قورئان
ﯭ
ﱔ
ﭘ ﭙ ﭚ ﭛ ﭜ ١٠ ١٠ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ
ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ
ﭮ ﭯ ١١ ١١ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ
ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ١٢ ١٢ ﭾ ﭿ ﮀ
ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ١٣ ١٣ ﮉ
ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ
ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ
ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ١٤ ١٤ ﮝ ﮞ ﮟ
ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ١٥ ١٥ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ
ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ
ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ١٦ ١٦ ﯚ ﯛ
ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ
ﯦ ١٧ ١٧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ١٨ ١٨
ﯮ
مَآ أَصَابَ مِن مُّصِيبَةٍ إِلَّا بِإِذۡنِ ٱللَّهِۗ وَمَن يُؤۡمِنۢ بِٱللَّهِ يَهۡدِ قَلۡبَهُ
ئەمە هەموو بەڵا وموسیبەتێك دەگرێتەوە.. ئەوانەی كەبەمرۆڤەكان دەگات بەگوێرەی قەزا وقەدەری خودایە، گرنگ ئەوەیە كەئایا مرۆڤ كاری بۆ دەكات یان نا؟ ئەگەر كاری بۆ بكات ئەوا لەدونیا ولەقیامەتدا بەهرەی لێ وەردەگرێت وپاداشتی پێ دەدرێتەوە، ئەگەر باوەڕی وابێت كەئەو بەڵا وموسیبەتانە لەلایەن خوداوە هاتوون وسەبر بگرێت وبەبەشی خوا ڕازی بێت وخۆی تەسلیمی فەرمانی خوا بكات، ئەوا خوای گەورە ڕێنوێنی دڵی دەكات ولەنەتیجەدا ئارام دەگرێت ولەكاتی لێقەومان وموسیبەتدا حاڵی شپڕێو وپەشێو نابێت. سەعدى: ٨٦٧.
پرسیار: كاتێك مرۆڤ باوەڕى بەوە هەيە كەهەموو بەڵا وموسيبەتێك بەئيزنى خودايە، چ سوودێك لەو باوەڕە وەردەگرێت؟
وَمَن يُؤۡمِنۢ بِٱللَّهِ يَهۡدِ قَلۡبَهُۥۚ وَٱللَّهُ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٞ ١١
لە ابن عباسەوە سەبارەت بەتەفسیری (ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪﭫ) وا دەگێڕنەوە كەفەرموویەتی: دڵی بۆ یەقین ودڵنیایی ڕێنوێنی دەكات، بۆیە دەزانێت كەئەو شتەی پێی گەیشتووە نەدەگونجا كەداوێنگیری نەبێت، ئەوەیشی كەپێی نەگەیشتووە نەدەكرا پێی بگات. تەبەرى: ٢٣/ ٤٢.
پرسیار: لەم ئايەتەدا مەبەست لەڕێنوێنى دڵى كەسێك كەباوەڕى بەخوا هێناوە ـ چییە؟
وَعَلَى ٱللَّهِ فَلۡيَتَوَكَّلِ ٱلۡمُؤۡمِنُونَ ١٣
تەنها ناوی ئیمانی برد وئیتر باسی سیفەتەكانی تری نەكرد، چونكە ئیمان وادەخوازێت كەمرۆڤ پشت بەخوا بەستبێ وتەوەككولی بەخوا هەبێت، لاوازی وبەهێزی تەوەككولیش بەپێی لاوازی وبەهێزی ئیمانە، هەرچەندە ئیمانی مرۆڤ بەهێزتربێت هێندە تەوەككولیشی بەهێزترە، هەتا لاوازتریش بێ تەوەككولیشی لاوازترە، جا ئەگەر كەسێك تەوەككولی لاواز بوو، ئەوە نیشانەی ئەوەیە كەئیمانیشی لاوازە. ابن القيم: ٣/ ١٥٩.
پرسیار: بۆچى كاتێك خواى گەورە فەرمانى بەتەوەككول كردووە باوەڕدارنى بەسيفەتى باوەڕدارى ناو بردوە نەك سيفەتێكى تر؟
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِنَّ مِنۡ أَزۡوَٰجِكُمۡ وَأَوۡلَٰدِكُمۡ عَدُوّٗا لَّكُمۡ فَٱحۡذَرُوهُمۡۚ
پێشەوا قازی ابوبكر ابن العربی دەفەرمووێت: ئەم ئایەتە شێوازی دوژمنایەتی ڕوون دەكاتەوە، چونكە دوژمن خۆی لەخودی خۆیدا دوژمن نییە، بەڵكو بەكار وكردەوە دەبێتە دوژمن، جا هەر كاتێك ژن ومنداڵ كاری دوژمنانەیان كرد ئەوە ئیتر دوژمنن، جا هیچ كارێكیش لەو كارە خراپتر نییە كەبكەوێـتە نێوان بەندە وخودا (واتە: مرۆڤ لەخوا دوور بخاتەوە. و). قورتوبى: ١٧/ ٥٢١.
