قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە





١٢ ١٢
ﭿ
١٣ ١٣
Surah Header

ﭦﭛﭣﭤ

١ ١
٢ ٢
٣ ٣


٤ ٤


٥ ٥
551
سووڕەتی ممتحنە ئایەتەکان 0 - 12

وَلَا يَعۡصِينَكَ فِي مَعۡرُوفٖ

نافەرمانی كردن لەپێغەمبەری خوا(ﷺ) تەنها لەكاری چاكەدا ڕوو دەدات، چونكە ئەو هەرگیز فەرمانی بەكاری خراپ نەكردووە، بەم پێیە گوێڕایەڵی لەوەلی ئەمر وخاوەن دەسەڵات تەنها لەكاری چاكەدا ڕەوایە ونابێت لەكاری خراپەدا بەگوێیان بكرێت!. ابن تيميە: ٦/ ٢٩٥.
پرسیار: پێغەمبەرى خوا(ﷺ) هەميشە فەرمانى بەكارى چاكە كردووە وهەرگيز فەرمانى بەكارى خراپ نەكردووە، دەى بۆچى خواى گەورە نەهيەكەى مەرجدار كردووە وفەرموويەتى: لەكارى چاكەدا نافەرمانى مەكەن؟

سووڕەتی ممتحنە ئایەتەکان 0 - 12

وَلَا يَعۡصِينَكَ فِي مَعۡرُوفٖ

واتە: سەبارەت بەو كارە چاكانەی كەفەرمانیان پێ دەكەیت وسەبارەت بەو كارە خراپانەش كەنەهییان لێ دەكەیت. مەرجدار كردنی ئەم نەهیە بەكاری چاكەوە -لە كاتێكدا پێغەمبەری خوا(ﷺ) هەرگیز فەرمانی بەكاری خراپ نەكردووە- ئەوە ڕوون دەكاتەوە كەگوێڕایەڵیكردنی مرۆڤ لەكاری ناڕەوادا ناڕەوایە ودروست نییە مرۆڤ بۆ كردنی كاری خراپە بەگوێی هیچ كەسێك بكات (با ئەو كەسە دەسەڵاتدار وبەرپرسێكی گەورەش بێت. و). ئالوسى: ١٤/ ٢٧٤.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە نەهيەكەى مەرجدار كردووە وفەرموويەتى: لەكارى چاكەدا نافەرمانى مەكەن؟ خۆ پێغەمبەرى خوا(ﷺ) هەرگيز فەرمانى بەكارى خراپە نەكردووە.

سووڕەتی صف ئایەتەکان 0 - 2

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لِمَ تَقُولُونَ مَا لَا تَفۡعَلُونَ ٢

نەخەعی دەفەرمووێت: سێ ئایەت منیان لەوە گرتەوە كەپەند وئامۆژگاری خەڵكی دابدەم، یەكەم: ﴿أَتَأۡمُرُونَ ٱلنَّاسَ بِٱلۡبِرِّ وَتَنسَوۡنَ أَنفُسَكُمۡ وَأَنتُمۡ تَتۡلُونَ ٱلۡكِتَٰبَۚ أَفَلَا تَعۡقِلُونَ﴾ البقرة: ٤٤. واته: (كه‌ی ئه‌وه‌ ڕاسته‌) فه‌رمانی چاكه‌ به‌خه‌ڵكی بده‌ن وخۆتان فه‌رامۆش بكه‌ن؟! له‌كاتێكدا خۆ ئێوه‌ كتێبی خوا -ته‌ورات- ده‌خوێننه‌وه‌، (ده‌زانن سزای گوفتاری بێ ڕه‌فتار چۆنه‌) جا ئایا ژیریتان ڕێتان لێناگرێت له‌و هه‌ڵوێسته‌ ناشرینه‌؟!. دووەم: ﴿وَمَآ أُرِيدُ أَنۡ أُخَالِفَكُمۡ إِلَىٰ مَآ أَنۡهَىٰكُمۡ عَنۡهُ﴾ هود: ٨٨. واته: منیش نامه‌وێت قه‌ده‌غه‌ی شتێكتان لێ بكه‌م، كه‌چی خۆم وه‌ك ئێوه‌ نه‌كه‌م (چی به‌ ئێوه‌ بگه‌یه‌نم خۆم له‌ پێشدا ئه‌نجامی ده‌ده‌م). سێیەم: ﴿يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لِمَ تَقُولُونَ مَا لَا تَفۡعَلُونَ﴾الصف: ٢. واته: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌ بۆچی شتێك ده‌ڵێن وئه‌نجامی ناده‌ن؟ بۆچی گوفتارتان دژی كردارتانه‌؟ قورتوبى: ٢٠/ ٤٣٦.
پرسیار: باسى ئەوە بكە كەپێشينە باشەكان چ وانەيەكيان لەم ئايەتەوە وەرگرتبوو؟

