قورئان
ﯧ
ﱔ
ﯧ
ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ١ ١ ﭥ ﭦ
ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ
ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ
ﭼ ﭽ ﭾ ٢ ٢ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ
ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ
ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ٣ ٣ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ
ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ
ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ
ﯔ ﯕ ﯖ ٤ ٤ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ
ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ
ﯩ ﯪ ﯫ ٥ ٥ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ
ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ٦ ٦
إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعُۢ بَصِيرٌ ١
ئەم ئایەتە كەماڵی خودا لەبیستنا وكەماڵی خودا لەبیناییدا ڕادەگەیەنێت، هەروەها ئەوەش دەگەیەنێت كەبیبستن وبینینی خوای گەورە حاتەی هەموو شتێكی داوە، چ ورد وپەنهان چ درشت وبەرچاو، هەروەها لەمانای ئایەتەكەیشدا ئەوە هەیە كەخوای گەورە سكاڵای ئەو ئافرەتە دەبیسێت ووەری دەگرێت وخەم وخەفەتەكەی لادەبات. سەعدى: ٨٤٤.
پرسیار: بۆچى ئەم ئايەتە بەدوو ناو لەناوە پيرۆزەكانى خواى گەورە كۆتايى هاتووە؟ بۆچى ئەو دوو ناوەى تايبەت كراوە بەباس كردنەوە؟
ٱلَّذِينَ يُظَٰهِرُونَ مِنكُم مِّن نِّسَآئِهِم مَّا هُنَّ أُمَّهَٰتِهِمۡۖ إِنۡ أُمَّهَٰتُهُمۡ إِلَّا ٱلَّٰٓـِٔي وَلَدۡنَهُمۡۚ وَإِنَّهُمۡ لَيَقُولُونَ مُنكَرٗا مِّنَ ٱلۡقَوۡلِ وَزُورٗاۚ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَعَفُوٌّ غَفُورٞ ٢
بە سەرنجدان لەم ئایەتەوە ئەوە دەردەكەوێت كە(زیهار) حەرامە، تەنانەت (نەك هەر حەرامێكی ئاسایی. و)، بەڵكو زانایان بەتاوانێكی گەورەیان هەژمار كردووە، چونكە مانای گۆڕینی بڕیاری خودای تێدایە بەبێ مۆڵەت لەلایەن خوداوە، كەئەم تاوانەش خراپتر ومەترسیدارترە لەزۆرێك لەتاوانەكان. (زیهار ئەوەتا كەپیاو بەژنی خۆی بڵێت: تۆ بۆ من وەك پشتی دایكم وای، ئیتر بەو قسەیە ژنەكە لەپیاوەكە حەرام دەبێت وبۆی حەڵاڵ نابێتەوە هەتا كەفارەتی ئەو قسەیە نەدات، باسی زیها وچۆنیەتی زیهار وكەفارەتی زیهار ووردەكارییەكانی لەكتێبەكانی شەرعدا ڕوون كراوەتەوە، هەر لەم سورەتەدا ولەئایەتەكانی ٣ و٤ دا باسی كەفارەتەكەی كراوە. و). ئالوسى: ١٤/ ٢٠٠.
پرسیار: لەم ئايەتەدا زيهار بەجۆرێك لەدرۆ وەسف كراوە، ئەمە چ شتێك دەگەيەنێت؟
وَإِنَّهُمۡ لَيَقُولُونَ مُنكَرٗا مِّنَ ٱلۡقَوۡلِ وَزُورٗاۚ
زیهار لەلایەك بەخراپە ولەلایەكی ترەوە بەدرۆ وەسف كراوە، جا جیاوازی ئەم دووانە لەوەدایە كەكاتێك پیاو بەژنی خۆی دەڵێت: تۆ بۆ من وەك پشتی دایكم وای، ئەوە هەواڵدانە لەبابەتێك وژنەكەی لەسەر خۆی حەرام كردووە، كەواتە: هەم هەواڵدانە وهەم كردنە، واتە: هەواڵی درۆینە وكردنی كارێكی خراپە، وشەی (زور) بەمانا پووچەڵە وپێچەوانەی ڕاستەقینەیە، (منكر)یش بەمانای پێچەوانەی چاكە وكاری پەسەندە. ابن القيم: ٣/ ١٣٩.
پرسیار: بۆچى زيهار بەخراپە ودرۆ وەسفكراوە؟
ذَٰلِكَ لِتُؤۡمِنُواْ بِٱللَّهِ وَرَسُولِه
ئەم بڕیارەمان بۆ ئێوە باسكرد وڕوونمان كردەوە، بۆ ئەوەی باوەڕ بەخودا وبەپێغەمبەری خودا بهێنن، واتە بەپابەندبوون وكاركردن بەم بڕیارە وبڕیارەكانی تر، چونكە پابەندبوون وكاركردن بەبڕیارەكانی خودا نیشانەی باوەڕە، بەڵكو ئامانجی گرنگ وبنەمای ژیانە وهۆكاری زۆربوون وكامڵبوون وگەشەكردنی ئیمانە. سەعدى: ٨٤٤.
