قورئان
ﯦ
ﱓ
ﭙ ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ
ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ١٢ ١٢ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ
ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ
ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ
ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ١٣ ١٣ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ
ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ
ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ١٤ ١٤ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ
ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ
ﮭ ﮮ ١٥ ١٥ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ
ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ
ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ
ﯭ ﯮ ١٦ ١٦ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ
ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ١٧ ١٧ ﯿ ﰀ ﰁ
ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ ﰈ ﰉ ﰊ ١٨ ١٨
يَوۡمَ تَرَى ٱلۡمُؤۡمِنِينَ وَٱلۡمُؤۡمِنَٰتِ يَسۡعَىٰ نُورُهُم بَيۡنَ أَيۡدِيهِمۡ
عەبدوڵڵای كوڕی مەسعود دەفەرمووێت: هێندەی كار وكردەوەكانیان نوور وڕۆشناییان پێ دەدرێت، هەندێك هێندەی دار خورمایەك، هەندێك هێندەی باڵای مرۆڤێكی ڕاوەستاو، ئەو كەسەی كەكەمترین نوور وڕۆشنایی پێ دەدرێت، هێندەی پەنجە گەورەكەی نوری پێ دەدرێت، جار جار دەكوژێتەوە وجار جار دادەگیرسێتەوە. بەغەوى: ٤/ ٣٢٤.
پرسیار: ئايا ئەو نوور وڕۆشناييەى كەلەقيامەتدا بەباوەڕداران دەبەخشرێت، جياوازى تێدايە؟ ئەگەر جياوازى تێدايە پێوەرى ئەو جياوازيە چییە؟
يَوۡمَ يَقُولُ ٱلۡمُنَٰفِقُونَ وَٱلۡمُنَٰفِقَٰتُ لِلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱنظُرُونَا نَقۡتَبِسۡ مِن نُّورِكُمۡ قِيلَ ٱرۡجِعُواْ وَرَآءَكُمۡ فَٱلۡتَمِسُواْ نُورٗاۖ
گەورەترین ئەفسووس وموسیبەت لەسەر مرۆڤ ئەوەیە كەدوای ئەوەی دەرگای ڕزگاری وڕێنوێنی بۆ كرایەوە ووای گومان برد كەتازە ئیتر ڕزگار بووە وچاویشی بەئەو جێگایانە بكەوێت كەتێیدا خۆشبەخت دەبێت، كەچی لێی دوور بكەوێتەوە وبەدبەختی یەخەی بگرێت. پەنا دەگرین بەخودا لەخەشم وتوڕەیی خودا. ابن القيم: ٣/ ١٢٩.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە باسێكى سزاى دەروونى دووڕووەكان بكە.
يُنَادُونَهُمۡ أَلَمۡ نَكُن مَّعَكُمۡۖ قَالُواْ بَلَىٰ وَلَٰكِنَّكُمۡ فَتَنتُمۡ أَنفُسَكُمۡ وَتَرَبَّصۡتُمۡ وَٱرۡتَبۡتُمۡ وَغَرَّتۡكُمُ ٱلۡأَمَانِيُّ حَتَّىٰ جَآءَ أَمۡرُ ٱللَّهِ وَغَرَّكُم بِٱللَّهِ ٱلۡغَرُورُ ١٤
چوار بنەمای باسكردووە كەهۆكاری زیانن بۆیان، بەڵا وفیتنەی خۆیان، چاوەڕوانی كردنی بەڵا وموسیبەتی باوەڕداران، گومان ودڕدۆنگی لەڕاستگۆیی پێغەمبەری خوا(ﷺ)، لەگەڵ فریوخواردن بەو شتانەی كەنەفسی خۆیان بەجوان وڕەوای پیشان داوە. ابن عاشور: ٢٧/ ٣٥٨.
پرسیار: چوار هۆكارى زيان ناو ببە كەلەم ئايەتەدا باسكراوە.
۞أَلَمۡ يَأۡنِ لِلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَن تَخۡشَعَ قُلُوبُهُمۡ لِذِكۡرِ ٱللَّهِ
(أن تخشع)واتە: لەئیماندا گەیشتبنە پلە وپایەكی بەرز، تا ئارام وئارخەیان وملكەچ وخاكی بووبێتن وڕوو لەو شتانە وەرگێڕن كەفانی وكاتین وڕوو لەباقی وهەرماوە بكەن، (قلوبهم لذكر الله) واتە: پادشای هەرە مەزن كەتەواوی خێر وچاكەكان لەلایەن ئەوەوە دێت، لەئەنجامدا مرۆڤی درۆزن باوەڕێكی ڕاستەقینە بهێنێت، ئەوانەی بێكەس ولاوازن لەئاییندا بەهێز ببن ویارمەتی بدرێن، كەواتە بۆ پەیداكردنی دەرمانی دڵ ودەروونیان دەبێت بەناو قورئاندا بگەڕێن، چونكە زیكری خوای گەورە دڵ پاك وخاوێن دەكاتەوە وجەلایی دەكات، ژەنگ وژیواڵی ناو دڵ لا دەبات وخاوێنی دەكاتەوە. بيقاعى: ١٩/ ٢٧٩.
پرسیار: باشترين دەرمانى بۆ دڵى سەخت وقەسوەتاوى چییە؟
وَلَا يَكُونُواْ كَٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ مِن قَبۡلُ فَطَالَ عَلَيۡهِمُ ٱلۡأَمَدُ فَقَسَتۡ قُلُوبُهُمۡۖ
بەهۆی زۆر مانەوە دەڵەكانیان سەخت وڕەق بوو، لەڕێی ڕاست كل بوو، تا وای لێهات كەڕاستی قبووڵ نەكات. پێشەوا قوشەیری دەفەرمووێت: بەهۆی پەیڕەوی كردن لەشەهوەت وئارەزوو، دڵ ڕەق دەبێت، چونكە شەهوەت وئارەزوو لەگەڵ نەرمی وجەلاییداندا پێكەوە نایانكرێت وكۆ نابنەوە. بيقاعى: ١٩/ ٢٨٠.
پرسیار: دڵڕەقى چ مانايەك دەبەخشێت؟
وَلَا يَكُونُواْ كَٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ مِن قَبۡلُ فَطَالَ عَلَيۡهِمُ ٱلۡأَمَدُ فَقَسَتۡ قُلُوبُهُمۡۖ وَكَثِيرٞ مِّنۡهُمۡ فَٰسِقُونَ ١٦
دڵڕەقبوون سەرەتای خراپەكارییە، هۆكاری دڵڕەقبوونیش دابڕانێكی زۆرە لەزیكری خوا. ئالوسى: ١٤/ ١٨١.
پرسیار: دڵڕەقى چ مەترسيەكى لەپاش دێت؟
ٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ يُحۡيِ ٱلۡأَرۡضَ بَعۡدَ مَوۡتِهَاۚ قَدۡ بَيَّنَّا لَكُمُ ٱلۡأٓيَٰتِ لَعَلَّكُمۡ تَعۡقِلُونَ ١٧
ئاتاجیی دڵی باوەڕدار بەزیكری خودا، ڕێك وەك ئاتاجیی زەوییەكی مردوو ووشكە بەباران، تەزكیەو نوورانی كردنی نەفسیش وەك بارانە لەزیندووكردنەوەی خاكێكی وشك وڕەق. ابن عاشور: ٢٧/ ٣٩٣.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە فەرمووى: ( يحي الأرض بعد موتها)؟