قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

٢٥ ٢٥
Surah Header

ﭦﭛﭣﭤ
١ ١ ٢ ٢
٣ ٣
٤ ٤ ٥ ٥
٦ ٦
٧ ٧
ﭿ ٨ ٨

٩ ٩


١٠ ١٠

١١ ١١

١٢ ١٢
١٣ ١٣ ١٤ ١٤
١٥ ١٥
١٦ ١٦
١٧ ١٧
١٨ ١٨ ١٩ ١٩
٢٠ ٢٠
٢١ ٢١ ﯿ ٢٢ ٢٢
590
سووڕەتی بروج ئایەتەکان 0 - 3

وَشَاهِدٖ وَمَشۡهُودٖ ٣

هەندێك لەدروستكراوەكان شایەتییان لەسەر دراوە، دوزەنە ونیزامی ئەم دونیایە بەبێ ئەم كارە نایەتەجێ، دەی كەواتە كاتێك دروستكراوەكانی خوا دەبنە شایەت وپاسەوان وپارێزەری یەكتری، بۆچی بەدیهێنەری پایەبڵند نابێتە شایەت لەسەر بەندەكانی وئاگای لێیان نابێت ونابێتە پارێزەریان؟!. ابن القيم: ٣/ ٢٧٨.
پرسیار: باسى ئەوەى كەهەندێك لەدروستكراوەكان دەبنە شايەت وپارێزەر بۆ هەندێك چ داناييەكى تێدايە؟

سووڕەتی بروج ئایەتەکان 4 - 5

قُتِلَ أَصۡحَٰبُ ٱلۡأُخۡدُودِ ٤ ٱلنَّارِ ذَاتِ ٱلۡوَقُودِ ٥

زانایانی ئێمە فەرموویانە: خوای گەورە گەلی ئیسلامی لەو سەختی وناڕەحەتیانە بەئاگا هێناوەتەوە كەپێشتر یەخەی یەكخواپەرستانی گرتووە، بەم هەواڵە دڵی یەكخواپەرستانی ئیسلامی دایەوە وكردی بەئۆخژن بۆیان، پێغەمبەریش(ﷺ) باسی ئەو كوڕە لاوەكەی بۆ هاوەڵان كرد (چیرۆكی ئەو كوڕە لاوە لەفەرموودەی صەحیحدا هاتووە وپێشەوا بوخاری ڕیوایەتی كردووە. و) بۆ ئەوەی لەبەرامبەر ئەو ئێش وئازار وسەختیانەی كەدێتە سەر ڕێگایان خۆڕاگر وبەسەبر بن، هەروەها ئەو كوڕە لاوە بكەنە پێشەنگ بۆ خۆیان كەبەو منداڵیەی خۆی زۆر بەسەبر بوو، چنگی خۆی لەڕێگای هەق گیر كرد وبەری نەدا، زۆر خۆڕاگر بوو، گیانی خۆی لەپێناو بانگەشە كردن بۆ یەكخواپەرستی كردە فیدا، بۆ ئەوەی خەڵكی باوەڕ بهێنن وببنە یەكخواپەرست. قورتوبى: ٣٢/ ١٩٢ـ ١٩٣.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە هەواڵى خەندەك لێدەرانى بۆ ئێمە باسكردووە وپێغەمبەريش(ﷺ) باسى ئەو كوڕە لاوەى كردووە كەلەپێناو ئايينى یەکخواپەرستيدا گيانى خۆى كردە گۆرى وفيدا؟

سووڕەتی بروج ئایەتەکان 0 - 9

ٱلَّذِي لَهُۥ مُلۡكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ شَهِيدٌ ٩

(الذي له ملك السموات والأرض)هەم لەڕووی دروست كردنەوە وهەم لەڕووی بەندایەتیەوە تەواوی ئاسمانەكان وزەوی موڵكی خودان، كەواتە بەو جۆرەی كەپادشا لەموڵكی خۆیدا تەسەڕوف دەكات، كار لەموڵكی خۆیدا دەكات. (والله على كل شيء شهيد)لەڕووی بیستن وبینین وزانست وئاگادارییەوە، دەی ئەم ملهوڕانە ناترسن لەوەی كەزاتی بەتوانا وهەرگیز شكست نەخواردوو سزایان بدات؟! مەگەر نازانن كەئەوانە هەموویان بەندەی خودان وهیچ كەسێك بەبێ مۆڵەت وئیزنی خاوەنەكەی دەسەڵاتی بەسەر كەسێكی تردا نییە؟! ئایا ئەم شتە لەوان بەپەنهانی وداپۆشراویی ماوەتەوە كەخوای گەورە حاتەی تەواوی كار وكردەوەكانیانی داوە ولەبەرامبەر كارەكانیان پاداشت یان سزایان دەداتەوە؟! نا هەرگیز وانییە، بەڵكو كافر لەناو لەخۆباییبووندا دەژی، ستەمكاران لەئاست بینینی ڕێگای ڕاست كەڕ وكوێرن. سەعدى: ٩١٨.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە دواى ئەوەى باسى خەندەك لێدەرەكانى كرد، باسى ئەوەى كرد كەخۆى پادشا وفەرمانڕەواى ئاسمانەكان وزەوييە؟

