قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

٦ ٦ ٧ ٧
٨ ٨
٩ ٩
١٠ ١٠
١١ ١١
Surah Header

ﭦﭛﭣﭤ
١ ١ ٢ ٢ ٣ ٣
ﭿ ٤ ٤

٥ ٥
٦ ٦
٧ ٧
٨ ٨
٩ ٩
١٠ ١٠ ١١ ١١
Surah Header

ﭦﭛﭣﭤ
١ ١ ٢ ٢ ٣ ٣
٤ ٤
٥ ٥ ٦ ٦
٧ ٧
٨ ٨
600
سووڕەتی عاديات ئایەتەکان 0 - 6

إِنَّ ٱلۡإِنسَٰنَ لِرَبِّهِۦ لَكَنُودٞ ٦

واتە: مرۆڤ لەئاست پەروەرندەی زۆر ناسوپاس وپێ نەزانە، سوپاسی ناز ونیعمەتەكانی خوای گەورە ناكات.. مەبەست ئەوەیە كەسرووشتی تەواوی مرۆڤەكان وایە، تەنها ئەوانە نەبێت كەخوای گەورە بەلوتف ومیهرەبانی خۆی دەیانپارێزێت (ئەوانە سوپاسگوزارن وسپڵە وبەدنمەك نین. و). ئالوسى: ١٥/ ٤٤٥.
پرسیار: دواى ئەوەى زانيت زۆربەى زۆرى مرۆڤەكان سوپاسى خوداى گەورە ناكەن ووەك پێويست بەندايەتى بۆ خوا ناكەن، تۆ هەڵوێستت چییە؟

سووڕەتی عاديات ئایەتەکان 0 - 8

وَإِنَّهُۥ لِحُبِّ ٱلۡخَيۡرِ لَشَدِيدٌ ٨

واتە: سەروەت وسامانی زۆر خۆش دەوێت، خۆشەویسی سەروەت وسامان وا لەمرۆڤ دەكات كەئەو ئەرك ومافانەی كەلەسەریەتی بەجوانی جێبەجێی نەكات وئەوەی نەفسی حەزی لێ دەكات پێشی بخات بەسەر ئەوەی كەخوا داوای كردووە، چونكە ئەو جۆرە مرۆڤانە تەنها ئەم دونیایە دەبینن ولەو دونیا غافڵ وبێ ئاگان. سەعدى: ٩٣٣.
پرسیار: خۆشەويستى زۆر بۆ سەروەت وسامان ودونيا چى لەمرۆڤ دەكات؟

سووڕەتی عاديات ئایەتەکان 9 - 10

۞أَفَلَا يَعۡلَمُ إِذَا بُعۡثِرَ مَا فِي ٱلۡقُبُورِ ٩ وَحُصِّلَ مَا فِي ٱلصُّدُورِ ١٠

خوای گەورە لەم دوو ئایەتەدا (القبور )وا(لصدور).ی پێكەوە كۆ كردووەتەوە، چونكە سینەی مرۆڤ چاكە وخراپەی مرۆڤ پەنهان دەكات وگۆڕیش لاشەی مرۆڤ پەنهان دەكات (سینە گۆڕی نییەت وچاكە وخراپەی مرۆڤە، زەویش گۆڕی لاشەی مرۆڤە. و) دواتر پەروەردگار لاشەی مرۆڤ لەگۆڕەكەی ونهێنییەكانی لەسینەی دەهێنێتە دەرەوە، ئەو كاتە لاشەی لەسەر ڕووی زەوی وەدەردەكەوێت ونهێنییەكانیشی لەسەر ڕوومەتی دەردەكەوێت. ابن القيم: ٣/ ٣٥٢ـ ٣٥٣.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە لەم دوو ئايەتەدا (القبور )و(الجنات)ى پێكەوە كۆ كردووەتەوە؟

