قورئان
ﯠ
ﱓ
ﭝ ٣٢ ٣٢ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ٣٣ ٣٣ ﭥ ﭦ ﭧ
ﭨ ٣٤ ٣٤ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ٣٥ ٣٥ ﭱ ﭲ
ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ٣٦ ٣٦ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ
ﭾ ﭿ ٣٧ ٣٧ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ
ﮈ ٣٨ ٣٨ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ٣٩ ٣٩ ﮑ ﮒ
ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ٤٠ ٤٠ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ
ﮟ ٤١ ٤١ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ٤٢ ٤٢
ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ٤٣ ٤٣ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ
ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ٤٤ ٤٤ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ
ﯢ ﯣ ﯤ ٤٥ ٤٥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ
ﯮ ٤٦ ٤٦ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ٤٧ ٤٧ ﯶ
ﯷ ﯸ ﯹ ٤٨ ٤٨ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ
ﰀ ﰁ ٤٩ ٤٩ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ ﰈ ﰉ ﰊ ﰋ ٥٠ ٥٠
ﰍ ﰎ ﰏ ﰐ ﰑ ﰒ ﰓ ﰔ ﰕ ﰖ ﰗ ﰘ ٥١ ٥١
۞قَالَ فَمَا خَطۡبُكُمۡ أَيُّهَا ٱلۡمُرۡسَلُونَ ٣١
(مانای ئایەتەكە لەتەفسیری م. هەژارەوە: گوتی: ئەی ڕاسپاردەكان! ئیشتان چییە؟ و)
حەزرەتی ئیبراهیم دوای پێشووازی كردن لەمیوانەكان ئەم پرسیارەی لێكردن، چونكە ئاداب وڕەوشتی پێشووازی كردن لەمیوان وایە كەدوای پشوودان ودوای ئەوەی كەویستیان بڕۆن پرسیاری ئەوەیان لێ بكرێت كەبەچ ئامانجێك هاتوون! بۆ ئەوەی هەست بەدڵتەنگی نەكەن وئەگەر پێویستییان بەهاوكاریش بوو هاوكارییان بكرێت. ابن عاشور: ٢٧/ ٥.
پرسیار: بۆچى حەزەرتى ئيبراهيم درەنگ پرسيارى لەفريشتەكان كرد كەبە چ مەبەستێك هاتوون؟
فَمَا وَجَدۡنَا فِيهَا غَيۡرَ بَيۡتٖ مِّنَ ٱلۡمُسۡلِمِينَ ٣٦
لەبارەی ئایەتی (فما وجدنا فيها غير بيت من المسلمين)لەقەتادەوە دەگێڕنەوە فەرموویەتی: ئەگەر لەو ماڵە زیاتر لەو شارە هەبووایە بێگومان خوای گەورە ڕزگاری دەكرد، بۆ ئەوەی بزانن كەبیروباوەڕ لای خوا پارێزراوە ونافەوتێت. تەبەرى: ٢٢/ ٤٣٠.
پرسیار: باسى سوود ونرخى بيروباوەڕ لەناو ئەو ماڵانەدا بكە كەبيروباوەڕيان تێدايە.
وَتَرَكۡنَا فِيهَآ ءَايَةٗ لِّلَّذِينَ يَخَافُونَ ٱلۡعَذَابَ ٱلۡأَلِيمَ ٣٧
ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەتەنها ئەو كەسانەی باوەڕیان بەزیندووبوونەوە هەیە ولەسزای خوا دەترسن، سوود لەنیشانە وشتە سەرسوڕهێنەرەكانی خودا وەردەگرن كەلەم دونیایەدا بەڵگەن لەسەر بوونی خودا وڕاستگۆیی پێغەمبەری خودا، چونكە ئەو كەسانەی كەبڕوایان بەقیامەت نییە، ئەوپەڕی چاوەڕوانییەك كەلەو بكرێت ئەوەیە كەبڵێت: ئەمانە كەسانێكن كەڕۆژگار وەك ئەوانی تر ئەمانیشی توشی نەهامەتی وموسیبەت كردووە وچەرخی گەردوون هەمیشە لەسەر بەدبەختی هەندێك وخۆشبەختی هەندێك دەگەڕێت، بەڵام ئەوانەی كەباوەڕیان بەقیامەت هەیە ولەسزای خوا دەترسن ئەوە سوود لەپەند ونیشانەكان وەردەگرن. ابن القيم: ٣/ ٤٩ـ ٥٠.
