قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

١٧ ١٧
١٨ ١٨
١٩ ١٩
٢٠ ٢٠
٢١ ٢١ ٢٢ ٢٢
٢٣ ٢٣
٢٤ ٢٤
٢٥ ٢٥
ﭿ ٢٦ ٢٦
٢٧ ٢٧
٢٨ ٢٨ ٢٩ ٢٩
٣٠ ٣٠
٣١ ٣١ ٣٢ ٣٢
٣٣ ٣٣
٣٤ ٣٤ ٣٥ ٣٥
٣٦ ٣٦
٣٧ ٣٧ ٣٨ ٣٨ ٣٩ ٣٩
٤٠ ٤٠

٤١ ٤١
٤٢ ٤٢ ٤٣ ٤٣
٤٤ ٤٤
٤٥ ٤٥
٤٦ ٤٦

٤٧ ٤٧
٤٨ ٤٨
٤٩ ٤٩
٥٠ ٥٠
535
سووڕەتی واقعە ئایەتەکان 20 - 21

وَفَٰكِهَةٖ مِّمَّا يَتَخَيَّرُونَ ٢٠ وَلَحۡمِ طَيۡرٖ مِّمَّا يَشۡتَهُونَ ٢١

سەرەتا باسی میوە كرا، چونكە میوە نەرمترە وكەمتر لەگەدەدا دەمێنێتەوە وكەمترین هەڵتاواندن وئەزم كردنیشی دەوێت، گوتراوە: یەكێك لەهۆكارەكانی تێكچوونی دەزگای هەڵتاواندن وئەزم كردن ئەوەیە كەمرۆڤ پاش خواردنی ژەمی قورس، خواردنی نەرم وسووك بخوات. ئالوسى: ١٤/ ١٣٧.
پرسیار: بۆچى ميوە پێش گۆشت باسكرا؟

سووڕەتی واقعە ئایەتەکان 22 - 23

وَحُورٌ عِينٞ ٢٢ كَأَمۡثَٰلِ ٱللُّؤۡلُوِٕ ٱلۡمَكۡنُونِ ٢٣

هێندە سپین بەمرواری چوێنراون، جا بۆیە باسی ئەوەش كرا كەمرواری هەمیشە پەنهانە ولەناو قاپێلكدایە، چونكە بەو هۆیەوە هەرگیز جوانییەكەی لەدەست نادات. ابن جزى: ٢/ ٤٠٠.
پرسیار: بۆچى لەم ئايەتەدا حۆريیەكان بەمروارى چوێنراون؟

سووڕەتی واقعە ئایەتەکان 0 - 30

وَظِلّٖ مَّمۡدُودٖ ٣٠

واتە: سایە وسێبەری پان وپۆڕ كەهەمیشەییە وبەهۆی خۆرەوە لەناو ناچێت، پێغەمبەری خوا(ﷺ) فەرموویەتی: إِنَّ فِي الجَنَّةِ شَجَرَةً، يَسِيرُ الرَّاكِبُ فِي ظِلِّهَا مِائَةَ عَامٍ، لَا يَقْطَعُهَا، وَاقْرَءُوا إِنْ شِئْتُمْ: (وظل ممدود)الواقعة: ٣٠. رواه البخاری: ٤٨٨١. واتە: بەڕاستی لەبەهەشتدا دارێك هەیە سوار سەد ساڵی ڕەبەق لەژێر سێبەرەكەیدا دەڕوات كەچی كۆتایی نایەت، ئەگەر دەتانەوێت برۆن ئایەتی (وظل ممدود)بخوێننەوە. ابن جزى: ٢/ ٤٠١.
پرسیار: لەنێوان فەرموودەكانى پێغەمبەرى خوا(ﷺ) فەرموودەيەك وەك نموونە بۆ باسكردنى ئەو سێبەرە پان وپۆڕە بهێنەوە كەلەسورەتى (الواقعة)دا باسكراوە.

سووڕەتی واقعە ئایەتەکان 0 - 33

لَّا مَقۡطُوعَةٖ وَلَا مَمۡنُوعَةٖ ٣٣

ابن عباس دەفەرمووێت: (میوەكانی بەهەشت. و) بەهۆی ڕنینەوە تەواو نابن، هەر كەسێكیش بیەوێت دەستی پێی دەگات. یەكێك لەزانایان فەرموویەتی: میوەكانی وەرزی نییە وبەخۆڕاییشە، بەپێچەوانەی دونیا كەزۆرێك لەمیوەكان لەوەرزی زستاندا بوونی نییە وبەخۆڕاییش نییە، بەڵكو بەپارە وپوڵە. بەغەوى: ٤/ ٣٠٦.
پرسیار: مەبەست لەئايەتى (لا مقطوعة ولا ممنوعة)چییە؟

سووڕەتی واقعە ئایەتەکان 0 - 37

عُرُبًا أَتۡرَابٗا ٣٧

(عُرْب) كۆی وشەی (عروب)ـه، واتە: ئەو ژنانەی كەمێردی خۆیانیان خۆش دەوێت، موبەڕڕید دەفەرمووێت: ئەو ژنەی كەئاشق وئەوینداری مێردەكەیەتی. شەوكانى: ٥/ ١٥٣.
پرسیار: وشەى (عربا) لەئايەتەكەدا يانى چى؟

سووڕەتی واقعە ئایەتەکان 43 - 44

وَظِلّٖ مِّن يَحۡمُومٖ ٤٣ لَّا بَارِدٖ وَلَا كَرِيمٍ ٤٤

(مانای ئایەتەكە: چونكە ئەوان (واتە: ئەوانەی دەستە چەپ) لەدونیادا خۆشگوزەران بوون. و). جا بۆیە ئەوانەی بەخۆشگوزەران وەسف كرد؛ چونكە لەهیچ كات وبارودۆخێكدا وازیان لەخواردن وخواردنەوە وچێژ وەرگرتن لەژنان نەدەهێنا.. یان لەبەر ئەوەی كەتەنها بیریان لەژیانی دونیا كردەوە وئەوەش بووە هۆی ئەوەی كەبیر لەبەرنامە وداوەتی پێغەمبەر(ﷺ) نەكەنەوە وبەوردی وبەهۆی بەڵگەوە لێی نەڕوانن. ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەئەو خۆشگوزەرانییەی ئەوان لەدونیادا یەكێكە لەهۆكارەكانی سزای قیامەتیان. ابن عاشور: ٢٧/ ٣٠٦.
پرسیار: باسى مەترسى خۆشگوزەرانى وڕابواردنى دونيا بكە.

سووڕەتی واقعە ئایەتەکان 0 - 45

إِنَّهُمۡ كَانُواْ قَبۡلَ ذَٰلِكَ مُتۡرَفِينَ ٤٥