سووڕەتی تكاثر ئایەتەکان 0 - 1

أَلۡهَىٰكُمُ ٱلتَّكَاثُرُ ١

( القارعة)مەبەست لێرە ڕووداوێكی گەورەیە، زۆربەی زۆری زانایانی تەفسیر دەفەرموون: ئەم ڕووداوە گەورەیە ڕۆژی حەشرە، جا بەپێی قسەی ئەمانە ( القارعة) ناوێكە لەناوەكانی حەشر وەك قیامە، دەشگوترێت: مەبەست فووی دووەمە كەدەكرێت بەكەڕەنا (صور)دا. زەححاكیش دەفەرمووێت: ( القارعة)واتە: ئاگری بڵێسەدار، وەك بڵێی مەبەستی ئەوەیە كە( القارعة)ناوێكە لەناوەكانی دۆزەخ. ابن جزى: ٢/ ٦٠٥.
پرسیار: مەبەست لە( القارعة)چییە؟

سووڕەتی تكاثر ئایەتەکان 0 - 1

أَلۡهَىٰكُمُ ٱلتَّكَاثُرُ ١

ئەمە هەواڵێكە لەلایەن خوداوە ومەبەست پێی ئامۆژگاری وسەركۆنە كردنە، ( الهاكم)ئێوەی بەخۆیەوە سەرقاڵ كردووە (التكاثر)پۆزلێدان بەهۆی سەروەت وسامان وماڵ ومنداڵی زۆرەوە، هەروەها ئەوەی كەهەندێك دەیانگوت: ئێمە زیاترین وئەوانی تر دەیانگوت: ئێمە زیاترین. پێغەمبەری خوا(ﷺ) هەر كاتێك ئەم ئایەتەی خوێندبایەتەوە دەیفەرموو: يَقُولُ ابْنُ آدَمَ: مَالِي، مَالِي. قَالَ: وَهَلْ لَكَ يَا ابْنَ آدَمَ! إِلَّا مَا أَكَلْتَ فَأَفْنَيْتَ، أَوْ لَبِسْتَ فَأَبْلَيْتَ، أَوْ تَصَدَّقْتَ فَأَمْضَيْتَ» ؟ رَوَاهُ مُسْلِمٌ. واتە: نەوەی ئادەم دەڵێت: سەروەت وسامانەكەم! سەروەت وسامانەكەم! ئەی نەوەی ئادەم! بۆ تۆ جگە لەمە چیت هەیە! ئەوەی كەخواردووتە ولەناوت بردووە، ئەوەی لەبەرت كردووە وكۆنت كردووە، ئەوەی كەكردووتە بەخێر (و نەتهێشتووە لەناو بچێت وكۆن ببێت وناردووتە بۆ قیامەتت. و). سەعدى: ٩٣٣.
پرسیار: مەبەست لەو هەواڵە چییە؟ يەكێك لەهۆكارەكانى پۆزلێدان باس بكە؟

سووڕەتی تكاثر ئایەتەکان 0 - 2

حَتَّىٰ زُرۡتُمُ ٱلۡمَقَابِرَ ٢

لە قەتادەوە دەگێڕنەوە فەرموویەتی: دەیانگوت: ئێمە ژمارەمان لەخێڵی فڵان زیاترە وئێمە لەوان ئامادەترین. هەموو ڕۆژێك بەمجۆرە لەبەرامبەر یەكدا پۆزیان لێدەدا، سوێند بەخوا بەردەوام وابوون تا ئەوەی هەموویان مردن ولەگۆڕستاندا نێژران. قورتوبى: ٢٢/ ٤٤٩ـ ٤٥٠.
پرسیار: سەرەنجامى پۆزلێدانى مرۆڤەكان لەسەر يەكتر چییە؟

سووڕەتی تكاثر ئایەتەکان 0 - 8

ثُمَّ لَتُسۡـَٔلُنَّ يَوۡمَئِذٍ عَنِ ٱلنَّعِيمِ ٨

واتە: لەبارەی سوپاسوگوزاری ناز ونیعمەتەكانەوە پرسیارتان لێ دەكرێت، داوا لەمرۆڤ كراوە لەبەرامبەر ناز ونیعمەتەكان سوپاسی خودا بكات. ابن تيميە: ٧/ ١٧٨.
پرسیار: مرۆڤ چۆن لەلێكۆڵينەوە لەبەرامبەر ناز ونيعمەتەكاندا ڕزگار دەبێت؟