قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

ﯹ

ﱕ

ﭑ ﭒ ﭓ ﭔ ﭕ ﭖ ﭗ ٢٦ ٢٦ ﭙ ﭚ
ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ٢٧ ٢٧
ﭢ ﭣ
ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ٢٨ ٢٨
ﭭ
ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ٢٩ ٢٩
ﭸ ﭹ
ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ٣٠ ٣٠
ﮅ
ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ٣١ ٣١
Surah Header

ﯺ

ﭦﭛﭣﭤ
ﮑ ﮒ ١ ١ ﮔ ﮕ ٢ ٢ ﮗ ﮘ ٣ ٣
ﮚ ﮛ ٤ ٤
ﮝ ﮞ ٥ ٥ ﮠ ﮡ ﮢ ٦ ٦ ﮤ
ﮥ ﮦ ٧ ٧
ﮨ ﮩ ﮪ ٨ ٨ ﮬ ﮭ ﮮ
٩ ٩
ﮰ ﮱ ﯓ ١٠ ١٠ ﯕ ﯖ ﯗ ١١ ١١ ﯙ ﯚ ﯛ
١٢ ١٢
ﯝ ﯞ ١٣ ١٣ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ١٤ ١٤ ﯦ ﯧ
ﯨ ١٥ ١٥
ﯪ ﯫ ﯬ ١٦ ١٦ ﯮ ﯯ ﯰ
١٧ ١٧
ﯲ ﯳ ﯴ ١٨ ١٨ ﯶ ﯷ ﯸ ١٩ ١٩
580
سووڕەتی إنسان ئایەتەکان 0 - 26

وَمِنَ ٱلَّيۡلِ فَٱسۡجُدۡ لَهُۥ وَسَبِّحۡهُ لَيۡلٗا طَوِيلًا ٢٦

لەجیاتی نوێژ فەرمووی: سوژدە ببە (واتە: سوژدە بەشێكە لەنوێژ، كەچی لەجیاتی ئەوەی بفەرمووێت: نوێژ بكە، فەرمووی: سوژدە ببە. و) ئەمەش ئەوە دەردەخات كەئەو جۆرە نوێژانە باشترین نوێژن، چونكە ئاماژەیە بەوەی كەشەو كاتی ملكەچی وخۆبەكەمزانینە. بيقاعى: ٢١/ ١٥٧.
پرسیار: بۆچى لەجياتى ئەوەى بفەرمووێت: نوێژ بكە، فەرمووى: سوژدە ببە؟

سووڕەتی إنسان ئایەتەکان 0 - 26

وَمِنَ ٱلَّيۡلِ فَٱسۡجُدۡ لَهُۥ وَسَبِّحۡهُ لَيۡلٗا طَوِيلًا ٢٦

واتە: شەوانە سەجدە زۆر ببە، ئەم كارەش تەنها بەنوێژكردن دێتەجێ. سەعدى: ٩٠٣.
پرسیار: ئەم ئايەتە بەجۆرێك لەجۆرەكان مرۆڤ بۆ ئەوە هاندەدات كەشەونوێژ بكات، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی إنسان ئایەتەکان 0 - 28

نَّحۡنُ خَلَقۡنَٰهُمۡ وَشَدَدۡنَآ أَسۡرَهُمۡۖ وَإِذَا شِئۡنَا بَدَّلۡنَآ أَمۡثَٰلَهُمۡ تَبۡدِيلًا ٢٨

(نحن خلقناهم)واتە: ئێمە ئەوانمان لەنەبوونەوە هێناوەتە بوون(وشددنا أسرهم)دروست كردنی ئەوانمان وەها بەڕەگ وئێسك وهێزی دەر وهێزی دەروونی پتە وتێر وتەواو كردووە كەدەتوانن هەر كارێك كەبەدڵی خۆیانە ئەنجامی بدەن، زاتێك بتوانێت وەها شتێك دروست بكات، بێگومان دەشتوانێت دوای مردنیان دووبارە زیندوویان بكاتەوە وپاداشتی كارەكانیان پێ بداتەوە. سەعدى: ٩٠٢.
پرسیار: ژيانى دونيا چۆن دەبێتە بەڵگە بۆ زيندووبوونەوە لەڕۆژى قيامەتدا؟

