قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


١٤ ١٤
١٥ ١٥
١٦ ١٦

١٧ ١٧

١٨ ١٨

١٩ ١٩

٢٠ ٢٠
٢١ ٢١
٢٢ ٢٢


٢٣ ٢٣

٢٤ ٢٤

٢٥ ٢٥

٢٦ ٢٦
ﯿ
٢٧ ٢٧

٢٨ ٢٨
573
سووڕەتی جن ئایەتەکان 0 - 16

وَأَلَّوِ ٱسۡتَقَٰمُواْ عَلَى ٱلطَّرِيقَةِ لَأَسۡقَيۡنَٰهُم مَّآءً غَدَقٗا ١٦

مەبەست لە (الطريقة) ڕێگای ئیسلام وگوێڕایەڵی كردنە لەخودا، واتە: ئەگەر لەسەر ئەو ڕێگایە بمێننەوە بێگومان خوای گەورە ڕزق وڕۆزییان بۆ زیاد دەكات، وەك خۆی فەرموویەتی: ﴿وَلَوۡ أَنَّ أَهۡلَ ٱلۡقُرَىٰٓ ءَامَنُواْ وَٱتَّقَوۡاْ لَفَتَحۡنَا عَلَيۡهِم بَرَكَٰتٍ مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلۡأَرۡضِ﴾ [الأعراف: 96]. واتە: خۆ ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی شاره‌كان به‌ڕاستی باوه‌ڕیان بهێنایه‌ وخۆیان بپاراستایه‌، ئه‌وا بێگومان ئێمه‌ ده‌رگای فه‌ڕ وبه‌ره‌كه‌تی ئاسمان وزه‌وییان له‌سه‌ر ده‌كردنه‌وه‌. ابن جزى: ٢/ ٤٩٧.
پرسیار: بەسەرنجدان لەم ئايەتە باسى بەرهەمى خۆڕاگرى خەڵكى بكە لەدونيادا.

سووڕەتی جن ئایەتەکان 0 - 16

وَأَلَّوِ ٱسۡتَقَٰمُواْ عَلَى ٱلطَّرِيقَةِ لَأَسۡقَيۡنَٰهُم مَّآءً غَدَقٗا ١٦

پێشەوا عومەر دەفەرمووێت: لەهەر شوێنێك ئاو هەبێت ماڵیش هەیە، لەهەر شوێنێكیش ماڵ هەبێت، فیتنە وبەڵا وموسیبەت هەیە. جا بۆیە لێرە باسی ئاوی زۆر كرا، چونكە هەموو خێر وڕزق وڕۆزییەكان بەبارانەوە بەندن، كەواتە: لەجیاتی ڕزق وڕۆزی باسی ئاو كرا. قورتوبى: ٢١/ ٢٩٥.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە لەم ئايەتەدا باسى ئاوى كردووە؟

سووڕەتی جن ئایەتەکان 0 - 18

وَأَنَّ ٱلۡمَسَٰجِدَ لِلَّهِ فَلَا تَدۡعُواْ مَعَ ٱللَّهِ أَحَدٗا ١٨

هەندێك دەڵێن: واتە: مزگەوتەكان تایبەت بكەن بەزیكری خودا ومەیكەن بەشوێنی بازرگانی ودانیشتن ودەمەتەقە وهیچ بەشێكی بۆ غەیری خودا تێ مەخەن. قورتوبى: ٢١/ ٣٠٠.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە بەتايبەت باسى مزگەوتى كردووە؟

سووڕەتی جن ئایەتەکان 0 - 21

قُلۡ إِنِّي لَآ أَمۡلِكُ لَكُمۡ ضَرّٗا وَلَا رَشَدٗا ٢١

ئەمە هەڕەشەیەكی گەورەی تێدایە، هەروەها هەواڵە كردن بۆ لای خودا وبەبریكار كردنی خودای تێدایە، هەروەها ئەوەی تێدایە كەخوای گەورە بەهۆی چاكەی خۆی وخراپە وبەدكاری خەڵكی پاداشت وسزا دەداتەوە. ئالوسى: ١٥/ ١٠٥.
پرسیار: نەفى كردنى سوود وزيان لەپێغەمبەرى خوا(ﷺ) بەڵگەيە لەسەر چى؟

سووڕەتی جن ئایەتەکان 0 - 22

قُلۡ إِنِّي لَن يُجِيرَنِي مِنَ ٱللَّهِ أَحَدٞ وَلَنۡ أَجِدَ مِن دُونِهِۦ مُلۡتَحَدًا ٢٢

واتە: هیچ كەسێك نییە پەنای پێ بگرم تا لەسزای خوا ڕزگارم بكات. لەكاتێكدا پێغەمبەران كەكامڵترین دروستكراوەكانی خوای گەورەن، خاوەنی هیچ سوود وزیانێك نین وئەگەر (كە شتی وا ڕوو نادات. و) خوای گەورە بیەوێت سزایان بدات، ئەوا هیچیان ناتوانن بەرگری لەخۆیان بكەن، دەی بێگومان ئەوە هیچ كەخەڵكی تر خاوەنی سوود وزیان نین. سەعدى: ٨٩١.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەهيچ كەسێك ناتوانێت سزاى خوا لەسەر هيچ كەسێكى تر لابەرێت.

سووڕەتی جن ئایەتەکان 26 - 27

عَٰلِمُ ٱلۡغَيۡبِ فَلَا يُظۡهِرُ عَلَىٰ غَيۡبِهِۦٓ أَحَدًا ٢٦ إِلَّا مَنِ ٱرۡتَضَىٰ مِن رَّسُولٖ

( من رسول) مەبەست لە(رسول) چی مرۆڤ بێ یاخود فریشتە، هەردووی مەبەستە. ابن كثير: ٤/ ٤٣٣.
پرسیار: ئايا هيچ كەسێك بەبێ ئيزنى خودا غەيب دەزانێت؟ ئايا فريشتەكان غەيب دەزانن؟

سووڕەتی جن ئایەتەکان 0 - 28

لِّيَعۡلَمَ أَن قَدۡ أَبۡلَغُواْ رِسَٰلَٰتِ رَبِّهِمۡ وَأَحَاطَ بِمَا لَدَيۡهِمۡ وَأَحۡصَىٰ كُلَّ شَيۡءٍ عَدَدَۢا ٢٨

واتە: زانستی خودا بەهەموو شتەكان بەشێوەی كورتی نییە، بەڵكو بەوردی ئاگای لەهەموو شتێكە، بەجۆرێكی تر: هەر یەك لەدروستكراوەكانی بەشێوەی سەربەخۆ هەژمار كردووە (واتە: بەوردی ئاگای لەدانە بەدانەی دروستكراوەكانە ودەزانێت چی دەكەن وچی دەخۆن وچۆن دەژین وكەی دەمرن وبەرەو كوێ دەچن وئەنجامیان چییە و... هتد. و). شەوكانى: ٥/ ٣١٣.
پرسیار: ئايا ئاگادارى خواى گەورە سەبارەت بەدروستكراوەكان هەر بەشێوەى كورتيە يان بەوردييە؟