قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە





ﭿ
٢٤ ٢٤








٢٥ ٢٥

٢٦ ٢٦
82
سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 24

وَأُحِلَّ لَكُم مَّا وَرَآءَ ذَٰلِكُمۡ

تەواوی ئەو شتانەی كەلەم ئایەتەدا باس نەكراون، پاك وحەڵاڵ وڕەوان، بەجۆرێكی تر: بەهۆی لوتف وسۆز ومیهرەبانی وئاسانكاری بۆ بەندەكان، حەرام وناڕەوا سنووردارە، بەڵام حەڵاڵ وڕەوا سنووری نییە. سەعدى: ٤٧١.
پرسيار: ئەم ئايەتە بەڵگەيە بۆ سۆز وميهرەبانى خودا وئاسانكارى ئايينى ئيسلام، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 25

وَٱللَّهُ أَعۡلَمُ بِإِيمَٰنِكُمۚ بَعۡضُكُم مِّنۢ بَعۡضٖۚ

واتە: لەبارەی ئیمانەوە، چاوپۆشی لەو شتانە بكەن كەشاراوە ونادیارن، تەنها ئەوە لەبەر چاو بگرن كەدیارە، چونكە خوای گەورە لەئێوە زیاتر شارەزای بیروباوەڕ وئیمانی هەریەكێك لەئێوەیە. بەغەوى: ١/ ٥٠٩.
پرسيار: ئايا مرۆڤى باوەڕدار لەبارەى دەروون وناخى خەڵكيەوە قسە دەكات؟ بۆچى؟

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 25

ذَٰلِكَ لِمَنۡ خَشِيَ ٱلۡعَنَتَ مِنكُمۡۚ وَأَن تَصۡبِرُواْ خَيۡرٞ لَّكُمۡۗ وَٱللَّهُ غَفُورٞ رَّحِيمٞ ٢٥

لە بنەمادا وشەی (عنت) بۆ دووبارە شكانەوەی ئێسك بەكار دێت، كاتێك ئێسك دەشكێت ودەگیرێتەوە وچاك دەبێتەوە ودیسان دەشكێتەوە، دواتر بەكار براوە بۆ هەر بەڵا وموسیبەتێك كەدوای تێپەڕینی بەڵا وموسیبەتی پێشوو یەخەی كەسێك بگرێت، جا هیچ زیانێك لەنزیك بوونەوە لەتاوان وتوشبوونی قیزەوەنترین كار نییە. ئالوسى: ٥/ ١٢.
پرسيار: بۆچى بەهۆی ترسان لەتوشبوونى تاوان فەرمان بەهاوسەرگيرى كراوە؟

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 25

فَإِنۡ أَتَيۡنَ بِفَٰحِشَةٖ فَعَلَيۡهِنَّ نِصۡفُ مَا عَلَى ٱلۡمُحۡصَنَٰتِ مِنَ ٱلۡعَذَابِۚ ذَٰلِكَ لِمَنۡ خَشِيَ ٱلۡعَنَتَ مِنكُمۡۚ وَأَن تَصۡبِرُواْ خَيۡرٞ لَّكُمۡۗ وَٱللَّهُ غَفُورٞ رَّحِيمٞ ٢٥

ئەم ئایەتە بەدوو ناوی جوانی (غفور ورحیم) كۆتایی پێهاتووە، بۆ ئەوەی ئەوە دەربخات كەئەم بڕیارانە مایەی سۆز ومیهرەبانی وبەخششن بۆ بەندەكان وئەوە دەربخات كەسەختگرییان لەسەر نەكراوە، بەڵكو بەپێچەوانەوە زۆریش ئاسانكارییان بۆ كراوە، جا باسی لێبووردەیی بێسنوور دوابەدوای باسی حەدد وشێوازی تۆڵە لێ كردنەوە، لەوانەیە ئاماژە بێت بۆ ئەوەی كەتۆڵە لێكردنەوە دەبێتە هۆكاری شۆردنەوەی تاوانەكان وبەو هۆیەوە خوای گەورە لێیان خۆش دەبێت، وەك لەفەرموودەدا ئەوە ڕوون كراوەتەوە. سەعدى: ١٧٥.
پرسيار: كۆتايى هێنانى ئەم ئايەتە بەهەردوو ناوى (غفور ورحيم) بەڵگەيە لەسەر چ شتێك؟

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 26

يُرِيدُ ٱللَّهُ لِيُبَيِّنَ لَكُمۡ وَيَهۡدِيَكُمۡ سُنَنَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِكُمۡ

واتە: بۆ ئەوەی باسی ئایین وبەرژەوەندی كارەكانتان وئەوەی كەلەسەر ئێوە حەڵاڵ وحەرام كراوە، بكات. ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەهیچ ڕووداوێك ڕوینەداوە مەگەر ئەوەی كەباسی حوكم وبڕیارەكەی لەلایەن خوداوە كراوە، یەك لەوانە دەفەرمووێت:﴿مَّا فَرَّطۡنَا فِي ٱلۡكِتَٰبِ مِن شَيۡءٍ﴾ [الأنعام: 38] واتە: ئێمە لەم كتێبەدا هیچ شتێكمان هەڵنەبوواردووە. قورتوبى: ٦/ ٢٤٤.
پرسيار: ئايا ڕووداوێكى سەردەمیيانە هەيە كەباسى حوكمەكەى بەجۆرێك لەجۆرەكان لەقورئاندا نەكرابێت؟

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 26

يُرِيدُ ٱللَّهُ لِيُبَيِّنَ لَكُمۡ وَيَهۡدِيَكُمۡ سُنَنَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِكُمۡ

واتە: ڕێنوێنی ئێوە دەكات بۆ سەر ڕەوشتی پێغەمبەران وپیاوچاكانی پێشوو، بۆ ئەوەی شوێنیان بكەون. ابن جزى: ١/ ١٨٦.
پرسيار: بەدرێژايى مێژوو باوەڕداران ئەو كەسانەن كەلەكردنى كارى چاك وڕەوشتى بەرزا چاو لەيەكترى دەكەن، بەپێى ئەم ئايەتە ئەو بابەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 26

يُرِيدُ ٱللَّهُ لِيُبَيِّنَ لَكُمۡ وَيَهۡدِيَكُمۡ سُنَنَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِكُمۡ وَيَتُوبَ عَلَيۡكُمۡۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٞ ٢٦

گەورە دیاری كردووە، بووەستن وبەحەڵاڵ ڕازی بن وكاری خۆتانی پێ بەڕێوە ببەن، لەئەنجامدا بەهۆی ئەوەی كەخوای گەورە بۆی فەراهەم كردوون لەتاوانەكانتان كەم ببێتەوە، ئەوەی كەباسكراوە یەكێكە لەنموونەكانی لێخۆشبوونی خودا لەبەندەكانی، نموونەیەكی تری ئەوەیە كەهەر كاتێك بەندەكانی توشی تاوان وهەڵەیەك دەبن خوا دەرگاكانی میهرەبانی خۆی لەسەر ئەوان دەكاتەوە، سەرۆ (ئیلهام) دەهاوێژێتە ناو دڵەكانیان بۆ ئەوەی بەرەو لای ئەو بگەڕێنەوە ولەبەرامبەر ئەوا ملكەچی بنوێنن ودواتر بەهۆی وەرگرتنی ئەوەی كەخۆی بەندەكانی بۆ ڕێنوێنی كردووە، بەندەكانی دەبەخشێت. سەعدى: ١٧٥.
پرسيار: باسى لێخۆشبوونى خودا بۆ بەندەكانى وباسى تەوبە وەرگرتنى خوا لەبەندەكانى بكە.