قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

ﮐ

ﰽ

ﭑ ﭒ ﭓ ﭔ ﭕ ﭖ ﭗ ﭘ ﭙ ﭚ
ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ
ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ
ﭮ ﭯ ٦٠ ٦٠
ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ
ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ
ﭿ ٦١ ٦١
ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ
ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ
ﮏ ﮐ ٦٢ ٦٢
ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ
ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ
ﮟ ﮠ ﮡ ٦٣ ٦٣
ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ
ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ
ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ
ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ٦٤ ٦٤
ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ
ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ
ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ٦٥ ٦٥
88
سووڕەتی نساء ئایەتەکان 61 - 62

وَإِذَا قِيلَ لَهُمۡ تَعَالَوۡاْ إِلَىٰ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ وَإِلَى ٱلرَّسُولِ رَأَيۡتَ ٱلۡمُنَٰفِقِينَ يَصُدُّونَ عَنكَ صُدُودٗا ٦١ فَكَيۡفَ إِذَآ أَصَٰبَتۡهُم مُّصِيبَةُۢ بِمَا قَدَّمَتۡ أَيۡدِيهِمۡ ثُمَّ جَآءُوكَ يَحۡلِفُونَ بِٱللَّهِ إِنۡ أَرَدۡنَآ إِلَّآ إِحۡسَٰنٗا وَتَوۡفِيقًا ٦٢

دووڕووەكانی ئەمڕۆش كاتێك بەرەو قورئان وپێغەمبەری خودا(ﷺ) بانگ دەكرێن، خۆیان دەدزنەوە -بانگ كردنی خەڵك بۆ لای پێغەمبەری خوا(ﷺ) دوای وەفاتی پێغەمبەر(ﷺ) واتە: بانگ كردن بۆ لای سوننەتی پێغەمبەر(ﷺ)- دەڵێن: ئامانجی ئێمە لەم ڕێگەیەیەی كەگرتومانەتەبەر زانست وكارپێكردنی زانست وكاری چاك وكۆكردنەوەی بەڵگە عەقڵی ونەقڵییەكانە. الجامع الكلام: ٢/ ٢٨٦.
پرسيار: دووڕووەكانى پێشوو ودووڕووەكانى ئێستا لەچ شتێكدا لەيەك دەچن؟

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 62

فَكَيۡفَ إِذَآ أَصَٰبَتۡهُم مُّصِيبَةُۢ بِمَا قَدَّمَتۡ أَيۡدِيهِمۡ ثُمَّ جَآءُوكَ يَحۡلِفُونَ بِٱللَّهِ إِنۡ أَرَدۡنَآ إِلَّآ إِحۡسَٰنٗا وَتَوۡفِيقًا ٦٢

لەم ئایەتەوە ئەوە دەردەكەوێت كەمرۆڤ جاری وا هەیە بەهۆی تاوانەكانیەوە توشی چورتم وبەڵا وموسیبەت دەبێت. ئالوسى: ٥/ ٦٩.
پرسيار: بەپێى ئەم ئايەتە ڕوونى بكەرەوە ئايا مرۆڤ بەهۆی تاوانەوە توشى بەڵا وموسيبەت دەبێت؟

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 63

وَقُل لَّهُمۡ فِيٓ أَنفُسِهِمۡ قَوۡلَۢا بَلِيغٗا ٦٣

واتە: لەپێچ وپەنایەكدا ودوور لەچاوی خەڵكی، ئامۆژگارییان بكە، چونكە ئەم جۆرە ئامۆژگاری كردنە باشتر مرۆڤ دەگەیەنێت بەشوێنی مەبەست. سەعدى: ١٨٤.
پرسيار: بۆچى ئامۆژگارى بەپەنهانى لەئامۆژگارى ئاشكرا وبەرچاو باشترە؟

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 63

فَأَعۡرِضۡ عَنۡهُمۡ وَعِظۡهُمۡ وَقُل لَّهُمۡ فِيٓ أَنفُسِهِمۡ قَوۡلَۢا بَلِيغٗا ٦٣

ئەمە ئەوە ڕوون دەكاتەوە كەپشت كردنە مرۆڤی تاوانبار وگوناهكار بەمانای ئامۆژگاری نەكردنی ئەو كەسە نایەت، بەڵكو دەبێت بەپەنهانی هەتا ئەو كاتەی ئامۆژگاری كاری خۆی دەكات، هەر ئامۆژگاری بكرێت. سەعدى: ١٨٤.
پرسيار: جارى وا هەيە هۆكارێك هەيە بۆ ئەوەى مرۆڤ پشت لەمرۆڤى تاوانبار بكات، لەم كاتەدا دەبێت چ جۆرە ڕەفتارێكى لەگەڵدا بكرێت؟