پرسیار: چ كەسێك سوود لەپەند وچيرۆكەكانى ناو قورئان وەردەگرێت؟
فَمَا ٱسۡتَطَٰعُواْ مِن قِيَامٖ وَمَا كَانُواْ مُنتَصِرِينَ ٤٥
دوای ئەوەی كەسزایان پێ گەیشت ئیتر توانای هەڵسان وجووڵەیان نەما، قەتادە دەفەرمووێت: دوای ئەوەی كەكەوتن ئیتر هەرگیز ناتوانن بجووڵێن. (وما كانوا منتصرين)نەیانتوانی ئێمە لەكۆڵ خۆیان بكەنەوە. قەتادە دەفەرمووێت: هیچ هێزی ئەوەیان نەبوو لەبەرامبەر خوای گەورەدا داكۆكی وبەرگری لەخۆیان بكەن. بەغەوى: ٤/ ٢٣٣.
پرسیار: پێغەمبەرى خوا(ﷺ) دەفەرمووێت: إن الله ليملي للظالم حتى إذا أخذه لم يفلته. رواه البخارى: ٦٨٦٤. واتە: خواى گەورە مۆڵەت بەكافر دەدات، بەڵام كاتێك گرتى، ئيتر ڕەهاى ناكات. مانا ومەبەستى ئەم فەرموودەيە چۆن لەم ئايەتەوە بەدەست دێت؟
وَمِن كُلِّ شَيۡءٍ خَلَقۡنَا زَوۡجَيۡنِ لَعَلَّكُمۡ تَذَكَّرُونَ ٤٩
وەبیر هێنانەوەی هەموو ئەو شتانەی مەبەستە كەلەبارەی حەشرەوە باسكران، چونكە كەسێك كەتوانای ئەم دروستكردنەی هەبێت، بێگومان دەتوانێت لەڕۆژی قیامەتیشدا دووبارە زیندوویان بكاتەوە. ئالوسى: ٢٧/ ٢٧.
پرسیار: ئەم ئايەتە چۆن بەڵگەيە لەسەر ئەوەى كەخواى گەورە لەقيامەتدا دەسەڵاتى زيندووكردنەوەى هەموو شتێكى هەيە؟
فَفِرُّوٓاْ إِلَى ٱللَّهِۖ إِنِّي لَكُم مِّنۡهُ نَذِيرٞ مُّبِينٞ ٥٠
هەڵاتن بەتەواوی لەنەفامی بەرەو لای زانیاری بەنییەت وكار، لەتەمبەڵی بەرەو لای زیرەكی وكارایی، لەتەنگانە بەرەو فەرحانی بەهۆی دڵنیایی وئارخەیانی وئومێدەوە. بيقاعى: ١٨/ ٤٤٧.
پرسیار: مەبەست لەهەڵاتن بەرەو لاى خودا چییە؟
فَفِرُّوٓاْ إِلَى ٱللَّهِۖ إِنِّي لَكُم مِّنۡهُ نَذِيرٞ مُّبِينٞ ٥٠
خوای گەورە گەڕانەوەی بەندەكانی بەرەو لای خۆی بەهەڵاتن ناوبرد، چونكە گەڕانەوە بۆ لای غەیری خودا جۆرەها ترس وڕەنجی لەگەڵدایە، بەڵام گەڕانەوە بۆ لای خودا پڕ لەخۆشەویستی وئومێد وشادمانی وبەختەوەری وڕزگارییە، كەواتە: مرۆڤ لەقەزا وقەدەری خودا بەرەو قەزا وقەدەری خودا ڕا دەكات. سەعدى: ٨١٢.
پرسیار: بۆچى گەڕانەوەى بەرەو لاى خودا بەهەڵاتن ناوبرا؟