سووڕەتی بروج ئایەتەکان 0 - 10

إِنَّ ٱلَّذِينَ فَتَنُواْ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ وَٱلۡمُؤۡمِنَٰتِ ثُمَّ لَمۡ يَتُوبُواْ فَلَهُمۡ عَذَابُ جَهَنَّمَ وَلَهُمۡ عَذَابُ ٱلۡحَرِيقِ ١٠

حەسەنی بەسری دەفەرمووێت: تەماشای ئەم سەخاوەت ودڵاوایی وڕێزە بكەن! ئەوان دۆستەكانی خوایان شەهید كردووە، كەچی خوای گەورە داوایان لێ دەكات تەوبە بكەن بۆ ئەوەی لێیان خۆشبێت! ابن كثير: ٤/ ٤٩٧.
پرسیار: چۆن لەم ئايەتەوە بەڕێزى ولوتف وسەخاوەت وكەرەمى خواى گەورە دەردەكەوێت؟ش

سووڕەتی بروج ئایەتەکان 0 - 14

وَهُوَ ٱلۡغَفُورُ ٱلۡوَدُودُ ١٤

گوتراوە: (ودود) واتە: خۆشەویستی پاك وبێگەرد، جا هاتنی سیفەتی (الغفور)و(الودود)پێكەوە، بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەئەگەر تاوانباران تەوبە بكەن وبگەڕێنەوە بۆ لای خوای گەورە، خوای گەورە لێیان خۆش دەبێت وخۆشیانی دەوێت. سەعدى: ٩١٩.
پرسیار: بۆچى هەردوو ناو وسيفەتى (الودود)و(الغفور)پێكەوە باسكران؟

سووڕەتی بروج ئایەتەکان 17 - 18

هَلۡ أَتَىٰكَ حَدِيثُ ٱلۡجُنُودِ ١٧ فِرۡعَوۡنَ وَثَمُودَ ١٨

خوای گەورە بەباسكردنی ئەوەی كەكافرەكانی گەل وخزمانی پێغەمبەر(ﷺ) بەسزایەكی وەك سزای لەشكرییەكان توش دەكات، دڵی پێغەمبەری(ﷺ) دایەوە.. واتە: باسی لەشكرییەكانت بۆ كرا، ئێستا ئاگات لەكار وكردەوە وسزاكەیانە، دەی باسی ڕۆژگاری كۆن وكارە گەورەكانی خوای گەورە بۆ گەلەكەت بكە، هۆشداریان پێ بدە هاكا ئەمانیش وەك ئەوانی پێشوو توشی سزای گەورەی خودا بوونەوە!. ئالوسى: ٣٠/ ٣٩.
پرسیار: باسى ئەو هۆشداريە توندە بكە كەلەم ئايەتەدا بەسەرانى قوڕەيش وكافرەكان دراوە.

سووڕەتی بروج ئایەتەکان 21 - 22

بَلۡ هُوَ قُرۡءَانٞ مَّجِيدٞ ٢١ فِي لَوۡحٖ مَّحۡفُوظِۢ ٢٢

(في لوح محفوظ)) (لە تەختی پارێزراوا. و) پارێزراوە لەگۆڕان وكەم وزیاد بوون ولەدەست شەیتانیش، خوای گەورە هەموو شتێكی لەم تەختى پارێزراوەدا نووسیوەتەوە، ئەمانەی كەباسكران بەڵگەیە لەسەر گەورەیی وپلە وپایەی بەرزی قورئان لەلای خودا. سەعدى: ٩١٩.
پرسیار: بەسەرنجدان لەم ئايەتانەى سەرەوە باسى گەورەيى قورئان بكە لەلاى خواى گەورە ومەزن.