پرسیار: لەسەر بنەماى ئەم ئايەتە پەيوەندى نێوان كارى چاكە وئيمان باس بكە.
إِنَّ ٱلَّذِينَ يُحَآدُّونَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ كُبِتُواْ كَمَا كُبِتَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡۚ
(كبت) واتە: تیاچوون، قەتادە دەفەرمووێت: سەرشۆڕ وڕیسوا بوون، وەك ئەو كەسانەی كەپێش لەوان سەرشۆڕ وڕیسوا بوون، هەندێكی تر دەڵێن: سزا دران، هەندێكی تر دەڵێن: لەجەنگی خەندەقا توڕە كران (بەوەی كەلەجەنگدا شكان وسەرشۆڕ وڕیسوا بوون. و) هەندێكی تر دەڵێن: زەلیل وسەرشۆڕ دەبن، كەئەمەش مزگێنییەكە لەلایەن خوداوە كەهاكا یارمەتی وسەركەوتن لەلایەن خوداوە هات!. قورتوبى: ٢٠/ ٣٠٥.
پرسیار: مەبەست لەوشەى (كبتوا)؟چییە؟ ئەم ئايەتە چ مزگێنیيەكى پێيە؟
إِنَّ ٱلَّذِينَ يُحَآدُّونَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ كُبِتُواْ كَمَا كُبِتَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡۚ وَقَدۡ أَنزَلۡنَآ ءَايَٰتِۢ بَيِّنَٰتٖۚ وَلِلۡكَٰفِرِينَ عَذَابٞ مُّهِينٞ ٥
ثئەوە چەسپێنراوە كەمرۆڤی شەڕەنگێز زەلیل وسەرشۆڕ دەبێت، لەسۆنگەی توڕەبوون وخەم وخەفەتیشەوە تیادەچێت، ئەمە لەكاتێكایە كەبترسێ لەوەی كەئەگەر دژایەتی ونەیاری خۆی ئاشكرا بكات بكوژرێت، ئەگینا كەسێك بتوانێت دژایەتی ونەیاریی خۆی ئاشكرا بكات ومەترسی لەگیان وماڵ وسەروەت وسامانی خۆی نەبێت، ئەوە ئەو كەسە زەلیل نییە، بەڵكو خۆشحاڵ وشادمانە، هەر بۆیە خوای گەورە فەرمووی: (كما كبت الذين من قبلهم) ئەوانەیشی كەپێش لەوان لەگەڵ پێغەمبەرانی تر وپێغەمبەری ئیسلامدا(ﷺ) دژایەتیان كرد خوای گەورە بەهۆی سزایەك لەلایەن خۆیەوە یان بەدەستی باوەڕداران زەلیل وڕیسوای كردن. ابن تيميە: ٦/ ٢٤٠.
پرسیار: دژايەتى كردنى خودا وپێغەمبەرى خودا(ﷺ) سەر بۆ نەخشى دڵ لەدونيادا وسزاى خودايى لەقيامەتدا دەكێشێت، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.
يَوۡمَ يَبۡعَثُهُمُ ٱللَّهُ جَمِيعٗا فَيُنَبِّئُهُم بِمَا عَمِلُوٓاْۚ أَحۡصَىٰهُ ٱللَّهُ وَنَسُوهُۚ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ شَهِيدٌ ٦
ڕستەی (أحصاه الله ونسوه) سەربەخۆیە ووەڵامی پرسیارێكە كەنەكراوە، بەڵام لەوانەیە بكرێت، وەك بڵێی پرسیار كراوە كەخوای گەورە چۆن ئەم هەمووە بەهەموو جۆرەكانیەوە باس دەكات؟ بۆیە لەوەڵامدا ئەوە هاتووە كەخوای گەورە دانە بەدانەی باس دەكات ولەهیچی غافڵ وبێ ئاگا نابێت، لەكاتێكدا ئەوان خۆیان لەبیریان چووە ونایەتە بیریان، كاتێك تەماشا دەكەن دەبینن لەناو دەفتەری كار وكردەوەكانیاندا نووسراوەتەوە. شەوكانى: ٥/ ١٨٦.
پرسیار: بەگوتنى ڕستەى (أحصاه الله ونسوه) دەردەكەوێت كەئەمە وەڵامى پرسيارێكە كەنەكراوە، بەڵام بۆى هەيە بكرێت، ئەو پرسيارە چییە؟