قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

٢٨ ٢٨
٢٩ ٢٩
٣٠ ٣٠
٣١ ٣١

٣٢ ٣٢
٣٣ ٣٣
ﭿ ٣٤ ٣٤

٣٥ ٣٥

٣٦ ٣٦

٣٧ ٣٧
٣٨ ٣٨
٣٩ ٣٩
٤٠ ٤٠
٤١ ٤١

٤٢ ٤٢

٤٣ ٤٣
٤٤ ٤٤
٤٥ ٤٥
٤٦ ٤٦
ﯿ ٤٧ ٤٧

٤٨ ٤٨
٤٩ ٤٩
530
سووڕەتی قمر ئایەتەکان 0 - 29

فَنَادَوۡاْ صَاحِبَهُمۡ فَتَعَاطَىٰ فَعَقَرَ ٢٩

خوای گەورە بكوژی وشترەكەی (حەزرەتی ساڵحی. و) بەهاوڕێی وهاونشین (صاحب)ـی گەلی سەمود پێناسە كرد، بۆ ئەوەی ئاماژە بەوە بدا كەئەوانیش كوشتنی وشترەكەیان پێ خۆشبوو، چونكە ئەوانیش دۆست وهاونشینی ئەم بوون. ابن عاشور: ٢٧/ ٢٠١.
پرسیار: بەڵگە چییە لەسەر ئەوەى كەگەل وهۆزى سەمود بەكوشتنى وشترەكە ڕازى بوون؟

سووڕەتی قمر ئایەتەکان 34 - 35

إِنَّآ أَرۡسَلۡنَا عَلَيۡهِمۡ حَاصِبًا إِلَّآ ءَالَ لُوطٖۖ نَّجَّيۡنَٰهُم بِسَحَرٖ ٣٤ نِّعۡمَةٗ مِّنۡ عِندِنَاۚ كَذَٰلِكَ نَجۡزِي مَن شَكَرَ ٣٥

قوشەیری دەفەرمووێت: سوپاسگوزاری سەبارەت بەلابردنی سزا، لەپێشترە لەسوپاسگوزاری لەبەرامبەر ناز ونیعمەت، بەڵام تەنها مرۆڤی بەدرك وژیر هەست بەم بابەتە دەكات. بيقاعى: ١٩/ ١٢٥.
پرسیار: جۆرەكانى ناز ونيعمەت كامانەن وكاميان زياتر شياوى سوپاسە؟

سووڕەتی قمر ئایەتەکان 0 - 36

وَلَقَدۡ أَنذَرَهُم بَطۡشَتَنَا فَتَمَارَوۡاْ بِٱلنُّذُرِ ٣٦

(بطشتنا) واتە: سزای ئێمە لەسەر ئەوان بەو گەورەییەی كەهەمانە، ئەم وشەیە بەشێوەی تاك (مفرد) هات، بۆ ئەوەی ئاماژە بێت بەوەی كەهیچ یەك لەسزاكانی خوای گەورە سووك وبچووك نییە، بەڵكو بەهۆی ئەو گەورەییەی كەخوا هەیەتی ئەوەندە بەسە كەیەكجار كەسێك بگرێت، ئیتر پێویست بەوە ناكات وشەكە بەجووت یان بەكۆ باس بكات. بيقاعى: ١٩/ ١٢٥.
پرسیار: بۆچى وشەى (بطشتنا)بەشێوەى تاك هاتووە نەك جووت يان كۆ؟

سووڕەتی قمر ئایەتەکان 0 - 37

فَذُوقُواْ عَذَابِي وَنُذُرِ ٣٧

واتە: بەهۆی ئەوەی كەچێژیان لەكاری كرێت وناشیرینی خۆیان دەبرد. ئەم ڕستەیە بەشێوەی تایبەت بۆ ئەوان باسكراوە. (واتە: چونكە لەدونیادا هەر خەریكی كاری كرێت وناشیرین بوون وچێژیان لێ وەردەگرت، لەقیامەتدا خوای گەورە بەتایبەتی فەرمانیان پێ دەكات ودەفەرمووێت: دە سزای من بچێژن!. و). بيقاعى: ١٩/ ١١٣.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە تايبەت بەگەلى پێغەمبەر لوط فەرمووى: (فذوقوا عذابي ونذر)؟

سووڕەتی قمر ئایەتەکان 0 - 47

إِنَّ ٱلۡمُجۡرِمِينَ فِي ضَلَٰلٖ وَسُعُرٖ ٤٧

واتە: ئەوانەی كەزۆر توشی هاوەڵپەرستی وتاوانی گەورە دەبن، لەدونیادا گومڕا دەبن ودەست بۆ كار وكردەوەیەكی چاكی وەها نابەن كەلەقیامەتدا ببێتە هۆكاری ڕزگاربوونیان ولەقیامەتدا لەناو ئازاری پڕ ئێش وژانان. سەعدى: ٨٢٧.
پرسیار: باسى دوو جۆر لەگومڕايى تاوانباران لەدونيادا بكە.

سووڕەتی قمر ئایەتەکان 0 - 48

يَوۡمَ يُسۡحَبُونَ فِي ٱلنَّارِ عَلَىٰ وُجُوهِهِمۡ

لەدۆزەخدا لەسەر ڕومەت كەباشترین وهەستیارترین ئەندامی مرۆڤە ولەهەموو ئەندامەكان زیاتر هەست بەئێش وئازار دەكات، ڕادەكێشرێن وبەو جۆرە زەلیل وسەرشۆڕ دەكرێن. سەعدى: ٨٢٨.
پرسیار: ئەو سزايەى كەخواى گەورە باسى كردووە، هۆكارى ئازارى جەستەيى وڕۆحى ودەروونييە بۆ تاوانباران، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.