قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

ﭦﭛﭣﭤ

١ ١

٢ ٢

٣ ٣

ﭿ
٤ ٤

٥ ٥


٦ ٦

٧ ٧


٨ ٨

ﯿ
٩ ٩
556
سووڕەتی تغابن ئایەتەکان 0 - 1

يُسَبِّحُ لِلَّهِ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۖ لَهُ ٱلۡمُلۡكُ وَلَهُ ٱلۡحَمۡدُۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٌ ١

سوپاسی وستایشی هەموو دروستكراوەكان بۆ خوایە وتایبەتە بەئەو، چونكە هەمووان خێر لەخوداوە دەزانن، تەنها ئەوە كەڕزق وڕۆزی دروستكراوەكانی دەدات، كەواتە: سوپاس وستایش هەر هەموو شیاوی ئەوە وبۆ ئەوە. تەبەرى: ٢٣/ ٤١٥.
پرسیار: بۆچى هەموو ئەوانەى كەلەزەوى وئاسمانان سوپاس وستايشى خودا دەكەن؟

سووڕەتی تغابن ئایەتەکان 0 - 3

خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ بِٱلۡحَقِّ وَصَوَّرَكُمۡ فَأَحۡسَنَ صُوَرَكُمۡۖ وَإِلَيۡهِ ٱلۡمَصِيرُ ٣

هەندێك دەڵێن: خوای گەورە مرۆڤی كردووە بەجوانترین ولەبارترین دروستكراوەكانی خۆی، چونكە مرۆڤ نایەوێت شكڵ وشێوەی وەك شكڵ وشێوەی ئەو گیاندارانە بێت كەدەیبینێت، جا یەكێك لەجوانییەكانی مرۆڤ ئەوەیە كەبەپێوە وەستاوە و(وەك ئاژەڵەكان. و) دەمەوڕوو نابێت. قورتوبى: ٢١/ ٩.
پرسیار: مەبەست لە (وصوركم فأحسن صوركم)چییە؟

سووڕەتی تغابن ئایەتەکان 0 - 4

وَٱللَّهُ عَلِيمُۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ ٤

لەبەر ئەوەی كەخوای گەورە ئاگاداری هەموو ئەو شتانەیە كەلەناو سینە ودڵی هەمووانە، پێویستە لەسەر مرۆڤی ژیر ودانامە كەناخی خۆی لەهەموو ئەو شتانە پاك بكاتەوە كەناپەسەندن وخۆی لەو ناپەسەندانە بپارێزێت وبەئاكار وڕەوشتی جوان ناخی خۆی بڕازێنێتەوە. سەعدى: ٨٦٦.
پرسیار: مرۆڤى ژير ئاگادارى ئەوەيە كەخواى گەورە هەموو ڕاز ونهێنيەكى ناو هەموو سينە ودڵەكان دەزانێت، ئەم مرۆڤە ژيرە چ سوودێك لەو زانياريەى وەردەگرێت؟

سووڕەتی تغابن ئایەتەکان 0 - 5

أَلَمۡ يَأۡتِكُمۡ نَبَؤُاْ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِن قَبۡلُ فَذَاقُواْ وَبَالَ أَمۡرِهِمۡ وَلَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ ٥

خوای گەورە ئەو سزایەی كەناردی بۆیان بەخۆراكێكی تام ناخۆشی چواندووە، چونكە چەشتن بەزمان زۆر سەختترە لەهەستپێكردن بەپێست یان بەدەست. ابن عاشور: ٢٨/ ٢٦٨.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە بەوشەى (چەشتن) باسى ئەو سزايەى كردووە كەبۆ سەر كافرانى دەنێڕێت؟

سووڕەتی تغابن ئایەتەکان 0 - 7

زَعَمَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ أَن لَّن يُبۡعَثُواْۚ قُلۡ بَلَىٰ وَرَبِّي لَتُبۡعَثُنَّ ثُمَّ لَتُنَبَّؤُنَّ بِمَا عَمِلۡتُمۡۚ وَذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٞ ٧

ئەوەی بەلای خەڵكەوە زۆر سەخت وئاڵۆزە، بەلای خوای گەورەوە زۆر ئاسانە، خوای گەورە لەئایەتێكی تردا دەفەرمووێت: ﴿هُوَ ٱلَّذِي يَبۡدَؤُاْ ٱلۡخَلۡقَ ثُمَّ يُعِيدُهُۥ وَهُوَ أَهۡوَنُ عَلَيۡهِ﴾ الروم: ٢٧. واته: هه‌ر ئه‌و زاته‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌دیهێنراوه‌كان به‌دی ده‌هێنێت، پاشان به‌ جۆرێكی تر دروستیان ده‌كاته‌وه‌، ئه‌و كاره‌ش بۆ خوا ئاسانتره. ابن عاشور: ٢٨/ ٢٧٢.
پرسیار: بۆچى لەم ئايەتەدا باسى ئەوە كراوە كەزيندووكردنەوەى مردووەكان ئاسانە؟
السؤال: لماذا أخبرت الآية عن البعث بأنه يسير؟

سووڕەتی تغابن ئایەتەکان 0 - 9

يَوۡمَ يَجۡمَعُكُمۡ لِيَوۡمِ ٱلۡجَمۡعِۖ ذَٰلِكَ يَوۡمُ ٱلتَّغَابُنِۗ

زیانبار ئەو كەسەیە كەلەماڵ وكەسوكار ومەنزڵی خۆی لەبەهەشتدا بێبەش دەبێت، ئەوێ ڕۆژێ ئاشكرا دەبێت كەكافر بەباوەڕنەهێنان وباوەڕداریش بەكەمتەرخەمی كردن لەخواپەرستیدا چەندە زیانی بەركەوتووە!. ئالوسى: ١٤/ ٣١٩.
پرسیار: بۆچى بەڕۆژى قيامەت دەگوترێت: (يوم التغابن)؟

سووڕەتی تغابن ئایەتەکان 0 - 9

يَوۡمَ يَجۡمَعُكُمۡ لِيَوۡمِ ٱلۡجَمۡعِۖ ذَٰلِكَ يَوۡمُ ٱلتَّغَابُنِۗ

(يوم التغابن) واتە: ڕۆژی قیامەت، وشەی (تغابن) وشەیەك خوازراوە (مستعار)ە لەزەرەر وزیانی خەڵكی لەكاتی بازرگانیدا، واتە: لەو ڕووەی كەخۆشبەختەكان بەهەشت بەدەست دەهێنن، دەڵێی بەدبەختەكان لەنەگەیشتن بەبەهەشت وماوا ومەنزڵەكانیان لەبەهەشتدا، توشی زیان وزەرەر هاتوون، چونكە ئەگەر ڕزگار وخۆشبەخت بوونایە دەستیان دەگەیشت بەمەنزڵ وماوای خۆیان لەبەهەشتدا. ابن جزى: ٢/ ٤٥٢.
پرسیار: چۆن لەڕۆژى قيامەتدا هەندێك كەس توشى زيان وزەرەر دەبن؟