قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


٦٢ ٦٢

٦٣ ٦٣


ﭿ
٦٤ ٦٤


٦٥ ٦٥


٦٦ ٦٦

٦٧ ٦٧


٦٨ ٦٨

٦٩ ٦٩

ﯿ ٧٠ ٧٠
58
سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 64

قُلۡ يَٰٓأَهۡلَ ٱلۡكِتَٰبِ تَعَالَوۡاْ إِلَىٰ كَلِمَةٖ سَوَآءِۢ بَيۡنَنَا وَبَيۡنَكُمۡ أَلَّا نَعۡبُدَ إِلَّا ٱللَّهَ وَلَا نُشۡرِكَ بِهِۦ شَيۡٔاً وَلَا يَتَّخِذَ بَعۡضُنَا بَعۡضًا أَرۡبَابٗا مِّن دُونِ ٱللَّهِۚ

لەوانەیە سوودی ئەم شایەتییە ئەوەبێت بۆ ئێوە ئەگەر ئەوەیان پێ بڵێن -لە كاتێكدا هەر ئێوە خاوەن زانستی ڕاستەقینە ودروستن- ئەوە دەبێتە بەڵگەیەكی زیاتر بەسەریانەوە وبیانوویان دەبڕێت، هەروەك چۆن خوای گەورە زاناكانی كردووەتە بەڵگە بەسەر ئەوانەی كەئینكار ولاسارن. سەعدى: ١٣٤.
پرسيار: بانگهێشت كردنى ئەهلى كيتاب بەقسەيەكى يەكسان وعاديلانە چ سوودێكى تێدايە؟

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 64

قُلۡ يَٰٓأَهۡلَ ٱلۡكِتَٰبِ تَعَالَوۡاْ إِلَىٰ كَلِمَةٖ سَوَآءِۢ بَيۡنَنَا وَبَيۡنَكُمۡ أَلَّا نَعۡبُدَ إِلَّا ٱللَّهَ وَلَا نُشۡرِكَ بِهِۦ شَيۡٔاً وَلَا يَتَّخِذَ بَعۡضُنَا بَعۡضًا أَرۡبَابٗا مِّن دُونِ ٱللَّهِۚ

یەكخواپەرستی -هەرچەند بنەمای چاكسازی وچاكەكارییە- گەورەترین دادگەریشە. الجامع الكلام: ٢/ ٨٠.
پرسيار: یەكخواپەرستى گەورەترين دادگەرييە، ئەم قسەيە بەبەڵگەوە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 64

وَلَا يَتَّخِذَ بَعۡضُنَا بَعۡضًا أَرۡبَابٗا مِّن دُونِ ٱللَّهِۚ فَإِن تَوَلَّوۡاْ فَقُولُواْ ٱشۡهَدُواْ بِأَنَّا مُسۡلِمُونَ ٦٤

ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر شیعەكان، ئەوانەی كەدەڵێن: واجبە وپێویستە قسەی پێشەوا وەربگیرێت وئیتر پێویست ناكات بەڵگەی قورئان یان فەرموودەی لەسەربێت، هەروەها پێشەوا بۆی هەیە بەبێ بەڵگە شتێك حەرام بكات كەخوای گەورە حەرامی نەكردبێت.. هەروەها بەڵگەیە لەسەر ئەوە كەبڕیارە شەرعییەكان تەنها لەخوای گەورە وەردەگیرێت، هیچ كەسێكی تر ناتوانێت حەڵاڵێك حەرام بكات، یان حەرامێك حەڵاڵ بكات (هەر بابەتێكیش كەئایەت وفەرموودەی لەسەر نەبێت وبەئاشكرا باسی نەكرابێت - وەك ئەو بابەتانەی كەتازەن وبەڵگەیان لەسەر نییە ئەوە بەپێی نزیكترین بەڵگەی قورئان وفەرموودە بڕیاری لەسەر دەدرێت، بۆیە وەك ئەوە وایە كەخوای گەورە خۆی بڕیاری لەسەر دابێت نەك مرۆڤ بڕیاری لەسەر دابێت، كەواتە بڕیاری ئەو شتە تازە بابەتانەش هەر خوا دەیدات، بەڵام لەڕێگەی زانستی زانایانەوە. و). قورتوبى: ٥/ ١٦٢.
پرسيار: چۆن دەتوانى بەم ئايەتە وەڵامى شيعە ڕافيزيیەكان بدەيتەوە؟

