قورئان
ﯰ
ﱕ
ﭜ ﭝ ٢٧ ٢٧ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ
ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ٢٨ ٢٨ ﭯ ﭰ ﭱ
ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ
٢٩ ٢٩ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ٣٠ ٣٠
ﯱ
ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ٣ ٣ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ٤ ٤ ﮠ
ﮡ ٥ ٥ ﮣ ﮤ ٦ ٦ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ
ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ٧ ٧ ﯓ ﯔ ﯕ
٨ ٨ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ٩ ٩ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ
١٠ ١٠ ﯢ ﯣ ﯤ ١١ ١١ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ١٢ ١٢
ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ١٣ ١٣ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ١٤ ١٤ ﯶ ﯷ ﯸ
ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ١٥ ١٥ ﯾ ﯿ ﰀ ١٦ ١٦
ءَامَنَّا بِهِۦ وَعَلَيۡهِ تَوَكَّلۡنَاۖ
ئیمان تەصدیق وباوەڕ بەزمان وباوەڕی ناو دڵ وكار وكردەوەی دیار ونادیار دەگرێتەوە، چونكە هەبوون وتێر وتەواویی كار وكردەوەكان بەستراوە بەتەوەككول وپشت بەستن بەخوداوە، خوای گەورە لەناو هەموو كار وكردەوەكانی مرۆڤدا تەوەككول وپشت بەستنی هەڵبژارد وباسی كرد، ئەگینا تەوەككول خۆی بەشێكە لەئیمان وها لەناو ئیماندا ولەئیمان جوێ نابێتەوە. سەعدى: ٨٧٨.
پرسیار: تەوەككول بەشێكە لەئيمان وبيروباوەڕ، بۆچى لەناو هەموو كار وكردەوەكاندا خواى گەورە تەنها باسى تەوەككولى كرد؟
قُلۡ هُوَ ٱلرَّحۡمَٰنُ ءَامَنَّا بِهِۦ وَعَلَيۡهِ تَوَكَّلۡنَاۖ فَسَتَعۡلَمُونَ مَنۡ هُوَ فِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٖ ٢٩
(وعليه)تەنها بەخودا (توكلنا):پشتمان بەستووە، چونكە هیچ شتێك نییە لەویست ودەسەڵاتی غەیری خوادا، ئەگەر غەیری خوا هیچ كەسێكی تر كاربەدەست بووایە ئەوا دەیتوانی بەزەیی بەو كەسەدا بێتەوە كەخوای گەورە سزای دەدات، یان دەیتوانی سزای كەسێك بدات كەخوای گەورە بەر لێبووردنی خستووە وبەزەیی پێیدا هاتووەتەوە، كەواتە: ئەو بەزەیی وبەڵا وموسیبەتانەی كەلەبەندەكانی خوداوە درەدەكەون، لەڕاستیدا هەمووی لەلایەن خوداوە دێت. بيقاعى: ٢٠/ ٢٧٠.
پرسیار: بۆچى تەنها پشت بەخودا دەبەستين؟
نٓۚ وَٱلۡقَلَمِ وَمَا يَسۡطُرُونَ ١
پێنووس شتێكی بەنرخ وڕێزدارە بۆیە خوای گەورە سوێندی پێ خواردوە، چونكە نووسین بەپێنووس دەكرێت وكتێبە پیرۆزەكان بەپێنووس نووسراونەتەوە وهەموو ئەو كتێبانەش كەسەرچاوەی ئاكاری بەرز وڕەوشتی جوانن هەر بەپێنووس نووسراونەتەوە، هەموو ئەوانەش لای خوای گەورە خاوەن ڕێزن وبەنرخن. ابن عاشور: ٢٩/ ٦٠.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە سوێندنى بەخامە (پێنووس) خواردوە؟
إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعۡلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِۦ وَهُوَ أَعۡلَمُ بِٱلۡمُهۡتَدِينَ ٧
ئەم ئایەتە هەڕەشەی تێدایە لەستەمكاران وكافران، بەڵێنیشی تێدایە بۆ باوەڕداران. سەعدى: ٨٧٩.
پرسیار: ئەوەى كەخواى گەورە ئاگاى لەگومڕاكان وڕێنوێنیكراوانە، چ لەخۆ دەگرێت؟
فَلَا تُطِعِ ٱلۡمُكَذِّبِينَ ٨
كاتێك كەخوای گەورە نەهیی دەكات لەوەی كەگوێڕایەڵی كەسێك بكەین، بێگومان نەهیی لەخۆچواندن بەو كەسە لەپێشترە، كەواتە: گوێڕایەڵی مرۆڤی بێباوەڕ وسوێندخۆر ناكرێت، چاویش لەڕەفتاریان ناكرێت ونابێت باوەڕدار وەك ئەوانە مامەڵە بكات. ابن تيميە: ٦/ ٣٧٠.
پرسیار: ئەم ئايەتە نەهى كردووە لەوەى كەباوەڕدار خۆى بەبێباوەڕ بچوێنێت، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.
فَلَا تُطِعِ ٱلۡمُكَذِّبِينَ ٨ وَدُّواْ لَوۡ تُدۡهِنُ فَيُدۡهِنُونَ ٩ وَلَا تُطِعۡ كُلَّ حَلَّافٖ مَّهِينٍ ١٠ هَمَّازٖ مَّشَّآءِۢ بِنَمِيمٖ ١١ مَّنَّاعٖ لِّلۡخَيۡرِ مُعۡتَدٍ أَثِيمٍ ١٢ عُتُلِّۢ بَعۡدَ ذَٰلِكَ زَنِيمٍ ١٣
ئاكار وڕەوشتی جوان بەهاوڕێیەتی ودۆستایەتی (كەسی ئاكار جوان وڕەوشت بەرز. و) بەدەست دێت، هەر بۆیە لەم ئایەتەدا نەهی كراوە لەدۆستایەتی وهاونشینی كەسانی بێباوەڕ وئاكار پەست بۆ ئەوەی نەكا خوو وخدەی ئەوانە بگرین، كەواتە دەبێت هۆشیار وئاگادار بین، چونكە دەبێت بەمەبەستی داوەت كردنیان وچاكسازی كردن لەئاكاریاندا كەم تا كوت هاوڕێیەتییان بكەین. ابن تيميە: ٦/ ٣٧٠.
پرسیار: دەبێت مرۆڤى بانگخواز كاتێك هاوڕێيەتى كەسێكى خراپ دەكات بەنییەتى ئەوەى چاكى بكات، خۆى لەشتێك بپارێزێت، ئەو شتە چییە؟
وَلَا تُطِعۡ كُلَّ حَلَّافٖ مَّهِينٍ ١٠
مرۆڤی درۆزن -بەهۆی ئەوەی كەلاوازە وئاكاری پەستی هەیە- لەهەموو كاتێكدا مافی ئەوە بۆ خۆی بەڕەوا دەبینێت بەدرۆوە سوێند بەناوەكانی خوا بخوات، بۆیە دەبێت خۆمان لەو جۆرە كەسانە بپارێزین. ابن كثير: ٤/ ٤٠٤.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە نەهيى كردووە لەوەى كەدۆستايەتى لەگەڵ كەسێكدا بكەين كەزۆر سوێندخۆرە؟