قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

٢٧ ٢٧

٢٨ ٢٨

٢٩ ٢٩
ﭿ
٣٠ ٣٠


٣١ ٣١



٣٢ ٣٢
٣٣ ٣٣
٣٤ ٣٤
٣٥ ٣٥
٣٦ ٣٦
٣٧ ٣٧ ﯿ
٣٨ ٣٨
٣٩ ٣٩
٤٠ ٤٠
٤١ ٤١ ٤٢ ٤٢
٤٣ ٤٣
٤٤ ٤٤
527
سووڕەتی نجم ئایەتەکان 0 - 27

إِنَّ ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِٱلۡأٓخِرَةِ لَيُسَمُّونَ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةَ تَسۡمِيَةَ ٱلۡأُنثَىٰ ٢٧

بەهۆی ئەوەی كەباوەڕیان بەپەسڵان نەبوو، قسە وكاری وەهایان دەكرد كەپڕ بوو لەبێ شەرمی وڕووداری ودوژمنایەتی لەگەڵ خودا، یەك لەو قسانە دەیانگوت: فریشتەكان كچانی خودان -پەنا بەخوا-. سەعدى: ٨٢٠.
پرسیار: چ شتێك بووە هۆى ئەوەى كەهاوەڵپەرستان بەرامبەر بەخودا زۆر بێ شەرم وڕوودار بن وقسەى نەشياو وكارى نەشياو بكەن؟

سووڕەتی نجم ئایەتەکان 0 - 29

فَأَعۡرِضۡ عَن مَّن تَوَلَّىٰ عَن ذِكۡرِنَا وَلَمۡ يُرِدۡ إِلَّا ٱلۡحَيَوٰةَ ٱلدُّنۡيَا ٢٩

دوای ئەوەی خودا باسی ئاوەزی پووچ وگومڕایی ئەو هاوەڵپەرستانەی كرد، فەرمانی كرد بەپێغەمبەر(ﷺ) ڕوویان لێ وەربگێڕێت، چونكە ئەوان بەهۆی ڕوو وەرگێڕانیان لەپێغەمبەر(ﷺ) گومڕا بوون ویادی خوایان لەدڵدا نەما، بۆیە شیاوی ئەوە بوون كەجەزایەك وەربگرن وێنەی كار وكردەوەكانی خۆیان بێت. ابن عاشور: ٢٧/ ١١٦ـ ١١٧.
پرسیار: بەسەرنجدان لەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەپاداشت لەجسن وجۆرى كار وكردەوەيە.

سووڕەتی نجم ئایەتەکان 29 - 30

وَلَمۡ يُرِدۡ إِلَّا ٱلۡحَيَوٰةَ ٱلدُّنۡيَا ٢٩ ذَٰلِكَ مَبۡلَغُهُم مِّنَ ٱلۡعِلۡمِۚ

واتە: ئەمە لوتكەی زانست وژیری ئەوانە، هەرچی باوەڕدارانیشە ئەوانەی كەباوەڕیان بەپەسڵان هەیە، هێندە ژیرن كەهەوڵ وكارەكانیان بۆ پەسڵانە، ئەوانە لەگەورەترین كانیی وسەرچاوەی زانست ئاویان خواردووەتەوە، واتە: لەقورئان وفەرموودەی پێغەمبەر(ﷺ). سەعدى: ٨٢٠.
پرسیار: ئەم ئايەتە بەڵگەيە لەسەر گەورەيى زانستى شەرعى، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی نجم ئایەتەکان 0 - 30

ذَٰلِكَ مَبۡلَغُهُم مِّنَ ٱلۡعِلۡمِۚ

واتە: لەكاروباری دونیادا شارەزا ولەكاروباری ئایینیدا كەودەن ونادان وگێلن. فەڕڕا دەفەرمووێت: ئەم ئایەتە ئەوانی ڕیسوا كردووە، یانی: هەر ئەوەندە زانست وزانیارییان هەیە كەفەزڵی دونیا بدەن بەسەرقیامەتدا (و بڕایەوە، ئیتر لەوە زیاتر زانست وزانیارییان نییە، نەك وەك كوێری زگماك كەتا ئەندازەیەك شارەزایی هەیە ودەتوانێت بەبێ دەستگیر هەندێك بڕوا، بەڵكو وەكو كوێرێك كەبەگەورەیی كوێر بووبێت ونەتوانێت بەبێ دەستگیر بستێبێك ڕێ بكات، ئاوان. و). قورتوبى: ٢٠/ ٤١.
پرسیار: خواى گەورە بەچ هۆيەك ئەو كەسانەى خوار وڕيسوا كرد كەئينكارى پەسڵان دەكەن؟