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 66

هَٰٓأَنتُمۡ هَٰٓؤُلَآءِ حَٰجَجۡتُمۡ فِيمَا لَكُم بِهِۦ عِلۡمٞ فَلِمَ تُحَآجُّونَ فِيمَا لَيۡسَ لَكُم بِهِۦ عِلۡمٞۚ وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ وَأَنتُمۡ لَا تَعۡلَمُونَ ٦٦

ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەكەسێك كەزانستی نییە بۆی نییە گفتوگۆ وموناقەشە بكات، یان بەبێ لێكۆڵینەوە قسە بكات. قورتوبى: ٥/ ١٦٥.
پرسيار: چ كەسێك بۆى هەيە گفتوگۆ وموناقەشە لەسەر بابەتە زانستيیەكان بكات؟

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 67

مَا كَانَ إِبۡرَٰهِيمُ يَهُودِيّٗا وَلَا نَصۡرَانِيّٗا وَلَٰكِن كَانَ حَنِيفٗا مُّسۡلِمٗا وَمَا كَانَ مِنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ ٦٧

ئەم ئایەتە هاندانێكیشە بۆ فێربوونی زانستی مێژوو، هەروەها زانست ڕێگایەكە بۆ ڕەتكردنەوەی زۆرێك لەقسە پووچەڵەكان وئەو بانگەشانەی كەپێچەوانەی مێژووی ڕاستەقینەن. سەعدى: ١٣٤.
پرسيار: زانستى مێژوو چ سوودێكى بۆ ئەوانە هەيە كەبە دواى زانستى شەرعيدا دەگەڕێن؟

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 69

وَدَّت طَّآئِفَةٞ مِّنۡ أَهۡلِ ٱلۡكِتَٰبِ لَوۡ يُضِلُّونَكُمۡ وَمَا يُضِلُّونَ إِلَّآ أَنفُسَهُمۡ وَمَا يَشۡعُرُونَ ٦٩

هەندێك دەڵێن: ئەوەی كەئەوان خۆیان گومڕا دەكەن بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەئەوانە مكوڕن لەسەر گومڕایی، چونكە نەفسی ئەوان گومڕایی بۆ ئەوان ڕازاندووەتەوە، چونكە بەڵگەكان هەرچەندە ڕوون وئاشكران كەچی ئەوان پەیڕەوی لێ ناكەن وڕێنوێنی وەرناگرن. ئالوسى: ٣/ ١٩٩.
پرسيار: مرۆڤ چۆن خۆى گومڕا دەكات؟

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 69

وَدَّت طَّآئِفَةٞ مِّنۡ أَهۡلِ ٱلۡكِتَٰبِ لَوۡ يُضِلُّونَكُمۡ

بێگومان هەر كەسێك هەر شتێكی خۆش بووێت هەوڵی بەدەستهێنانی ئەو شتە دەدات، ئەم دەستەیە لەئەهلی كیتاب هەمیشە هەوڵی ئەوە دەدەن كەباوەڕداران پاشگەز بكەنەوە وبیانگێڕنەوە بۆ ناو تاریكی وگومڕایی پێشوو، جا بەهەر جۆرێك بێت هەوڵی خۆیان دەدەن. سەعدى: ١٣٤.
پرسيار: ئەهلى كيتاب چ شتێك بۆ باوەڕداران پەسەند دەكەن؟