قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


٣٨ ٣٨

٣٩ ٣٩


٤٠ ٤٠
ﭿ

٤١ ٤١

٤٢ ٤٢

٤٣ ٤٣

٤٤ ٤٤


٤٥ ٤٥
٤٦ ٤٦

٤٧ ٤٧

ﯿ ٤٨ ٤٨
7
سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 40

يَٰبَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ

خوای گەورە ناوی باوە گەورەی ئەوان واتە: پێغەمبەری یەعقوبی برد، بۆ ئەوەی هانیان بدات.
واتە: ئەی نەوەكانی بەندەی چاك وگوێڕایەڵی ئێمە! لەپەیڕەوی كردن لەهەق وڕاستیدا وەك باوەگەورەتان بن.
وەك دەگوترێت: ئەی كوڕی بەڕێز! فڵانە كار بكە. ئەی ڕۆڵەی قارەمان! لەگەڵ پاڵەواناندا بجەنگە. ئەی ڕۆڵەی زانا! بەدوای زانستدا بگەڕێت. وشتی ئا لەم بابەتانە (كە بۆ هاندان دەبێت. و). ابن كثير: ١/ ٧٩.
پرسيار: بۆچى خواى گەورە ناوى جوولەكەكانى بەناوى باپيرە گەورەيان واتە: پێغەمبەر يەعقوب (سڵاوى خواى لەسەر بێت) ناوبرد وفەرمووى: ئەوەى نەوەكانى ئيسرائيل؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 41

وَءَامِنُواْ بِمَآ أَنزَلۡتُ مُصَدِّقٗا لِّمَا مَعَكُمۡ وَلَا تَكُونُوٓاْ أَوَّلَ كَافِرِۢ بِهِۦۖ

پشت ڕاست كردنەوەی تەورات بەهۆی قورئانەوە وبەڕاست زانینی پێغەمبەرانی پێشوو لەلایەن پێغەمبەری ئیسلامەوە، سێ مانای هەیە:
یەكەم: پێغەمبەرانی پێشوو هەواڵی هاتنی پێغەمبەری ئیسلامیان داوە ودواتر قسە ڕاستەكەی ئەوان هاتووەتە دی، یانی: ڕاستگۆیی ئەوان لەمەڕ هاتنی پێغەمبەری ئیسلام ئاشكرا وڕۆشن بووە وهاتووەتە دی.
دووەم: پێغەمبەری ئیسلام هەواڵی ئەوەی داوە كەئەوانە پێغەمبەری خودا بوون ولەلایەن خوداوە كتێبیان بۆ دابەزیوە وپێغەمبەری ئیسلام بەڕاستیان دەزانێت وشایەتیان بۆ دەدا.
سێیەم: لەبارەی یەكخواپەرستی وهاتنی پەسڵان وبڕیارە شەرعییەكانی تر كەلەكتێبەكانی پێشوودا هاتوون، پێغەمبەری خوا(ﷺ) لەگەڵ ئەوان هاوڕا بووە، كەواتە بەگوێرەی ئەوەی هاوڕای ئەوان بووە، ئەوانی بەڕاست زانیوە. ابن جزى: ١/ ٦٤.
پرسيار: قورئان چۆن پشتگيرى لەكتێبە پێشووەكان دەكات وبەڕاستيان دەزانێت؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 41

وَلَا تَشۡتَرُواْ بِـَٔايَٰتِي ثَمَنٗا قَلِيلٗا وَإِيَّٰيَ فَٱتَّقُونِ ٤١

ئەم ئایەتە هەرچەندە تایبەتە بەنەوەكانی ئیسرائیلەوە، بەڵام هەموو ئەوانەش دەگرێتەوە كەهەمان كارەكانی ئەوان دووبارە دەكەنەوە، كەواتە: هەر كەسێك بەرتیل وەربگرێت بۆ گۆڕینی هەق بەناهەق وبۆ پووچەڵكردنی ڕاستەقینە، یان خۆی لەفێربوونی واجبەكان وجێبەجێكردنیان بدزێتەوە ولەبەرامبەرا بەرتیل وپارەیەك وەربگرێت، ئەوە ئەم ئایەتە دەیگرێتەوە.
قورتوبى: ٢/ ١١.
پرسيار: مرۆڤەكان چۆن ئايەتەكانى خواى گەورە بەشتێكى بێ نرخ دەفرۆشن؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 42

