قورئان
ﯪ
ﱔ
ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ
ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ٦ ٦ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ
ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ
٧ ٧ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ
ﮎ ٨ ٨ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ
ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ٩ ٩ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ
ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ١٠ ١٠ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ
ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ١١ ١١
ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ
ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ١٢ ١٢ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ
ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ١٣ ١٣ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ
ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ ﰈ ﰉ ﰊ ﰋ ﰌ
ﰍ ﰎ ﰏ ﰐ ﰑ ﰒ ﰓ ﰔ ﰕ ﰖ ﰗ
ﰘ ﰙ ﰚ ﰛ ﰜ ﰝ ﰞ ﰟ ﰠ ﰡ ١٤ ١٤
يُرِيدُونَ لِيُطۡفِـُٔواْ نُورَ ٱللَّهِ بِأَفۡوَٰهِهِمۡ
دەیانەوێت بەپووچەڵ وباتڵ هەق ڕەت بكەنەوە، نموونەی ئەوانە وەكو كەسێك وایە كەدەیەوێت بەفوو تیشكی خۆر بكوژێنێتەوە، دیارە ئەو كارە خەیاڵ پڵاوە، ویست وئیرادەی ئەوانیش هەر خەیاڵ پڵاوە. ابن كثير: ٤/ ٣٦١.
پرسیار: ئەم ئايەتە چ جۆرە وێچواندنێكى تێدا باسكراوە؟
وَٱللَّهُ مُتِمُّ نُورِهِۦ وَلَوۡ كَرِهَ ٱلۡكَٰفِرُونَ ٨
ڕستەی (والله متم نوره) بادراوەتەوە سەر (يريدون))، باسی ئەوە دەكات كەئەوانە هەرگیز بەئاواتی خۆیان ناگەن وبێگومان ئەم ئایینە بەڕێكوپێكی وتێر وتەواوی بڵاوە دەكات وگەشە دەسێنێت. ابن عاشور: ٢٨/ ١٩٠.
پرسیار: لەڕستەى (والله متم نوره)چ مزگێنيەك هەيە؟
هُوَ ٱلَّذِيٓ أَرۡسَلَ رَسُولَهُۥ بِٱلۡهُدَىٰ وَدِينِ ٱلۡحَقِّ لِيُظۡهِرَهُۥ عَلَى ٱلدِّينِ كُلِّهِۦ وَلَوۡ كَرِهَ ٱلۡمُشۡرِكُونَ ٩
دیارە كەخوای گەورە بەڵێنی ئەوەی داوە كەئایین بەشێوەیەكی ڕێكوپێك وتێر وتەواو زاڵ دەبێت وسەردەكەوێت، جا ئایین بەهۆی زانست وڕوونكردنەوە وبەڵگە هێنانەوە وجەنگەوە سەردەكەوێت، وەك خوای گەورە دەفەرمووێت: (هو الذي أرسل رسوله بالهدى ودين الحق ليظهره على الدين كله ولو كره المشركون)) زانایان وشەی (ظهور)یان ئاوا تەفسیر وڕاڤە كردووە: وشەی (ظهور) هەردوو ماناكە لەخۆ دەگرێت، چونكە ڕێنوێنی بەزانست وڕوونكردنەوە وئایین بەدەست وكار وكردەوە ئاشكرا دەبێت ودەردەكەوێت. ابن تيميە: ٦/ ٢٩٧.
پرسیار: ئيسلام چۆن زاڵ دەبێت بەسەر هەموو ئايينەكاندا؟
تُؤۡمِنُونَ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَتُجَٰهِدُونَ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ بِأَمۡوَٰلِكُمۡ وَأَنفُسِكُمۡۚ ذَٰلِكُمۡ خَيۡرٞ لَّكُمۡ إِن كُنتُمۡ تَعۡلَمُونَ ١١
وەك بڵێی كەنەفسەكان لەبەخشینی ژیان ومانەوەیان ڕژدی وچاوچنۆكیان كردبێت، خوای گەورە فەرمووی: (ذلكم خير لكم إن كنتم تعلمون) ). واتە: جیهاد كردنتان لەدانیشتن لەماڵ بەمەبەستی ژیان وبەسەلامەتی مانەوە، چاكترە. ابن القيم: ٣/ ١٥٣.
پرسیار: بۆچى ئەم ئايەتە بەڕستەى (إن كنتم تعلمون)كۆتايى هاتووە؟
تُؤۡمِنُونَ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَتُجَٰهِدُونَ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ بِأَمۡوَٰلِكُمۡ وَأَنفُسِكُمۡۚ
دیارە كەئیمانی تێر وتەواو وكامڵ ئەوەیە كەباوەڕی تەواوت هەبێت بەو شتانەی كەخوا فەرمانی كردووە باوەڕمان پێی هەبێت، ئەو جۆرە باوەڕەش داخوازی ئەوە دەكات كەئەندامەكانی جەستە كار بكەن، یەكێك لەگرنگترین كارەكانی جەستە جیهاد كردنە لەپێناو ڕەزامەندی پەروەردگار، هەر بۆیە خوای گەورە فەرموویەتی: (وتجاهدون في سبيل الله بأموالكم وأنفسكم)سەعدى: ٨٦٠.
پرسيار: ئەم ئايەتە باسى ئيمان وجيهادى پێكەوە كردوە، چ پەيوەنديەك لەنێوان ئەم دوانەدا هەيە؟
يَغۡفِرۡ لَكُمۡ ذُنُوبَكُمۡ وَيُدۡخِلۡكُمۡ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ وَمَسَٰكِنَ طَيِّبَةٗ فِي جَنَّٰتِ عَدۡنٖۚ ذَٰلِكَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ ١٢
بۆیە بەتایبەتی ناوی خانوو ومەسكەن برا، چونكە جیهدا كردن دەبێتە داڕان لەماڵ وخانوو ومەسكەن، جا لەپاداشتی ئەو دابڕانە كاتییە بەڵێی خانوو ومەسكەن وماڵی هەمیشەیی بەجەنگاوەرانی باوەڕدار دراوە. ابن عاشور: ٢٨/ ١٩٥.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە ناوى مەسكەن وخانووى بردووە؟
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ كُونُوٓاْ أَنصَارَ ٱللَّهِ
خوای گەورە فەرمان دەكات بەسەر باوەڕداراندا وپێیان دەفەرمووێت كەلەهەموو هەل ومەرج وبارودۆخێكدا بەقسە ووتار وبەكار وبەگیان وبەسەروەت وسامان یاری وكۆمەكی ئایینەكەیان بكەن. ابن كثير: ٤/ ٣٦١.
پرسیار: ئايا يارمەتيدانى ئايينى خوا تايبەتە بەهەندێك كاتەوە ولەهەندێك كاتدا فەرمانى پێ نەكرابێت؟