قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

Surah Header

ﭦﭛﭣﭤ
١ ١ ٢ ٢
٣ ٣
٤ ٤
٥ ٥
٦ ٦
Surah Header

ﭦﭛﭣﭤ
١ ١
٢ ٢
ﭿ
٣ ٣
Surah Header

ﭦﭛﭣﭤ
١ ١ ٢ ٢
٣ ٣
٤ ٤
٥ ٥
603
سووڕەتی كافرون ئایەتەکان 0 - 3

وَلَآ أَنتُمۡ عَٰبِدُونَ مَآ أَعۡبُدُ ٣

پەرستشەكانیان تەنها بۆ خوای گەورە نەبوو، بەڵكو تێكەڵ بەشیرك وهاوەڵپەرستیان دەكرد، ئەوەش پێی ناگوترێت پەرستش. سەعدى: ٩٣٦.
پرسیار: ديارە قوڕەيشيەكان لەگەڵ ئەوەى كەبتپەرست بوون، خوداى مەزنيشيان دەپەرست، دەى بۆچى خواى گەورە دەفەرمووێت: ئەوانە خوايان نەدەپەرست؟

سووڕەتی كافرون ئایەتەکان 0 - 6

لَكُمۡ دِينُكُمۡ وَلِيَ دِينِ ٦

پێشەوای مەزن شافیعی وهەندێكی تر لەگەورە زانایان بەبەڵگەی ئەم ئایەتە فەرموویانە: كوفر هەر هەمووی یەك میللەت وگەلە، چونكە جگە لەئایینی ئیسلام هەموو ئایینەكانی تر پووچ وبەتاڵن. ابن كثير: ٤/ ٥٦٥.
پرسیار: بەسەرنجدان لەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەدەڵێت: (الكفر ملة واحدة) واتە: تەواوى ئايينەكان جگە لەئيسلام هەموويان يەك ميللەت وگەلن.

سووڕەتی كافرون ئایەتەکان 0 - 6

لَكُمۡ دِينُكُمۡ وَلِيَ دِينِ ٦

لەم سورەتەدا پەیڕەوێكی چاكسازی هەیە، ئەویش ئەوەیە كەڕێگا چارەسەرەكانی هاوبەش وەرناگیرێت وپەسەند نییە، چونكە ئەو هاوبەشییەی لەپەرستندا كەبەپێغەمبەر(ﷺ) گوترا لەڕووی لۆژیكەوە چارەسەرێكی میانڕەوانەیە، چونكە بۆی هەیە یەكێك لەو دوو لایەنە لەسەر هەق بن، كەچی بەتوندی نەهی لەپێغەمبەر(ﷺ) كراوە كەدەست بۆ ئەو كارە ببات، چونكە ڕازیبوون بەو پێشنیارە ئەوە دەخوازێ كەهەق وناهەق وەك یەك بن، ئەمەش جۆرێكە لەداننان بەناهەقدا، تەنانەت ئەگەر بۆ یەك چركەش بێت. شەنقيتى: ٩/ ١٣٦.
پرسیار: ئايا بەگوێرەى بنەماكانى ئايين دەكرێت ئايينەكان هەموو يەك بگرنەوە ويەكسان بكرێن؟

سووڕەتی نصر ئایەتەکان 1 - 3

إِذَا جَآءَ نَصۡرُ ٱللَّهِ وَٱلۡفَتۡحُ ١ وَرَأَيۡتَ ٱلنَّاسَ يَدۡخُلُونَ فِي دِينِ ٱللَّهِ أَفۡوَاجٗا ٢ فَسَبِّحۡ بِحَمۡدِ رَبِّكَ وَٱسۡتَغۡفِرۡهُۚ إِنَّهُۥ كَانَ تَوَّابَۢا ٣

إئاماژەیە بەوەی كەیارمەتیدانی ئایین بەردەوام دەبێت، هەروەها بەتەسبیحات وگوتنی الحمدلله واستغفرالله لەلایەنی پێغەمبەرەوە(ﷺ) زیاتر دەبێت، چونكە جۆرێكە لەسوپاس وستایش، خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿لَئِن شَكَرۡتُمۡ لَأَزِيدَنَّكُمۡ﴾إبراهيم: ٧. واتە: ئەگەر شوكرانە بژێری بكەن، ئەوا بۆتان زیاتر دەكەم. ئەمە لەسەردەمی خەلیفە ڕاشیدییەكان ودوای ئەوانیش بەدی كراوە، یارمەتیدانی خودایی هەر بەردەوام بوو، ئیسلام گەیشتە ئەو پلە وپایەیەی كەهیچ ئایینێكی تر پێی نەگەیشتووە، زیاترین پەیڕەوی هەبوو، تا ئەو كاتەی كەباوەڕداران سەرپێچی فەرمانەكانی خودایان كرد، ئیتر خوداش ئەوانی پەرش وبڵاو كرد وگەیشتنە ئەم بارودۆخەی كەئەمڕۆ تێیدان. سەعدى: ٩٣٦.
پرسیار: باسى گرنگى زيكرى خودا بكە سەبارەت بەيارمەتيدانى خودايى بۆ سەرخستنى ئايينەكەى.

سووڕەتی نصر ئایەتەکان 1 - 3

إِذَا جَآءَ نَصۡرُ ٱللَّهِ وَٱلۡفَتۡحُ ١ وَرَأَيۡتَ ٱلنَّاسَ يَدۡخُلُونَ فِي دِينِ ٱللَّهِ أَفۡوَاجٗا ٢ فَسَبِّحۡ بِحَمۡدِ رَبِّكَ وَٱسۡتَغۡفِرۡهُۚ إِنَّهُۥ كَانَ تَوَّابَۢا ٣

كارە چاكەكانی وەك نوێژ وحەج، بەاستغفرالله دێنە كۆتایی، كەواتە فەرمانكردنی خودا بەسەر پێغەمبەردا بۆ ئەوەی استغفرالله بكات، نیشانەی ئەوەیە كەتەمەنی كۆتایی پێ هاتووە ودەبێت خۆی بۆ دیداری پەروەردگار ئامادە بكات وتەمەنی بەكارە زۆر پیرۆز وپڕ لەخێرەكان كۆتایی پێ بێت. سەعدى: ٩٣٦.
پرسیار: باسى ئەوە بكە كەئەم سورەتە چۆن ئاماژە بووە بۆ كۆتاييهاتنى ژيانى پێغەمبەر(ﷺ)؟

سووڕەتی مسد ئایەتەکان 0 - 1

تَبَّتۡ يَدَآ أَبِي لَهَبٖ وَتَبَّ ١

لەم ئایەتەوە ئەوە دەردەكەوێت كەخزمایەتی لەگەڵ پیاوچاكان (و تەنانەت پێغەمبەرانیش) بێ سوودە، مەگەر ئەوەی كەمرۆڤ چاو لەكار وكردەوە چاكەكانی ئەوان بكات (و وەك ئەوان باوەڕ بهێنێت وكاری چاكە بكات. و)، ئەوەتا ئەبو لەهەب مامی پێغەمبەر(ﷺ) بوو، (بەڵام چونكە كافر بوو، باوەڕی بەپێغەمبەر(ﷺ) نەهێنا، ئەو خزمایەتیەی دادی نەدا ونایدا. و). بيقاعى: ٢٢/ ٣٣١.
پرسیار: ئايا نەسەبى چاك وشەريف ئەگەر خواپەرستى وبيروباوەڕى لەگەڵدا نەبێت، هيچ سوودێكى هەيە؟ بەسەرنجدان لەم ئايەتە ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی مسد ئایەتەکان 4 - 5

وَٱمۡرَأَتُهُۥ حَمَّالَةَ ٱلۡحَطَبِ ٤ فِي جِيدِهَا حَبۡلٞ مِّن مَّسَدِۢ ٥

ژنەكەی ئەبو لەهەب وەك مێردەكەی كافر وسەرسەخت ونەیار بوو، كەواتە لەقیامەتیشدا لەسزای دۆزەخدا هاوبەشن، بۆیە خوای گەورە فەرمووی: (حمالة الحطب * في جيدها حبل من مسد) واتە: داری سوتەمەنی بەكۆڵ هەڵدەگرێت ودەیخاتە سەر ئەو ئاگرەی كەمێردەكەی پێ سزا دەدرێت بۆ ئەوەی ئاگرەكەی بەتینتر بێت. ابن كثير: ٤/ ٥٦٩.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەهەڵبژاردنى هاوسەرى چاك تا چ ئەندازەيەك گرنگە؟