثير: ١/ ٩٤.
پرسيار: لەكاتى سەركەوتندا دەبێت موسڵمان چ كارێك بكات؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 61

قَالَ أَتَسۡتَبۡدِلُونَ ٱلَّذِي هُوَ أَدۡنَىٰ بِٱلَّذِي هُوَ خَيۡرٌۚ ٱهۡبِطُواْ مِصۡرٗا فَإِنَّ لَكُم مَّا سَأَلۡتُمۡۗ وَضُرِبَتۡ عَلَيۡهِمُ ٱلذِّلَّةُ وَٱلۡمَسۡكَنَةُ وَبَآءُو بِغَضَبٖ مِّنَ ٱللَّهِۗ

ئەم ئایەتە هەڕەشەیە لەباوەڕدارە دونیا پەرستەكانی ئوممەتی پێغەمبەر(ﷺ)، ئەوانەی كەوەك بەنی ئیسرائیلییەكان ناڕەوا (حەرام)و گومانلێكراوەكان كەخوار وپەستە، لەجیاتی ڕەوا (حەڵاڵ)و پاكەكان هەڵدەبژێرن. بیقاعى: ١/ ١٤٩.
پرسيار: موسڵمان چ سوودێك لەوە وەردەگرێت كەبەسەر جوولەكەدا هاتووە؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 61

وَضُرِبَتۡ عَلَيۡهِمُ ٱلذِّلَّةُ وَٱلۡمَسۡكَنَةُ

لەبەر ئەوەی كەكار وكردەوەی ئەوان گەورەترین بەڵگە بوو لەسەر كەم حەوسەڵەیی ئەوان وبەبچووك زانینی ناز ونیعمەتەكانی خودا لەلایەن ئەوانەوە، خوای گەورەش بەهەمان شێوەی كارەكانی خۆیان تۆڵەی لێ كردنەوە، بۆیە فەرمووی :(وضربت عليهم الذلة) ئەمە بەڵگەیە لەسەر كەمی لەشولاریان، دوایی خوای گەورە فەرمووی: (والمسكنة) ئەمەشیان بەڵگەیە لەسەر كەمی دڵ ودەروونیان. سەعدى: ٥٣.
پرسيار: بۆچى سەرشۆڕى وبەدبەختى سزايەك بوو پڕ بەپێستى بەنى ئيسرائيليەكان؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 61

وَضُرِبَتۡ عَلَيۡهِمُ ٱلذِّلَّةُ وَٱلۡمَسۡكَنَةُ

مانای كەمی وپەستی وبێنەوایی جوولەكەكان ئەوەیە كەهێز ودلێری وبووێرییان لەدەست دا، لەگەڵ ئەو هەموو ناز ونیعمەتەی كەخوای گەورە پێی بەخشیبوون كەچی سیمای هەژاری وگەدایی بەسەر ودەموچاو ولاشەیاندا هەر دیار بوو، چونكە كاتێك لەو ناز ونیعمەتانە بێزار بوون وەك نەیانبێت وابوو، بۆیە تەماعبازی وبەرچاوتەنگی وڕژدی وچرووكی بوو بەپیشەیان وتێكەڵ بەخوێنیان بوو (نەوە لەپاش نەوە بۆیان بەجێماوە، لەناو كوردیشدا جوولەكە هێمای ترسنۆكی وخوێڕێتییە. و). ابن عاشور: ١/ ٥٢٨.
پرسيار: تەماعبازى بەرچاوتەنگى سيفەتى جوولەكەيە، ئەم ئايەتە پيرۆزە چۆن ئاماژەى بەو سيفەتانەى جوولەكەكان داوە؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 61

وَيَقۡتُلُونَ ٱلنَّبِيِّۧنَ بِغَيۡرِ ٱلۡحَقِّۗ ذَٰلِكَ بِمَا عَصَواْ وَّكَانُواْ يَعۡتَدُونَ ٦١

(ذلك بما عصوا) بەوەی كەفەرمانی خوایان بەجێ نەهێنا وتووشی تاوان بوون (وكانوا يعتدون)دەست درێژییان دەكردە سەر بەندەكانی خودا، تاوان دەبێتە هۆی ڕاكێشانی تاوانی تر، بۆنموونە غەفڵەت وبێ ئاگایی تاوانی بچووكی بەدوادا دێت ودواتر تاوانی گەورەی بەدوادا دێت، لەئەنجامدا سەردەكێشێ بۆ جۆرەها بیدعە وكوفر وتاوانەكانی تر، داوا لەخوا دەكەین لەتەواوی تاوانەكان بمانپارێزێت. ئامین. سەعدى: ٥٣.
پرسيار: ئەگەر بەندەيەكى غافڵ گوێ نەداتە تاوانى بچووك، دواتر تووشى تاوانى گەورە وتەنانەت كوفريش دەبێت، بەئايەتێكى قورئان ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 61

ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ كَانُواْ يَكۡفُرُونَ بِٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَيَقۡتُلُونَ ٱلنَّبِيِّۧنَ بِغَيۡرِ ٱلۡحَقِّۗ ذَٰلِكَ بِمَا عَصَواْ وَّكَانُواْ يَعۡتَدُونَ ٦١

خووگرتن بەتاوانی بچووكەوە مرۆڤ ڕەوانەی تاوانی گەورە دەكات، تا وای لێدێت لەبچووكترین تاوانەوە دەچێت بۆ گەورەترین تاوان. ابن عاشور: ١/ ٥٣٠.
پرسيار: نەوەى ئيسرائيل لەتاوانى بچووكەوە گەيشتن بەتاوانى گەورە وتەنانەت كوفر وشەهيد كردنى پێغەمبەرانيش، ئەمە چى دەگەينێت؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 61

ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ كَانُواْ يَكۡفُرُونَ بِٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَيَقۡتُلُونَ ٱلنَّبِيِّۧنَ بِغَيۡرِ ٱلۡحَقِّۗ ذَٰلِكَ بِمَا عَصَواْ وَّكَانُواْ يَعۡتَدُونَ ٦١

یانی: ئەوەی كەوای كرد ئەوان كوفر بكەن وپێغەمبەران شەهید بكەن، تەنها نافەرمانی كردن بوو لەفەرمانەكانی خوای گەورە وپساندنی سنوورەكانی خوای گەورە بوو، تاوان تاوان ڕادەكێشێت. ئالوسى: ١/ ٢٧٧.
پرسيار: چ شتێك جوولەكەكانى بەرەو كافربون بەنيشانەكانى خواو وكوشتنى پێغەمبەران ڕاكێشا؟