سووڕەتی صف ئایەتەکان 0 - 2

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لِمَ تَقُولُونَ مَا لَا تَفۡعَلُونَ ٢

ئەو كەسەی كەفەرمان بەكاری چاكە دەكات، دەبێت خۆی پێش هەمووان بەپەلە بێت بۆ كردنی ئەو كارە چاكە، ئەو كەسەش كەنەهی دەكات لەكاری خراپە، دەبێت خۆی پێش هەمووان لەو كارە دوور كەوتبێتەوە. سەعدى: ٨٥٨.
پرسیار: مرۆڤى بانگخواز چ وانە وپەندێك لەم ئايەتە وەردەگرێت؟

سووڕەتی صف ئایەتەکان 0 - 4

إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلَّذِينَ يُقَٰتِلُونَ فِي سَبِيلِهِۦ صَفّٗا كَأَنَّهُم بُنۡيَٰنٞ مَّرۡصُوصٞ ٤

ڕیزەكانیان هێندە ڕێكوپێكە كەبووەتە هۆكاری یەكسان بوونی جەنگاوەرەكان وهاوكاری كردنی یەكتر وتۆقاندنی دوژمن وخۆشحاڵ كردنی یەكتری. سەعدى: ٨٥٨.
پرسیار: دانايى وفەلسەفە لەوەدا چییە كەلەكاتى جەنگدا سەربازە باوەڕدارەكان لەتەنيشت يەكەوە ڕادەوەستن وبەيەك ڕيز خۆيان دەنوێنن؟

سووڕەتی صف ئایەتەکان 0 - 4

كَأَنَّهُم بُنۡيَٰنٞ مَّرۡصُوصٞ ٤

قەتادە دەفەرمووێت: مەگەر كاكی وەستای دیوار نابینیت پێی خۆش نییە كەدیوارەكەی لار ولوێرییەكی تیابێت؟! خوای گەورەیش پێی خۆش نییە كەفەرمان وئەمرەكانی ڕێك جێبەجێ نەكرێن، خوای گەورە فەرمانی كردووە بەباوەڕداران تا لەكاتی نوێژ ولەكاتی جیهادا بەڕێز وڕێكوپێك بووەستن، كەواتە دەبێت فەرمانی خوا جێبەجێ بكەن، جێبەجێ كردنی فەرمانەكانی خوای گەورە دەبێتە بایسی پارێزگاری بۆ ئەو كەسانەی كەجێبەجێی دەكەن. ابن كثير: ٤/ ٣٥٩.
پرسیار: خواى گەورە فەرمانى كردووە كەباوەڕداران لەدوو شوێن وكاتدا ڕێك بووەستن، ئەو دوو شوێنە كامەيە وبۆچى؟

سووڕەتی صف ئایەتەکان 0 - 5

فَلَمَّا زَاغُوٓاْ أَزَاغَ ٱللَّهُ قُلُوبَهُمۡ

بە پێی ئەم ئایەتەی سەرەوە گومڕا كردنی بەندەكان لەلایەن خوداوە زوڵم وستەم نییە، گومڕا بووەكان ناتوانن ئەوە بكەنە بەڵگە وبڵێن: دەسەڵاتی خۆمانی تێدا نەبوو خوای گەورە گومڕای كردین! چونكە خۆیان كەمتەرخەم بوون، چونكە دوای ئەوەی دەرگا ودەروازەی ڕێنوێنی وهیدایەتیان دۆزییەوە، خۆیان ئەو دەرگایەیان لەسەر خۆیان داخست، لەئەنجامدا بەهۆی ئەو كارە خراپەیانەوە خوای گەورە گومڕایان دەكات ولەڕێ لایاندەدات، بەجۆرێكی وا لایاندەدات كەنەتوانن بهێنەوە سەر ڕێگا. سەعدى: ٨٥٩.
پرسیار: ئەم ئايەتە قسەى ئەوانە ڕەت دەكاتەوە كەدەڵێن: كەسى گومڕابوو هيچ تاوانێكى نییە وخوا گومڕاى كردووە، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە..