قورئان
ﯨ
ﱔ
ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ
ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ١٠ ١٠ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ
ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ
ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ
ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ
١١ ١١ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ
ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ١٢ ١٢ ﮘ
ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ
ﮣ ﮤ ١٣ ١٣ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ
ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ
ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ١٤ ١٤ ﯢ
ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ
ﯭ ١٥ ١٥ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ
ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ١٦ ١٦
وَٱلَّذِينَ جَآءُو مِنۢ بَعۡدِهِمۡ يَقُولُونَ رَبَّنَا ٱغۡفِرۡ لَنَا وَلِإِخۡوَٰنِنَا ٱلَّذِينَ سَبَقُونَا بِٱلۡإِيمَٰنِ وَلَا تَجۡعَلۡ فِي قُلُوبِنَا غِلّٗا لِّلَّذِينَ ءَامَنُواْ رَبَّنَآ إِنَّكَ رَءُوفٞ رَّحِيمٌ ١٠
(مانای ئایەتەكە: ئهوانهش كه به شوین كۆچبهران وپشتیواناندا (موهاجرین وئەنصار) هاتن (تا كۆتایی دنیا ئهمه دۆعا ونزایانه وبهردهوام) دهڵێن: پهروهردگارا له ئێمه ولهو برایانهشمان خۆش ببه كه پێش ئێمه ڕێبازی ئیمانیان گرتهبهر وله دڵهكانماندا هیچ جۆره بوغز وكینهیهك مهخهره دڵمانهوه له ئاستی ئهوانهی ئیمانیان هێناوه، پهروهردگارا تۆ بهڕاستی بهسۆز وبهخشنده ومیهرهبانیت. تەفسیری ئاسان. و).
هەندێك دەڵێن: واتە: ئەوانەی كەلەدوای چینی هاوەڵان هاتوون، واتە: شوێنكەوتووان (تابعین) وچینی دوای ئەوانیش هەتا هاتنی پەسڵان وقامی قیامەت. پێشەوا مالیك باوەڕی وایە ودەفەرمووێت: هەر كەسێك لەبارەی هاوەڵانەوە قسەی نەشیاو وناشیرین بكات ئەوە لەتاڵانی ودەسكەوتا هیچ بەشێكی نییە، چونكە خوای گەورە لەپەسنی ئەوانەی كەلەدوای هاوەڵان دێن فەرموویەتی: (يقولون ربنا اغفر لنا ولإخواننا الذين سبقونا بالإيمان)دەی ئەگەر كەسێك پێچەوانەی ئەوەی گوت ئەوە ناكەوێتە بەر ئەوانەی كەخوای گەورە مەبەستێتی وباسیان دەكات. ابن جزى: ٢/ ٤٣٠.
پرسیار: پێشەوا ماليك چۆن ئەم ئايەتەى كردووەتە بەڵگە بۆ ئەوەى هەر كەسێك قسەى ناشيرين بەهاوەڵان بڵێت، لەهيچ دەسكەوت وماڵێكى گشتى بەشى نيە؟
وَٱلَّذِينَ جَآءُو مِنۢ بَعۡدِهِمۡ يَقُولُونَ رَبَّنَا ٱغۡفِرۡ لَنَا وَلِإِخۡوَٰنِنَا ٱلَّذِينَ سَبَقُونَا بِٱلۡإِيمَٰنِ
یەكێك لەفەزڵ وگەورەییەكانی ئیمان وبیروباوەڕ ئەوەیە كەباوەڕداران سوود لەیەكتر دەبینن، نزای خێر بۆ یەكتر دەكەن، چونكە لەبیروباوەڕا هاوبەشن وبیروباوەڕ پەیمانی برایەتی لەنێوانیاندا گرێ داوە، یەكێك لەو سوودانە كەبەیەكتری دەگەیەنن ئەوەیە كەنزای خێر بۆ یەكتری دەكەن. سەعدى: ٨٥٢.
پرسیار: يەكێك لەفەزڵ وگەورەيەكانى بيروباوەڕ باس بكە كەلەم ئايەتەدا ئاماژەى پێكراوە.
لَأَنتُمۡ أَشَدُّ رَهۡبَةٗ فِي صُدُورِهِم مِّنَ ٱللَّهِۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ قَوۡمٞ لَّا يَفۡقَهُونَ ١٣
نیشانەی ژیری وئاوەزی كامڵ وتەواو ئەوەیە كەترس لەپەروەردگار وئومێد پێی وخۆشویستنی پێش دەخرێت بەسەر ترس وئومێد وخۆشەویسی بەغەیری خوا، جا هەموو ترس وئومێد وخۆشەویستییەكانی تر هەر لەبەر ڕەزامەندی خودا ولەپێناوی ئەوا بێت. سەعدى: ٨٥٢.