وَلَا تَلۡبِسُواْ ٱلۡحَقَّ بِٱلۡبَٰطِلِ وَتَكۡتُمُواْ ٱلۡحَقَّ وَأَنتُمۡ تَعۡلَمُونَ ٤٢

ئەم ئایەتە كراوەتە بەڵگە بۆ ئەوەی كەهەر كەسێك زانا بێت وئەو مەرجانەی كەزانایان دایانناوە تێیدا هاتەدی، ئەوە لەسەری پێویستە هەق وڕاستی ئاشكرا بكات ولەهیچ سڵ نەكاتەوە وشاردنەوەی هەق تاوانێكی گەورەیە بەسەرشانیەوە. ئالوسى: ١/ ٢٤٧.
پرسيار: ئەم ئايەتە چ حوكم وبڕيارێكى تێدايە؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 44

أَتَأۡمُرُونَ ٱلنَّاسَ بِٱلۡبِرِّ وَتَنسَوۡنَ أَنفُسَكُمۡ

خوای گەورە لەسەر ئەوە سەركۆنەی نەكردون كەفەرمان بەچاكەیەك دەكەن -هەرچەند خۆیان ئەو چاكەیەش نەكەن- بەڵكو لەسەر ئەوە سەركۆنەی كردون كەخۆیان بەتەواوی وازیان لەچاكە هێناوە، فەرمان كردن بەچاكە خۆی لەخۆیدا چاكەیە، پێویستە زانایان فەرمان بەچاكە بكەن، بەڵام باشتر وایە كەزانایان هەم خۆیان چاكەكە ئەنجام بدەن وهەم فەرمان بكەن كەخەڵكییش ئەنجامی بدات، با زانایان خۆیان پێچەوانەی فەرمانەكانی خۆیان نەبن.. چونكە هەم فەرمان بەچاكە پێویست وواجبە، هەم جێبەجێ كردنیشی، هیچ یەك لەم دووانە بەنەكردنی ئەوی تر لەسەر مرۆڤ ناكەوێت وهەر پێویست وواجبە. ابن كثير: ١/ ٨٢.
پرسيار: ئەگەر تاوانبارێك كەسێكى بينى تاوانێك ئەنجام دەدات، لەئاستيدا بێدەنگ بێت يان نەهى بكات؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 45

وَٱسۡتَعِينُواْ بِٱلصَّبۡرِ وَٱلصَّلَوٰةِۚ وَإِنَّهَا لَكَبِيرَةٌ إِلَّا عَلَى ٱلۡخَٰشِعِينَ ٤٥

خوای گەورە ئەو هەواڵەی داوە كەنوێژ كردن زۆر سەخت ودژوارە، مەگەر بۆ ئەو كەسانە نەبێت كەچەند سیفەتێكیان تێدایە، وەك: خۆبەكەمزانی وملكەچی. تەبەرى: ١/ ٢٢.
پرسيار: كام سيفەتەيە كەنوێژ لاى مرۆڤى باوەڕدار بەچێژ وشيرين دەكات وهانى دەدات بۆ نوێژ كردن؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 45

وَٱسۡتَعِينُواْ بِٱلصَّبۡرِ وَٱلصَّلَوٰةِۚ وَإِنَّهَا لَكَبِيرَةٌ إِلَّا عَلَى ٱلۡخَٰشِعِينَ ٤٥

بەڵگەی ئەوەی كەنوێژ لەسەر مرۆڤی ملكەچ وخۆبەكەمزان لەئاست زاتی پەروەردگار، قورس وگران نییە، ئەوەیە كەئەو مرۆڤانە دەزانن بەهۆی ئەو نوێژەوە بەچ شتێك دەگەن، چاوەڕێی ئەو پاداشتەن كەبۆیان هەڵگیراوە، لەبەر ئەمەیە كەگوتراوە: هەر كەسێك بزانێت داوای چ شتێك دەكات بەخشینی لەسەر سووك وئاسان دەبێت، هەر كەسێكیش دڵنیا بێت كەپاداشتی پێ دەگات دیاری بەخشینی بەلاوە ئاسان دەبێت. ئالوسى: ١/ ٢٤٩.
پرسيار: بۆچى نوێژ لەسەر مرۆڤى ملكەچ وگوێڕايەڵ قورس وگران نییە؟