قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

Surah Header

ﭦﭛﭣﭤ
١ ١ ٢ ٢
٣ ٣
Surah Header

ﭦﭛﭣﭤ
١ ١ ٢ ٢
٣ ٣
٤ ٤
٥ ٥
٦ ٦
٧ ٧
٨ ٨ ٩ ٩
Surah Header

ﭦﭛﭣﭤ
١ ١
٢ ٢
٣ ٣
٤ ٤
٥ ٥
601
سووڕەتی عصر ئایەتەکان 0 - 3

وَٱلۡعَصۡرِ ١ إِنَّ ٱلۡإِنسَٰنَ لَفِي خُسۡرٍ ٢ إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَتَوَاصَوۡاْ بِٱلۡحَقِّ وَتَوَاصَوۡاْ بِٱلصَّبۡرِ ٣

پێشەوا شافیعی دەفەرمووێت: ئەگەر خەڵكی لەم سورەتە ورد ببنەوە بۆ هەمووان بەسە. با بزانین چۆن؟ مرۆڤ بەكامڵكردنی چوار پلە وپایە دەگات بەلوتكەی كامڵبوون، یەكەم: ناسینی حەقیقەت. دووەم: كاركردن بەحەقیقەت. سێیەم: فێركردنی حەقیقەت بەو كەسانەی كەنایزانن. چوارەم: سەبر كردن لەئاست فێر كردنی حەقیقەت وكارپێكردنی. خوای گەورە ئەم چوار خاڵەی لەسورەتی (والعصر)دا باسكردووە. ابن القيم: ٣/ ٣٦٥.
پرسیار: هەموو ئەو شتانەى كەبۆ چاكسازیى دەروونى مرۆڤ پێويستە، لەم سورەتەدا باسكراوە، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی عصر ئایەتەکان 0 - 3

إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَتَوَاصَوۡاْ بِٱلۡحَقِّ وَتَوَاصَوۡاْ بِٱلصَّبۡرِ ٣

(ال)ی تەعریف لەوشەی (الصالحات )لەجۆری (ال)ی ئیستیغراقە (واتە: الف ولامی ئیستغراق چووە سەر هەر شتێك دانە بەدانەی ئەو شتە دەگرێتەوە، ئێستا چووەتە سەر وشەی الصالحات، كەواتە دانە بەدانەی كارە چاكەكان دەگرێتەوە. و) مەبەست هەموو ئەو كارە چاكانەیە كەئایین فەرمانی پێكردووە، ئەنجامیان داوە، هەروەها نەكردنی كاری خراپیش دەگرێتەوە (چونكە لەئوصولی فیقها نەكردنیش بەكار هەژمار دەكرێت، واتە: ئەگەر كەسێك كارێكی خراپی بۆ بلوێ ونەیكات، ئەوە بەو نەكردنە كارێكی چاكی كردووە. و). ابن عاشور: ٣٠/ ٥٣٢.
پرسیار: بۆچى وشەى (الصالحات) بەالف ولامى ئيستيغراقەوە هاتووە؟

سووڕەتی عصر ئایەتەکان 0 - 3

إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَتَوَاصَوۡاْ بِٱلۡحَقِّ وَتَوَاصَوۡاْ بِٱلصَّبۡرِ

(وتواصوا بالصبر) واتە: لەبەرامبەر موسیبەتەكان وقەزا وقەدەردا، هەروەها ئازاری ئەو كەسانەی كەئەزیەت وئازاری ئەوانە دەدەن كەفەرمان بەچاكە ونەهی لەخراپە دەكەن. ابن كثير: ٤/ ٥٥١.
پرسیار: بۆچى وەسيەتكردن بەسەبر بادرايەوە سەر وەسيەتكردن بەحەق؟

سووڕەتی عصر ئایەتەکان 0 - 3

وَتَوَاصَوۡاْ بِٱلۡحَقِّ وَتَوَاصَوۡاْ بِٱلصَّبۡرِ ٣

مەبەست سەركۆنە كردنی ئەوانەیە كەلەپێناوی گوێڕایەڵیكردنی خوای گەورە خێر ناكەن وهیچ نابەخشن وهەر كۆی دەكەنەوە. قورتوبى: ٢٢/ ٤٧١.
پرسیار: ئايا سەروەت وسامان كۆ كردنەوە بەهەموو جۆرەكانیيەوە ناپەسەندە؟

