قورئان
ﯹ
ﱕ
ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ٧ ٧ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ
ﭦ ﭧ ٨ ٨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ
٩ ٩ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ١٠ ١٠ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ
ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ١١ ١١ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ١٢ ١٢
ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ١٣ ١٣
ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ١٤ ١٤ ﮞ ﮟ ﮠ
ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ١٥ ١٥ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ١٦ ١٦
ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ١٧ ١٧ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ
١٨ ١٨ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ
١٩ ١٩ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ٢٠ ٢٠ ﯭ ﯮ ﯯ
ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ
ﯺ ٢١ ٢١ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ٢٢ ٢٢ ﰅ
ﰆ ﰇ ﰈ ﰉ ﰊ ٢٣ ٢٣ ﰌ ﰍ ﰎ ﰏ ﰐ
ﰑ ﰒ ﰓ ﰔ ٢٤ ٢٤ ﰖ ﰗ ﰘ ﰙ ﰚ ٢٥ ٢٥
يُوفُونَ بِٱلنَّذۡرِ وَيَخَافُونَ يَوۡمٗا كَانَ شَرُّهُۥ مُسۡتَطِيرٗا ٧
واتە: ئەو نەزر ولەخۆگرتنانەی كەلەبەر خوا لەخۆیان گرتووە، وەفای پێ دەكەن وجێبەجێی دەكەن، جا لەكاتێكدا وەفا بەنەزر دەكەن كەسەرەتا لەسەریان فەرز نەبووە وخۆیان لەسەر خۆیانیان فەرز كردووە، ئەوە بێگومان وەفا بەو كارانەش دەكەن وجێبەجێی دەكەن كەخوای گەورە لەسەری فەرز كردوون. سەعدى: ٩٠١.
پرسیار: ئەوەى كەخواى گەورە ستايشى ئەو كەسانە دەكات كەوەفا بەنەزر ولەخۆگرتن دەكەن، چ شتێك ڕوون دەكاتەوە؟
وَيُطۡعِمُونَ ٱلطَّعَامَ عَلَىٰ حُبِّهِۦ مِسۡكِينٗا وَيَتِيمٗا وَأَسِيرًا ٨ إِنَّمَا نُطۡعِمُكُمۡ لِوَجۡهِ ٱللَّهِ لَا نُرِيدُ مِنكُمۡ جَزَآءٗ وَلَا شُكُورًا ٩
ئەو كەسانە ناگرێتەوە -كە كاتێك خێرێك دەكەن، لەپاداشتی ئەو خێرە- ستایش وپیاهەڵدانیان دەوێت. ابن تيميە: ٦/ ٤٤١.
پرسیار: چ كاتێك خێر بەتەواوى لەپێناوى خواى گەورەدايە؟
وَجَزَىٰهُم بِمَا صَبَرُواْ جَنَّةٗ وَحَرِيرٗا ١٢
(چونكە ئەوان خۆڕاگربوون، لەپاداشتدا بەهەشت وحەریری پێدان. م هەژار) بەهۆی سەبر وخۆڕاگری لەسەر برسێتی وفەزڵدانی خەڵكی بەسەر خۆیانا. ابن جزى: ٢/ ٥١٩.
پرسیار: چاكەكاران بەهۆى چ كارێكەوە دەستيان بەبەهەشت دەگات؟
وَجَزَىٰهُم بِمَا صَبَرُواْ جَنَّةٗ وَحَرِيرٗا ١٢ مُّتَّكِـِٔينَ فِيهَا عَلَى ٱلۡأَرَآئِكِۖ لَا يَرَوۡنَ فِيهَا شَمۡسٗا وَلَا زَمۡهَرِيرٗا ١٣
لەبەر ئەوەی سەبر وخۆڕاگری وا دەخوازێت كەمرۆڤ نەفسی خۆی پێ كۆنترۆڵ بكرێت وبتوانێت شان بداتە بەر ڕەنج وسەختی وگەرما وناخۆشی مادی ومەعنەوی، پاداشتی ئەوانە بەهەشتێكی پان وبەرینە كەبەهەشتییەكان تێیدا سوود لەئاورێشمی نەرم وسەرینی نەرم وپاڵشت وقەنەفە وكورسی خۆش وسێبەری فێنك وەردەگرن. ابن تيميە: ٦/ ٤٤٥.
پرسیار: بۆچى ناز ونيعمەتى بەهەشتيەكان نەرم وپان وبەرينە؟
۞وَيَطُوفُ عَلَيۡهِمۡ وِلۡدَٰنٞ مُّخَلَّدُونَ إِذَا رَأَيۡتَهُمۡ حَسِبۡتَهُمۡ لُؤۡلُؤٗا مَّنثُورٗا ١٩
تازەلاوان وگەنجەكان باشترین خزمەتكارن، چونكە خێرا وزیرەك وبەدەستوبردن، كاتێكیش گەورەكەیان فەرمانێكیان پێ دەكات یان نەهییان لێ دەكات، پێی قەڵس وناڕەحەت نابن. ابن عاشور: ٢٩/ ٣٩٧.
پرسیار: بۆچى خزمەتكارانى بەهەشت گەنج ولاون؟
فَٱصۡبِرۡ لِحُكۡمِ رَبِّكَ
واتە: وەك چۆن خوای گەورە بەناردنی قورئان بۆ تۆ، ڕێزی لەتۆ گرتووە، تۆش لەبەرامبەر قەزا وقەدەری خوای گەورەدا بەسەبربە وئارامبە، ئەوەش بزانە كەبەجوانی سەرپەرشتی تۆ دەكات. ابن كثير: ٤/ ٤٥٨.
پرسیار: باسكردنى سەبر لەتەنيشت حوكم وبڕيارى خودا، چ خاڵێكى گرنگى لەخۆ گرتووە؟
فَٱصۡبِرۡ لِحُكۡمِ رَبِّكَ وَلَا تُطِعۡ مِنۡهُمۡ ءَاثِمًا أَوۡ كَفُورٗا ٢٤ وَٱذۡكُرِ ٱسۡمَ رَبِّكَ بُكۡرَةٗ وَأَصِيلٗا ٢٥
واتە: واتە: سەبارەت بەبڕیارەكانی خودا لەمەڕ قەزا وقەدەرەوە خۆڕاگربە وتوڕە مەبە، لەبەرامبەر بڕیارە ئایینییەكانیش خۆڕاگربە وبەسەبربە وبەكردەیی بیسەلمێنە وهیچ شتێك نەبێتە لەمپەر لەبەرامبەرت.. بەهۆی ئەوەی كەسەبر یارمەتی مرۆڤ دەدات كەخواپەرستی وزیكری زیاتری خوای گەورە بكات، خوای گەورە بەپێغەمبەری(ﷺ) فەرموو: (واذكر اسم ربك بكرة وأصيلًا).سەعدى: ٩٠٢.
پرسیار: بۆچى دواى ئەوەى كەخواى گەورە فەرمانى كرد كەپێغەمبەر(ﷺ) لەبەرامبەر بڕيارەكانى خودا سەبر بگرێت، فەرمانى ئەوەيشى پێكرد كەبەيانيان وئێواران زيكرى خودا بكات؟