سووڕەتی إنسان ئایەتەکان 29 - 30

إِنَّ هَٰذِهِۦ تَذۡكِرَةٞۖ فَمَن شَآءَ ٱتَّخَذَ إِلَىٰ رَبِّهِۦ سَبِيلٗا ٢٩ وَمَا تَشَآءُونَ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمٗا ٣٠

لە ڕستەی (فمن شاء اتخذ إلى ربه سبيلًا)خوای گەورە ڕێگا بەدیكردنی مرۆڤەكانی گرێداوە بەویستی خۆیەوە، لەڕستەی (وما تشاءون إلا أن يشاء الله)دا ویستی مرۆڤ گرێ دراوە بەویستی خوداوە، ئەمە ئەوە ڕوون دەكاتەوە كەئەم بابەتە قەدەری خوای گەورەیە (و دەبێت باوەڕمان پێی هەبێت. و). شەنقيتى: ٨/ ٣٩٩.
پرسیار: كام يەك لەپايەكانى بيروباوەڕ (اركان الايمان) لەم دوو ئايەتەى سەرەوەدا باسكراوە؟

سووڕەتی مرسلات ئایەتەکان 1 - 5

وَٱلۡمُرۡسَلَٰتِ عُرۡفٗا ١ فَٱلۡعَٰصِفَٰتِ عَصۡفٗا ٢ وَٱلنَّٰشِرَٰتِ نَشۡرٗا ٣ فَٱلۡفَٰرِقَٰتِ فَرۡقٗا ٤ فَٱلۡمُلۡقِيَٰتِ ذِكۡرًا ٥

درێژكردنەوەی سوێند دەبێتە بایسی هاندانی بیسەر بۆ وەرگرتنی ئەو كارەی كەسوێندی لەسەر خوراوە. ابن عاشور: ٢٩/ ٤١٩.
پرسیار: بۆچى لەم سورەتەدا خواى گەورە سوێندەكانى درێژ كردەوە.

سووڕەتی مرسلات ئایەتەکان 0 - 14

وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا يَوۡمُ ٱلۡفَصۡلِ ١٤

واتە: ئەمە كارێكە دەبێت پرسیاری لەسەر بكرێت وبەگەورەی بزانن، بێگومان خوای گەورە ئەم ڕۆژەی بەگەورە زانیوە، هەر شتێك بەهۆی شتێكی ترەوە گەورە بوو، ئەو ئەو شتە كەئەمی پێ گەورە بووە، لەم گەورەترە، هیچ یەكێك لەدروستكراوەكانی خودا ناتوانێت بگات بەزانستی خودا، چونكە خودا وێنەی نییە. بيقاعى: ٢١/ ١٧٠.
پرسیار: ئەو پرسيارەى كەلەئايەتەكەدايە چ مەبەستێك دەگەيەنێت؟

سووڕەتی مرسلات ئایەتەکان 0 - 15

وَيۡلٞ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡمُكَذِّبِينَ ١٥

لەم سورەتەدا باسی سزای ئەوانە زۆر دووبارە بووەتەوە كەپێغەمبەرانیان بەدرۆزن دەزانی، چونكە خوای گەور ئەو سزایەی لەنێوان ئەواندا بەپێی درۆزنی ئەوان، دابەش كردووە، واتە: هەر كەسێك لەوانە سزایەكی جیاواز لەوی تری هەیە. قورتوبى: ٢١/ ٥٠١ـ ٥٠٢.
پرسیار: بۆچى لەم سورەتەدا باسى سزاى ئەوانە زۆر دووبارە بووەتەوە كەپێغەمبەرانيان بەدرۆزن دەزانى؟