پرسیار: ژن ومنداڵ چۆن دەبنە دوژمنى مرۆڤ؟
إِنَّمَآ أَمۡوَٰلُكُمۡ وَأَوۡلَٰدُكُمۡ فِتۡنَةٞۚ وَٱللَّهُ عِندَهُۥٓ أَجۡرٌ عَظِيمٞ ١٥
ابن مسعود دەفەرمووێت: هیچ كەسێكتان مەڵێن: خوایە من لەو شتانە پەنا بەتۆ دەگرم كەمایەی ئەزموونن! چونكە هەمووان خاوەنی ئەو شتانەین كەمایەی ئەزموون وتاقیكردنەوەن، ئەوەتا خوای گەورە دەفەرمووێت: (إنَّما أموالكم وأولادكم فتنة)،جا ئەگەر ویستتان پەنا بەخوای گەورە بگرن ئەوە لەو شتانە پەنا بەخوا بگرن كەدەبنە هۆكاری دەرنەچوون لەتاقیكردنەوەدا. (بەكورتی ابن مسعود دەفەرمووێت: ئەگەر كەسێك پەنا بەخوا بگرێت لەتاقیكردنەوە، وەك ئەوە وایە پەنای بەخوا گرتبێت لەدەست ژن ومنداڵ، واتە: خوایە ژن ومنداڵم پێ مەبەخشە! كەئەوەش نزایەكی هەڵەیە، بەڵكو دەبێت بڵێین: خوایە پەنا بەتۆ دەگرم لەهۆكارەكانی دەرنەچوون لەتاقیكردنەوە بەهۆی ژن ومنداڵەوە. و). ابن القيم: ٣/ ١٦٠.
پرسیار: چ نزايەك شياوە بۆ ئەوەى مرۆڤ سەبارەت بەئەزموون وتاقيكردنەوە بيكات؟
فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ مَا ٱسۡتَطَعۡتُمۡ
خوای گەورە فەرمانمان پێ دەكات كەڕەچاوی تەقوا بكەین، واتە: فەرمانەكانی بەجێ بهێنین وخۆمان لەو شتانە بپارێزین كەخوای گەورە نەهیی لێكردوون، ئەوەیشی بەتاقەت وتوانای مرۆڤەوە گرێ داوە، كەواتە: ئەم ئایەتە ئەوە دەردەخات ئەگەر كەسێك نەیتوانی كارێكی فەرز جێبەجێ بكات ئەوە ئەو كارەی لەسەر دەكەوێت، ئەگەر توانای بەجێهێنانی هەندێكی هەبوو، بەڵام دەسەڵاتی جێبەجێ كردنی هەندێكی نەبوو، ئەوا دەبێت ئەوەی كەدەتوانێت جێبەجێی بكات جێبەجێی بكات، ئەوەیشی كەتوانای جێبەجێ كردنی نییە ئەوە لەسەری دەكەوێت. سەعدى: ٨٦٨.
پرسیار: ئەوەى كەتەقوا گرێ دراوە بەتواناوە، چ سوودێكى تێدايە؟
فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ مَا ٱسۡتَطَعۡتُمۡ وَٱسۡمَعُواْ وَأَطِيعُواْ وَأَنفِقُواْ خَيۡرٗا لِّأَنفُسِكُمۡۗ وَمَن يُوقَ شُحَّ نَفۡسِهِۦ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُفۡلِحُونَ ١٦ إِن تُقۡرِضُواْ ٱللَّهَ قَرۡضًا حَسَنٗا يُضَٰعِفۡهُ لَكُمۡ وَيَغۡفِرۡ لَكُمۡۚ وَٱللَّهُ شَكُورٌ حَلِيمٌ ١٧
ئامانجی ئەم ئایەتە گرنگیدانی زۆر وبەردەوامە بەگەورەیی بەخشین، جگە لەوەی خێرە، هۆكاری ڕزگاریشە، وەك ئەوەش وایە كەمرۆڤ قەرز ووامی بەپەروەردگار دابێت، جا هێندە بەسە بۆ هاندانی مرۆڤ كەخێر وبەخشین بەوە هەژمار بكرێت كەقەرز بەخودا بدەیت، ئەمەش واتە: كاری چاك وباش لەگەڵ پەروەردگارا. ابن عاشور: ٢٨/ ٢٩٠.
پرسیار: باسى ئەو شتانە بكە كەلەم ئايەتەدا بووەتە هۆكار بۆ هاندان بۆ بەخشين.