قورئان
ﯤ
ﱓ
ﭜ ﭝ ٢١ ٢١ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ٢٢ ٢٢ ﭤ ﭥ
ﭦ ﭧ ٢٣ ٢٣ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ٢٤ ٢٤
ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ٢٥ ٢٥ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ٢٦ ٢٦ ﭺ ﭻ
ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ٢٧ ٢٧ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ٢٨ ٢٨
ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ٢٩ ٢٩ ﮒ
ﮓ ﮔ ﮕ ٣٠ ٣٠ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ٣١ ٣١ ﮜ
ﮝ ﮞ ﮟ ٣٢ ٣٢ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ
ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ
ﮰ ﮱ ٣٣ ٣٣ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ٣٤ ٣٤ ﯙ ﯚ
ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ٣٥ ٣٥ ﯢ ﯣ ﯤ
ﯥ ٣٦ ٣٦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ
٣٧ ٣٧ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ٣٨ ٣٨ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ
ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ٣٩ ٣٩ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ٤٠ ٤٠
ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ٤١ ٤١
كُلُّ مَنۡ عَلَيۡهَا فَانٍ ٢٦
خوای گەورە بەئایەتی (وله الجوار المنشآت في البحر كالأعلام) باسی ناز ونیعمەتی هۆكارەكانی ڕزگاربوونی لەتیاچوون وهۆكارەكانی هەوڵ وتێكۆشان بۆ وەدەست هێنانی بژێوی كرد، چونكە كەشتییەكان سەفەری خەڵكی ئاسان دەكەن، ئەو خەڵكە لەتۆفان وپێل وشەپۆلی دەریا دەپارێزن، جا وێچواندنی كەشتی بەكێو ئەوە لەبەر گەورەیی ناز ونیعمەتی كەشتیە، خوای گەورە دوای باسكردنی ئەم بابەتە تەمێی خەڵكی كرد كەئەو هۆكارانە ناتوانن ببنە ڕێگر لەوەی كەخوای گەورە ئەوانە سزا بدات، داب ونەریتی قورئان وایە كەلەكاتی گونجاو ودەرفەت وهەلا خەڵكی ئامۆژگاری دەكات وشت وەبیر خەڵكی دەهێنێتەوە. ابن عاشور: ٢٧/ ٢٥٢.
پرسیار: چ پەيوەنديەك لەنێوان ئەم ئايەتە وئايەتەكانى پێشوودا هەيە؟
كُلَّ يَوۡمٍ هُوَ فِي شَأۡنٖ ٢٩
عَنْ أَبِي الدَّرْدَاءِ، عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِي قَوْلِهِ تَعَالَى: (كل يوم هو في شأن)قَالَ: «مِنْ شَأْنِهِ أَنْ يَغْفِرَ ذَنْبًا، وَيُفَرِّجَ كَرْبًا، وَيَرْفَعَ قَوْمًا، وَيَخْفِضَ آخَرِينَ» . رواه ابن ماجە: ٢٠٢. واتە: ئەبو دەردا لەبارەی ئایەتی(كل يوم هو في شأن)لەپێغەمبەرەوە(ﷺ) دەگێڕێتەوە فەرموویەتی: یەكێك لەكارەكانی خوای گەورە ئەوەیە كەلەتاوان خۆش دەبێت، خەم وناخۆشی لادەبات، هەندێك كەس بەرز دەكاتەوە وهەندێك كەس سەر شۆڕ دەكات. قورتوبى: ٢٠/ ١٣٤.
پرسیار: مەبەست لەئايەتى (كل يوم هو في شأن)چییە؟
سَنَفۡرُغُ لَكُمۡ أَيُّهَ ٱلثَّقَلَانِ ٣١
مەبەست لێبوونەوە نییە لەكار، چونكە هیچ كارێك خوای گەورە بەخۆیەوە سەرقاڵ ناكات تا فریای كارێكی تر نەكەوێت، بەڵكو هەڕەشەیە لەسەر خەڵكی كەلێكۆڵینەوەتان لەگەڵدا دەكرێت!. بەغەوى: ٤/ ٤٩٢.
پرسیار: مەبەست لەئايەتى (سنفرغ لكم أيها الثقلان)چییە؟
سَنَفۡرُغُ لَكُمۡ أَيُّهَ ٱلثَّقَلَانِ ٣١
بەهۆی ئەوەی كەمرۆڤ وجۆنەكە لەهەموو گیاندارانی سەر زەوی بەڕێزترن، خوای گەورە ناوی لێناون (الثقلان)هەندێك دەڵێن: لەبەر ئەوە ناونراون (الثقلان)چونكە لەكاتی ژین ولەكاتی مردندا بارێگی قورسن بەسەر زەویەوە، وەك دەفەرمووێت ﴿وَأَخۡرَجَتِ ٱلۡأَرۡضُ أَثۡقَالَهَا﴾ الزلزلة: ٢. واتە: زهوی ههرچی باری گران وقورسی ههبوو فڕێی دایه دهرهوه. پێشەوا جەعفەری صادق دەفەرمووێت: بۆیە بە (الثقلان)ناوبراون چونكە باری قورسی تاوانیان بەسەرەوەیە. شەوكانى: ٥/ ١٣٧.