سووڕەتی نجم ئایەتەکان 0 - 32

وَإِذۡ أَنتُمۡ أَجِنَّةٞ فِي بُطُونِ أُمَّهَٰتِكُمۡۖ

مەكحول دەفەرمووێت: ئێمە (واتە: مرۆڤ بەگشتی. و) لەزگی دایكماندا پیزە وتۆل وپارچە گۆشتێك بووین، ئەو كاتە هەندێك لەبارچوون وئێمە بەر ئەو هەندە كەوتین كەهاتینە دونیا، دواتر گەیشتینە قۆناغی شیر خواردن، لەم قۆناغەشدا هەندێكمان تیاچووین ومردین، ئێمە بەر ئەو هەندە كەوتین كەماینەوە، دواتر گەیشتینە قۆناغی بلوق بوون، لەم قۆناغەشدا هەندێكمان مردین وئێمە بەر ئەو هەندە كەوتین كەماینەوە، دواتر گەیشتینە قۆناغی هەرزەكاری، لەم قۆناغەیشدا هەندێكمان مردین وئێمە بەر ئەو هەندە كەوتین كەماینەوە، تا گەیشتینە قۆناغی پیری، دەی ئیتر دوای ئەم قۆناغە چاوەڕێی چین؟!. بەغەوى: ٤/ ٢٦١.
پرسیار: خواى گەورە لەم ئايەتەدا چ ناز ونيعمەتێكى خۆى وەبير ئێمە دەهێنێتەوە؟ ئێمە بۆ چ كارێك داوەت دەكات؟

سووڕەتی نجم ئایەتەکان 0 - 32

فَلَا تُزَكُّوٓاْ أَنفُسَكُمۡۖ هُوَ أَعۡلَمُ بِمَنِ ٱتَّقَىٰٓ ٣٢

كەلبی وموقاتیل دەفەرموون: خەڵكی كار وكردەوەی چاكەیان ئەنجام دەدا، دواتر باسی نوێژ وڕۆژوو وحەج وجیهادی خۆیان دەكرد، ئیتر خوای گەورە ئەم ئایەتەی ناردە خوارەوە، واتە: خوای گەورە دەزانێت چ كەسێك چاكەكار وفەرمانبەردارە وكار وكردەوەكانی تەنها لەبەر ڕەزامەندی پەروەردگارە. بەغەوى: ٤/ ٣١٢.
پرسیار: هۆكارى دابەزينى ئايەتى: (فلا تزكوا أنفسكم)چییە؟

سووڕەتی نجم ئایەتەکان 0 - 39

وَأَن لَّيۡسَ لِلۡإِنسَٰنِ إِلَّا مَا سَعَىٰ ٣٩

لەقیامەتدا وەك دونیا ڕۆڵەكان شوێنكەوتەی باوكی خۆیانن، ئەم شوێنكەوتنە بەهۆی كەرامەت وڕێزی باوكەكانە كەبەهەوڵ وتێكۆشانی خۆیان دەستیان خستووە، جا ئەگەر ڕۆڵەكان گەیشتن بەپلە وپایەی باوكیان بەبێ ئەوەی كەخۆیان هەوڵی گەیشتن بەو پلە وپایەیان دابێت، ئەوە وەك ڕێزێكە لەلایەن خوداوە بۆ باوكەكان بۆ ئەوەی لەبەهەشتیشدا ڕۆڵەكانیان پێیان بگەن وچاویان پێیان ڕووناك ببێتەوە. ابن القيم: ٣/ ٨٢.
پرسیار: چۆن دەتوانیت ئەم دوو ئايەتە پێكەوە كۆبكەيتەوە: ئايەتى (وأن ليس للإنسان إلا ما سعى)لەگەڵ ئايەتى ﴿وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَٱتَّبَعَتۡهُمۡ ذُرِّيَّتُهُم بِإِيمَٰنٍ أَلۡحَقۡنَا بِهِمۡ ذُرِّيَّتَهُمۡ﴾ [الطور: 21]؟