قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

Surah Header

ﭦﭛﭣﭤ
١ ١

٢ ٢

٣ ٣
ﭿ
٤ ٤


٥ ٥

٦ ٦
٧ ٧
٨ ٨


٩ ٩

١٠ ١٠
١١ ١١
ﯿ ١٢ ١٢
562
سووڕەتی ملك ئایەتەکان 0 - 1

تَبَٰرَكَ ٱلَّذِي بِيَدِهِ ٱلۡمُلۡكُ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٌ ١

هەموو پلانێك لەلایەن خوداوەیە، هەر شتێكی بوێت بەهێز ودەسەڵاتی خۆی ئەنجامی دەدات، هیچ شتێك نابێتە لەمپەر لەبەردەم كارەكانی خوادا، بەهیچ شێوەیەكیش هاوتا وهاووێنەی نییە. بيقاعى: ٢٠/ ٢١٧.
پرسیار: بۆچى دڵەكان بەپست بەستن بەخودا ئارام وئارخەيان دەبنەوە؟

سووڕەتی ملك ئایەتەکان 0 - 2

ٱلَّذِي خَلَقَ ٱلۡمَوۡتَ وَٱلۡحَيَوٰةَ لِيَبۡلُوَكُمۡ أَيُّكُمۡ أَحۡسَنُ عَمَلٗاۚ وَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡغَفُورُ ٢

فوزەیلی كوڕی عیاز دەفەرمووێت: واتە: ئەو كار وكردەوەیەی كەپاكتر ودروستتر بێت، چونكە هەر كارێك هەتا پاك ودروست نەبێت، وەرناگیرێت. بەغەوى: ٤/ ٤٣٥.
پرسیار: مەبەست لەكارى چاكە چییە؟

سووڕەتی ملك ئایەتەکان 0 - 4

ثُمَّ ٱرۡجِعِ ٱلۡبَصَرَ كَرَّتَيۡنِ يَنقَلِبۡ إِلَيۡكَ ٱلۡبَصَرُ خَاسِئٗا وَهُوَ حَسِيرٞ ٤

خوای گەورە دوو جار فەرمانی بەبینین وسەیر كردن داوە، چونكە مرۆڤ كاتێك یەكەم جار شتێك دەبینێت هەست بەعەیب وكەموكورتییەكانی ناكات، تا بۆ جاری دووەم سەیری دەكاتەوە ئەوكاتە دەیبینێت. قورتوبى: ٢١/ ١١٦.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە فەرمانى كردووە دوو جار سەيرى ئاسمان بكەين؟ (ديارە بۆ ئەوەى بۆمان دەربكەوێت كەهيچ كەم وكوڕيەكى تێدا نیيە، نەك بەيەكەم جار، بەڵكو بەدووەم جار وچەندين جارى تريش ناتوانين كەم وكوڕیيەك لەئاسماندا بدۆزينەوە وڕەخنەى لێ بگرين. و)..

سووڕەتی ملك ئایەتەکان 0 - 5

وَلَقَدۡ زَيَّنَّا ٱلسَّمَآءَ ٱلدُّنۡيَا بِمَصَٰبِيحَ وَجَعَلۡنَٰهَا رُجُومٗا لِّلشَّيَٰطِينِۖ وَأَعۡتَدۡنَا لَهُمۡ عَذَابَ ٱلسَّعِيرِ ٥

قەتادە دەفەرمووێت: خوای گەورە بۆ سێ ئامانج ئەستێرەكانی دروست كردووە، یەكەم: بۆ ئەوەی كەببنە جوانی بۆ ئاسمان. دووەم: ببنە بەردباران كردنی شەیتانەكان وڕاونانیان. سێیەم: بۆ ئەوەی خەڵكی لەتاریكایی نێو دەریا وبیابانەكاندا ڕێگای پێ بدۆزنەوە ووێڵ نەبن. ابن جزى: ٢/ ٤٩٤.
پرسیار: سێ سوود لەسوودەكانى ئەستێرەى ناو ئاسمان بنووسە.

سووڕەتی ملك ئایەتەکان 0 - 8

تَكَادُ تَمَيَّزُ مِنَ ٱلۡغَيۡظِۖ كُلَّمَآ أُلۡقِيَ فِيهَا فَوۡجٞ سَأَلَهُمۡ خَزَنَتُهَآ أَلَمۡ يَأۡتِكُمۡ نَذِيرٞ ٨

ئەم ئایەتە ئەوەمان بۆ دەسەلمێنێت كەخوای گەورە هەتا خەڵك ئاگادار نەكاتەوە (و پێغەمبەرێكیان بۆ نەنێرێت وهەموو شتێكیان بۆ ڕوون نەكاتەوە. و) بەهیچ جۆرێك بەئاگری دۆزەخ سزایان نادات. شەنقيتى: ٨/ ٢٣٣.
پرسیار: ئەوەى كەپاسەوانەكانى دۆزەخ لەكافران دەپرسن: (ألم يأتكم نذير)چ شتێك دەسەلمێنێت؟

سووڕەتی ملك ئایەتەکان 0 - 10

وَقَالُواْ لَوۡ كُنَّا نَسۡمَعُ أَوۡ نَعۡقِلُ مَا كُنَّا فِيٓ أَصۡحَٰبِ ٱلسَّعِيرِ ١٠

پێشخستنی بیستن بەسەر تێگەیشتن ودرك كردندا بەهۆی ئەوەیە كەبیستنی هۆشداریدان لەلایەن پێغەمبەران وزانایان وبانگخوازنەوە یەكەم شتێكە كەمرۆڤی بانگكراو هەستی پێ بكات، دوای ئەوە ئیتر ژیری دەخەنە كار وبیری لێ دەكەنەوە. ابن عاشور: ٢٩/ ٢٨.
پرسیار: بۆچى بيستن پێش تێگەيشتن باسكراوە؟

سووڕەتی ملك ئایەتەکان 0 - 12

إِنَّ ٱلَّذِينَ يَخۡشَوۡنَ رَبَّهُم بِٱلۡغَيۡبِ لَهُم مَّغۡفِرَةٞ وَأَجۡرٞ كَبِيرٞ ١٢

سەرەتا باسی لێخۆشبوون كرا بۆ ئەوەی دڵەكانیان سوكنایی بۆ بێت، چونكە بەهۆی ئەو كوفر وكارە خراپانەی كەپێش موسڵمانبوون كردبوویان، بەردەوام دڵیان پڕ لەترس بوو لەوەی كەنەكا خوای گەورە تۆڵەی ئەو كارانەیان لێ بكاتەوە. دواتر خوای گەورە بەڵێنی پاداشتێكی فراوانیان پێ دەدات، كەواتە كەئەم قسەیە لەسەر بنەمای ئەم پەندەیە كەدەڵێت: التخلیة قبل التحلیة. واته: سەرەتا چۆڵكردن، پاشان ڕازاندنەوە (واتە: سەرەتا بەتەوبە كردن خۆت لەتاوان وگوناهـ خاڵی بكە، پاشان خۆت بەئاكاری چاك بڕازێنەوە. و). ابن عاشور: ٢٩/ ٢٩.
پرسیار: بۆچى لەم ئايەتەدا باسى لێخۆشبوون پێش خراوە بەسەر باسى پاداشتى مەزنا؟