پرسیار: بۆچى بەجنۆكە ومرۆڤ دەگوترێت: (الثقلان)؟
يُرۡسَلُ عَلَيۡكُمَا شُوَاظٞ مِّن نَّارٖ وَنُحَاسٞ فَلَا تَنتَصِرَانِ ٣٥ فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ٣٦
أواتە: گڕێكی بێ دوكەڵ وگڕێكی دوكەڵاوی داتان دەگرێت، واتە: ئەی گرۆی مرۆڤ وجنۆكە! ئەم دوو شتە ترسناكەتان دەنێرنە سەر وچواردەوری ئێوە دەدەن، ئەو كاتە نە خۆتان دەتوانن بەرگری لەخۆتان بكەن ونە كەسێكیش جگە لەزاتی خودا دەتوانێت بێت بەهاناتانەوە، چونكە هەڕەشەی خوا لەسەر بەندەكانی جۆرێكە لەناز ونیعمەت وقامچییەكە كەهەمووان بەرەو باشترین وباڵاترین ناز ونیعمەتەكان ڕاپێچ دەكات، خوای گەورە منەتی بەسەردا كردن وفەرمووی: (فبأي آلاء ربكما تكذبان).(واتە: دەیسا ئێوە لەكام كاری پەروەرێنتان حاشا دەكەن؟!. و). سەعدى: ٨٣١.
پرسیار: بۆچى باسكردنى ئاگر وكڵپە ونيڵەى دۆزەخ بەجۆرێك ناز ونيعمەت لەسەر مرۆڤ هەژمار كراوە؟
فَإِذَا ٱنشَقَّتِ ٱلسَّمَآءُ فَكَانَتۡ وَرۡدَةٗ كَٱلدِّهَانِ ٣٧
(دهان) كۆی وشەی (دهن)ـه، بەمانای ڕۆن وچەوری، وێچوونی ئاسمان لەڕۆژی قیامەتدا بەڕۆن لەوەدایە كەبەهۆی سەختی وناڕەحەتی ئەو ڕۆژە دەتوێتەوە. هەندێكیش دەڵێن: بەهۆی درەخشانی وڕووناكی بەڕۆن چوێنراوە. هەندێكیش دەڵێن: مەبەست لەوشەی (دهان) پێشتی سوورە. ابن جزى: ٢/ ٣٩٥.
پرسیار: بۆچى ئاسمان بەڕۆن چوێنراوە؟
فَيَوۡمَئِذٖ لَّا يُسۡـَٔلُ عَن ذَنۢبِهِۦٓ إِنسٞ وَلَا جَآنّٞ ٣٩
دەتوانین مانای نێوان ئەم ئایەتە وئایەتی ﴿فَوَرَبِّكَ لَنَسۡـَٔلَنَّهُمۡ أَجۡمَعِينَ﴾ الحجر: ٩٢. ئاوا كۆبكەینەوە: ئەم دوو شتە لەدوو كاتی جیاوازا ڕوو دەدەن. (مانای دوو ئایەتەكە: ئایەتی (فيومئذ لايسئل عن ذنبه إنس ولا جان)واتە: لەو ڕۆژەدا هیچ كەس -لە مرۆڤ ولەجنۆكە- بۆ گوناهێك كەكردوویە نایەتە بەرپرسینەوە. مانای ئایەتی دووەم: (فوربك لنسئلنهم أجمعين)واتە: سوێند بهپهروهردگارت ئهی پێغەمبەر(ﷺ) له ههمووان دهپرسین. و). هەندێكیش دەڵێن: بەمەبەستی زانین سەبارەت بەتاوانەكانیان پرسیاریان لێ ناكرێت، چونكە خوای گەورە خۆی تاوانی هەموو بەندەكانی هەژمار كردووە وهەمووی پاراستووە، بەڵكو وەك گاڵتە پێكردن وسووكایەتی پێكردن وسەركۆنەكردن لێیان دەپرسن. شەوكانى: ٥/ ١٣٨.
پرسیار: چۆن دەتوانين ماناى نێوان ئايەتى (فيومئذ لايسئل عن ذنبه إنس ولا جان)الرحمن: ٣٩ وئايەتى ( فوربك لنسألهم أجمعين)الحجر: ٩٢. كۆ بكەينەوە؟