پرسیار: نيشانەى ژيرى وئاوەزى بەندە چییە؟
لَأَنتُمۡ أَشَدُّ رَهۡبَةٗ فِي صُدُورِهِم مِّنَ ٱللَّهِۚ
خوای گەورە فەرمووی: بیم وترس لەناو دڵەكانیاندا هەیە، بۆ ئەوەی ئاماژە بەوە بدا كەئەو ترسە پەنهانە، ئەوان بەڕواڵەت جاڕی جەنگ لەدژی باوەڕداران دەدەن، خۆیان بەدلێر ودلاوەر دەردەخەن، بۆ ئەوەی باوەڕداران لێیان بترسن، بەڵام لەڕاستیدا وا نین، هێزێكی ئەوتۆیان نییە، جا خوای گەورە پێغەمبەری(ﷺ) لەو شتانە ئاگادار كرد كەلەناو دڵی ئەوانایە (واتە: بۆی ڕوون كردەوە كەئەو قسانە هەر گەف ولاف وگەزافە وهیچیان تێدا بەسەر نییە ونە دلێرن نە دلاوەر وورەیان تەواو ڕووخاوە وهەر قسەی بەفیشاڵ وبریقەداریان هەیە وتەواو. و). ابن عاشور: ٢٨/ ١٠٣.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە باسى ئەوەى كرد كەترس وخۆف لەدڵى كافر ودووڕووەكاندايە؟ ئەمە چ سوودێكى بەباوەڕداران گەياندووە؟
بَأۡسُهُم بَيۡنَهُمۡ شَدِيدٞۚ تَحۡسَبُهُمۡ جَمِيعٗا وَقُلُوبُهُمۡ شَتَّىٰۚ
پێشەوا قوشەیری دەفەرمووێت: كۆبوونەوەی مرۆڤەكان لەسەر بنەمای ئیختیلاف ودژایەتی ناو دڵ، بنەما وڕیشەی هەموو گەندەڵی وفەسادێكە، ئەوە دەبێتە هۆی ڕیسوایی باوەڕداران ودەبێتە هۆی ورە پەیدابوون بۆ كافران، بەڵام كاتێك كەباوەڕداران یەك دەنگ ویەك ڕیزن ودڵیان لای یەكە وپێكەوە یەك نییەت ویەك مەبەستیان هەیە، ئەوە دەبێتە مایەی سەركەوتن وسەربەرزی. بيقاعى: ١٩/ ٤٥٢.
پرسیار: دژايەتى ونەفرەتى نێو دڵەكان چ زيانێكى هەيە؟
بَأۡسُهُم بَيۡنَهُمۡ شَدِيدٞۚ تَحۡسَبُهُمۡ جَمِيعٗا وَقُلُوبُهُمۡ شَتَّىٰۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ قَوۡمٞ لَّا يَعۡقِلُونَ ١٤
هیچ ئایین وبیروباوەڕێكیان نییە كەپێكەوەیان كۆ بكاتەوە، چونكە دەزانن لەسەر ڕێگای پووچەڵ وگومڕایین، كەواتە ئەوانە دیلی دەستی هەوا وئارەزوون، هەوا وئارەزووشیان تەواو لەیەكتر جیاوازە وهەریەكە لەگیای بانێك دەڕانن، كەواتە: ژیری وعەقڵ وئاوەز خولگەی یەكێتی وهاوئاهەنگیە وهەوا وئارەزووی نەفسانیش خولگەی ڕاجیایی وناكۆكییە. بيقاعى: ١٩/ ٤٥٣.
پرسیار: لەوەدا كەجوولەكەكان بەبێ ئاوەز وەسف كراون چ بابەتێك ڕوون دەبێتەوە؟
بَأۡسُهُم بَيۡنَهُمۡ شَدِيدٞۚ تَحۡسَبُهُمۡ جَمِيعٗا وَقُلُوبُهُمۡ شَتَّىٰۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ قَوۡمٞ لَّا يَعۡقِلُونَ ١٤
ئەم ئایەتە هۆشداری بەباوەڕداران دەدا بۆ ئەوەی ناكۆك نەبن وخۆیان لەناكۆكی ودژایەتی نێوان یەكتر بپارێزن، ئەوەش بزانن كەكاتێك بەسەر دوژمندا سەردەكەون كەدڵیان یەك بێت وپێكەوە وەك برا بن. ابن عاشور: ٢٨/ ١٠٦.
پرسیار: ئەم ئايەتە باسى گرنگيى يەكێتى وتەبايى دەكات وگرنگى بەوە دەدات كەلەبەرامبەر دوژمندا يەك بن وناكۆك نەبن، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.