سووڕەتی همزە ئایەتەکان 0 - 2

ٱلَّذِي جَمَعَ مَالٗا وَعَدَّدَهُۥ ٢

واتە: (وا دەزانێت ئەو سەروەت وسامانەی كەهەیەتی. و) بەپلە وپایەی هەمیشەیی وهەتا هەتایی دەگەیەنێت، بۆیە ئەو سەروەت وسامانەی وەكو مانەوە وهەتا هەتایی خۆش دەوێت، وەكو كەسێكیش كەوەبزانێت هەرگیز نامرێت زیادەڕەوی لەشەهوەت وشوێن كەوتنی ئارەزووەكان وخۆشییەكاندا دەكات. ئەمە ئاماژەیشە بەوەی كەهەمیشەمانەوە وبەردەوامی بەتەنها سوودی نییە، مەگەر ئەوەی كەكار وكردەوەی چاكی لەگەڵدا بێت كەدەبێتە مایەی خۆشبەختی بۆ قیامەت. بيقاعى: ٢٢/ ٢٤٥.
پرسیار: بەسەرنجدان لەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەدڵبەستن بەسەروەت وسامانى دونيا مەترسى لەسەر چەمك وماناكان هەيە لەلاى مرۆڤ.

سووڕەتی همزە ئایەتەکان 0 - 3

يَحۡسَبُ أَنَّ مَالَهُۥٓ أَخۡلَدَهُۥ ٣

لەگەڵ ئەوەدا كەئاگر تەواوی لاشەی دۆزەخییەكان دەگرێتەوە، بەڵام تەنها باسی دڵ كرا، چونكە دڵ شوێنی بیروباوەڕی پووچەڵیان بووە، یان بەهۆی ئەوەی كەكاتێك ئێش وئازار دەگاتە دڵ ئیتر مرۆڤ دەمرێت، واتە: لەبارودۆخی ئەو كەسەدان كەخەریكە دەمرێت وگیان دەدات وناشمرێت. شەوكانى: ٥/ ٤٩٤.
پرسیار: لەدۆزەخدا ئاگر هەموو لاشە دەگرێتەوە، بەڵام لەم ئايەتەدا تەنها باسى دڵ كراوە، بۆچى؟

سووڕەتی همزە ئایەتەکان 0 - 7

ٱلَّتِي تَطَّلِعُ عَلَى ٱلۡأَفۡـِٔدَةِ ٧

ئەمە یەكێكە لەو ناز ونیعمەتانەی كەخوای گەورە ڕژاندوویەتی بەسەر قوڕەیشدا، خوای گەورە فیل سوارەكانی لێ لادان، ئەوانە نییەتیان وابوو كەكەعبە لەگەڵ خاكدا یەكسان بكەن وتەختی بكەن وشوێنەواری نەهێڵنەوە، خوای گەورە هەموویانی لەناو برد، لوتی شكاندن وهەوڵ وتێكۆشانەكانیانی دا بەئاوا وكارەكانیانی گومڕا كرد وبەخراپترین شێوە ڕەتی دانەوە، ئەوانە گاور بوون، ئایینەكەی ئەوانیش لەو سەردەمەدا زۆر دوور نەبوو لەئایینی قوڕەیشییەكان ولێك نزیك بوون، وەك ئەوان بت پەرستیان دەكرد، ئەم ڕووداوە وەك ئیرهاص وپێشەكییەك وابوو بۆ هاتنی پێغەمبەری خوا(ﷺ)؛ چونكە پێغەمبەری خوا(ﷺ) -بە پێی ڕای هەرە مەشهور- لەو ساڵەدا لەدایك بووە، جا زمانی حاڵی قەدەر دەڵێت: ئەی گەلی قوڕەیش! ئەگەر ئێوەمان بەسەر حەبەشییەكاندا سەرخست لەبەر ئەوە نەبوو كەئێوە لەوان چاكتر بن، بەڵكو بەمەبەستی پاراستنی كەعبە بوو، ئەو كەعبەیەی كەبەڕێز وگەورەی دەكەین بەهۆی ناردنی پێغەمبەری ئوممی موحەممەدولموستەفا(ﷺ) كەدوایەمین پێغەمبەرە. ابن كثير: ٤/ ٥٥٤.
پرسیار: خواى گەورە لەبەر چى مەككەى لەشەڕ وخراپەى حەبەشیيەكان پاراست وبەچ شێوەيەك ڕێزى لەكەعبە گرتووە؟