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 63

أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ يَعۡلَمُ ٱللَّهُ مَا فِي قُلُوبِهِمۡ فَأَعۡرِضۡ عَنۡهُمۡ وَعِظۡهُمۡ وَقُل لَّهُمۡ فِيٓ أَنفُسِهِمۡ قَوۡلَۢا بَلِيغٗا ٦٣

ئەبو جەعفەر دەفەرمووێت: ئەم ئایەتە ئەوە دەردەخات كەخوای گەورە باسی ئەو دووڕووانەی كردووە كەوازیان لەخواپەرستی وگوێڕایەڵی پێغەمبەر(ﷺ) هێناوە، بەهۆی ئەو چارەنووسە بووە كەلەچارەیاندا نووسراوە، پێشتر لەچارەیان نووسراوە كەگومڕا بن، ئەگەر وا نەبووا ئەوا خوای گەورە ڕێنوێنی دەكردن وبەبڕیارەكانی خوا ڕازی دەبوون. (بێگومان خوای گەورە لەئەزەلدا زانیویەتی كەئەوانە نایەنە سەر ڕێگای ڕاست، بۆیە ئەوەی لەسەر نووسیون كەگومڕان، جا كەشتەكەش نووسرا ئیتر گۆڕانكاری بەسەردا نایەت، چونكە زانستی خوا نەگۆڕە، تاوانەكەش (پەنا بەخوا) لەلایەن خوداوە نەبووە، بەڵكو خۆیان تاوانبارن. و). تەبەرى: ٨/ ٥١٦.
پرسيار: چ شتێك بووەتە لەمپەر لەبەر ئەوەى كەدووڕووەكان ملكەچى فەرمانەكانى خوا وپێغەمبەرى خوا(ﷺ) نەبن؟

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 63

أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ يَعۡلَمُ ٱللَّهُ مَا فِي قُلُوبِهِمۡ فَأَعۡرِضۡ عَنۡهُمۡ وَعِظۡهُمۡ وَقُل لَّهُمۡ فِيٓ أَنفُسِهِمۡ قَوۡلَۢا بَلِيغٗا ٦٣

تۆو پێغەمبەرانی پێش تۆمان بۆیە ناردووە تا ببن بەهۆی میهرەبانی ولێبووردەیی ونزای خێریان بۆ بكەن (بۆیە كاتێك كافرەكان لەجەنگی ئوحودا دانی پیرۆزی پێغەمبەریان(ﷺ) شەهید كرد، لەجیاتی ئەوەی تووك ونەفرەتیان لێ بكات نزای خێری بۆ كردن وفەرمووی: خوایە ڕێنوێنییان بكە، چونكە ئەوانە نەزانن. و). بیقاعى: ٢/ ٢٧٤.
پرسيار: بانگەشە كردن مەرجێكى هەيە بۆ ئەوەى لاى خودا ولاى خەڵكيش وەرگيراو بێت، ئەو مەرجە چ مەرجێكە؟

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 64

وَلَوۡ أَنَّهُمۡ إِذ ظَّلَمُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ جَآءُوكَ فَٱسۡتَغۡفَرُواْ ٱللَّهَ وَٱسۡتَغۡفَرَ لَهُمُ ٱلرَّسُولُ لَوَجَدُواْ ٱللَّهَ تَوَّابٗا رَّحِيمٗا ٦٤

خوای گەورە ڕێنوێنی تاوانباران دەكات كاتێك توشی تاوان وهەڵەیەك بوون، بێنە خزمەت پێغەمبەری خوا(ﷺ) لەخزمەت ئەودا داوای لێبووردن لەخوای گەورە بكەن وداواش لەپێغەمبەر(ﷺ) بكەن كەداوای لێبووردنیان بۆ بكات، جا بەڕاستی ئەگەر ئەوان ئەو كارە بكەن ئەوا خوای گەورە لێیان خۆش دەبێت وسۆز ومیهرەبانی خۆی دەڕژێنێت بەسەریاندا ولێیان دەبوورێت، بۆیە فەرمووی: ﴿ لَوَجَدُواْ ٱللَّهَ تَوَّابٗا رَّحِيمٗا ﴾ ابن كثير: ٢/ ٣٧٤.
پرسيار: كاتێك باوەڕداران توشى تاوان دەبن، خواى گەورە چ ڕێنوێنييەكيان دەكات؟