قورئان
ﰉ
ﱖ
ﭝ ١٢ ١٢ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ١٣ ١٣ ﭤ ﭥ ﭦ ١٤ ١٤
ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ١٥ ١٥ ﭭ ﭮ ﭯ ١٦ ١٦ ﭱ
ﭲ ١٧ ١٧ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ١٨ ١٨ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ
ﭾ ١٩ ١٩ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ٢٠ ٢٠ ﮆ ﮇ ٢١ ٢١
ﰊ
ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ٤ ٤ ﮛ ﮜ ﮝ
ﮞ ٥ ٥ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ٦ ٦ ﮥ ﮦ ﮧ
٧ ٧ ﮩ ﮪ ﮫ ٨ ٨ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ٩ ٩
ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ١٠ ١٠ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ١١ ١١
ﰋ
ٱلَّذِي يُؤۡتِي مَالَهُۥ يَتَزَكَّىٰ ١٨ وَمَا لِأَحَدٍ عِندَهُۥ مِن نِّعۡمَةٖ تُجۡزَىٰٓ ١٩
ئەم ئایەتە ئاماژەیە بەوەی كەمرۆڤی پارێزكار نابێت بچێتە ژێر منەتی خەڵكییەوە وئەگەر شتێكی خەڵكی لابوو، ئەوە زۆر بەخێرایی جێبەجێی بكات ومافی خاوەن ماف بداتەوە بۆ ئەوەی هیچ كەسێك هیچ مافێكی بەسەریەوە نەبێت وكارەكانی هەر هەمووی لەبەر ڕەزامەندی پەروەردگار بێت. ابن القيم: ٣/ ٣٢٦.
پرسیار: مرۆڤى خاوەن تەقوا هەست وكاردانەوەى بەرامبەر چاكەى خەڵكى چۆنە؟ بۆچى؟
وَمَا لِأَحَدٍ عِندَهُۥ مِن نِّعۡمَةٖ تُجۡزَىٰٓ ١٩ إِلَّا ٱبۡتِغَآءَ وَجۡهِ رَبِّهِ ٱلۡأَعۡلَىٰ ٢٠ وَلَسَوۡفَ يَرۡضَىٰ ٢١
واتە: كاری چاكە بەو نییەتە ناكات كەپاداشتی چاكەی كەسێكی پێ بداتەوە، بەڵكو كارە چاكەكانی تەنها لەبەر ڕەزامەندی خوای گەورە دەكات. ابن جزى: ٢/ ٥٨٠.
پرسیار: خواى گەورە ڕازيبوونى خۆى لەكەسى بەخشندە بەچ شتێكەوە گرێ داوە؟
مَا وَدَّعَكَ رَبُّكَ وَمَا قَلَىٰ ٣ وَلَلۡأٓخِرَةُ خَيۡرٞ لَّكَ مِنَ ٱلۡأُولَىٰ ٤
لە كاتێكدا قیامەت لەدونیا بۆ تۆ باشترە وتۆش خۆت قیامەتت لەدونیا پێ باشترە، بەڵام دیسان خوای گەورە لەدونیادا دەستت لێ بەرنادات. ڕێنوێنی باوەڕداران دەكات بۆ نزیكبوونەوە لەو شتانەی كەدەبنە هۆكاری نزیكبوونەوە لەخودا، هەروەها سەركۆنەی هاوەڵپەرستانیش دەكات لەسەر ئەوەی كەدڵیان بەستووە بەدونیا وڕوویان لەقیامەت وەرگێڕاوە. ئالوسى: ١٥/ ٣٧٩.
پرسیار: بەسەرنجدان لەم ئايەتانە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەمرۆڤە نزيكەكان چ سيفەتێكيان هەيە؟
وَأَمَّا ٱلسَّآئِلَ فَلَا تَنۡهَرۡ ١٠
ئەم ئایەتە هەم ئەو كەسانە دەگرێتەوە كەداوای ماڵ دەكەن وهەم ئەوانەش دەگرێتەوە كەداوای زانست دەكەن!. كەواتە دەبێت مامۆستا ئاكاری لەگەڵ قوتابیدا زۆر جوان بێ وبەخشندە ومیهرەبان بێت، چونكە بەو جۆرە قوتابی زیاتر وباشتر بەئامانجی خۆی دەگات وباشتر هەوڵ دەدا بۆ سوود گەیاندن بەبەندەكانی خودا وخاك ووڵات. سەعدى: ٩٢٨.
پرسیار: ئايا نەهى كردن لەجواوكردنى داواكەر تەنها سواڵكەر دەگرێتەوە؟ ڕوونى بكەرەوە.
وَأَمَّا بِنِعۡمَةِ رَبِّكَ فَحَدِّثۡ ١١
باسكردنی ناز ونیعمەتەكانی خوای گەورە دەبێتە هۆی سوپاسگوزاری وخۆشەویستی بۆ زاتی خاوەن ناز ونیعمەت كەخوای گەورەیە، چونكە سرووشتی دڵ وایە كەچاكەكار وبەخشندەی خۆش دەوێت. سەعدى: ٩٢٩.
پرسیار: باسكردنى ناز ونيعمەتەكانى خواى گەورە چۆن دەبێتە هۆى زيادبوونى ئيمان؟
وَأَمَّا بِنِعۡمَةِ رَبِّكَ فَحَدِّثۡ ١١
باسكردنی ناز ونیعمەتەكانی خوای گەورە دەبێتە هۆی سوپاسگوزاری، هەر لەبەر ئەوەیە كەهەندێك لەزانایانی سەردەمی سەلەف بەچاكایان زانیوە كاتێك مرۆڤ كارێكی چاكە دەكات لای خەڵكدا باسی بكات، بەڵام بەو مەرجەی نەبێتە هۆی ڕیا ومنەتنان بەسەر خەڵكەوە وبەو نییەتەش كەخەڵكی چاوی لێ بكەن ودەست بدەنە كاری چاكە. ئالوسى: ١٥/ ٣٨٣.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە فەرمانى داوە كەباسى نيعمەتەكان بكەين؟
أَلَمۡ نَشۡرَحۡ لَكَ صَدۡرَكَ ١
بۆیە بەتایبەتی باسی سینگ كراوە، چونكە شوێنی زانستە، ئامانجی ئایەتەكە ئەوەیە كەسینگ كرانەوەی پێغەمبەر(ﷺ) وەبیر بهێنێتەوە، بۆ ئەوەی داوەت وبانگخوازی بەرپا بكات وبتوانێت شان بداتە بەر سەختییەكانی كاری پێغەمبەرایەتی وئایەتەكانی قورئان لەبەر بكات. شەوكانى: ٥/ ٤٦١.
پرسیار: بۆچى لەم ئايەتەدا باسى سينگ كراوە؟ مەبەست چییە؟