قورئان
ﯝ
ﱒ
ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ
ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ١٠ ١٠ ﭭ
ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ
ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ
ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ
ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ١١ ١١ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ
ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ
ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ١٢ ١٢ ﮫ ﮬ ﮭ
ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ١٣ ١٣ ﯖ ﯗ
ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ
ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ١٤ ١٤ ﯧ ﯨ ﯩ
ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ
ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ
ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ ﰈ ﰉ ١٥ ١٥
فَمَن نَّكَثَ فَإِنَّمَا يَنكُثُ عَلَىٰ نَفۡسِهِۦۖ
(مانای ئایەتەكە لەتەفسیری م. هەژارەوە: سا هەر كەسێك پەیمانی بەجێ نەهێنێت، هەر خۆی لەپەیمان شكێنی زەرەر دەكات. و). چونكە ئەو كەسانە لەڕیزی ئەوانە دەچنە دەرەوە كەخوای گەورە بەهۆی بەجێ گەیاندنی بەڵێن وپەیمان وادەی بەهەشتی پێداون، كەواتە تەنها زەرەر لەخۆیان دەدەن، خوای گەورە یاوەر وهاوكاری پێغەمبەرەكەی خۆیەتی لەبەرامبەر دوژمندا، جا ئیتر خەڵكی پەیمانشكێن بن، یان پەیمانی خۆیان بەرنەسەر. تەبەرى: ٢٢/ ٢١٠.
پرسیار: ئەگەر كەسێك يارمەتى ئايينەكەى نەدا، چ كەسێك زەرەر دەكات؟ .
يَقُولُونَ بِأَلۡسِنَتِهِم مَّا لَيۡسَ فِي قُلُوبِهِمۡۚ
چونكە لەڕووی بیروباوەڕەوە داوای لێخۆشبوونیان لەخودا نەدەكرد، بەڵكو وەك گاڵتە كردن وفشە كردن ئەو داوایەیان دەكرد، ناخیان دژی قسە وزمانیان بوو، بۆیە خوداش بەمجۆرە ڕیسوای كردن ( يقولون بألسنتهم ما ليس في قلوبهم ).ئەمە سیفەتی دووڕووەكانە. شەوكانى: ٥/ ٤٨.
پرسیار: ئامانجى دووڕووەكان لەوەدا كەداواى لێخۆشبونيان لەپێغەمبەرى خوا(ﷺ) دەكرد، چى بوو؟
قُلۡ فَمَن يَمۡلِكُ لَكُم مِّنَ ٱللَّهِ شَيًۡٔا إِنۡ أَرَادَ بِكُمۡ ضَرًّا أَوۡ أَرَادَ بِكُمۡ نَفۡعَۢاۚ بَلۡ كَانَ ٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ خَبِيرَۢا ١١
هیچ كەسێك ناتوانێت ئەو سوود وزیانانە ڕەت بكاتەوە كەلەلایەن خوداوە دێن، هەربۆیە سەرقاڵبوون بەماڵ وخانەوادە بەبیانوو هەژمار ناكرێت وناتوانێت ئەو زیانە ڕەت بكاتەوە كەخوای گەورە نووسیویەتی، هەروەها هێرشی لەناكاوی دوژمنیش ناتوانێت ئەو سوودە ڕەت بكاتەوە كەخوای گەورە بۆی نووسیون. ئالوسى: ١٣/ ٢٥٣.
پرسیار: ئايا هاوكارى نەكردنى ئايين بەبيانووى ئەوەى كەسەرقاڵى ماڵ ومنداڵ وكاسبى وكارى ڕۆژانەيە، دەبێتە بيانوو؟
بَلۡ ظَنَنتُمۡ أَن لَّن يَنقَلِبَ ٱلرَّسُولُ وَٱلۡمُؤۡمِنُونَ إِلَىٰٓ أَهۡلِيهِمۡ أَبَدٗا وَزُيِّنَ ذَٰلِكَ فِي قُلُوبِكُمۡ وَظَنَنتُمۡ ظَنَّ ٱلسَّوۡءِ وَكُنتُمۡ قَوۡمَۢا بُورٗا ١٢
ئەم گومانە لەناو دڵیاندا خەمڵا، چونكە بەهیچ جۆرێك گومانی ئەوەیان نەدەكرد كەپێغەمبەری خوا(ﷺ) بەتەندروستیەوە بگەڕێتەوە، مرۆڤە گێل ودەبەنگەكان هەمیشە بیر لەیەك دیوی ڕووداوەكان دەكەنەوە، ئەو دیوەی كەهەر لەسەرەتادا وبێ بیركردنەوە وڕامان دێت بەمێشكیاندا. ابن عاشور: ٢٦/ ١٦٤.
پرسیار: يەكێك لەكارەكانى خودا بۆ ئەوەى دووڕووەكان هێدى هێدى لەئاگرى دۆزەخ نزيك بكاتەوە ئەوەيە كەگومان لەناو دڵياندا دەخەمڵێنێت، بەسەرنجدان لەئايەتەكە ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.
يَغۡفِرُ لِمَن يَشَآءُ وَيُعَذِّبُ مَن يَشَآءُۚ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورٗا رَّحِيمٗا ١٤
خوای گەورە فەرمووی: (يغفر لمن يشاء ويعذب من يشاء) سەرەتا باسی لێخۆشبوون (مەغفیرەت)ـی كرد، تا مانای ئەو تەمایەی كەلەناو دڵیاندا هەیە ئاشكرا ببێت وبەپەلە بن بۆ چنگ خستنی ئەو هەل ودەرفەتەی كەلەدەستیان داوە، ئەمەش پێشەكییەكە بۆ ئەو بەڵێنەی كەلەدواییدا بەوانە دەدرێت: (قل للمخلفين من الأعراب) تا (فإن تطيعوا يؤتكم الله أجرًا حسنًا).ابن عاشور: ٢٦/ ١٦٦.
پرسیار: بۆچى سەرەتا باسى لێخۆشبوون كرا وپاشان باسى سزا؟
سَيَقُولُ ٱلۡمُخَلَّفُونَ إِذَا ٱنطَلَقۡتُمۡ إِلَىٰ مَغَانِمَ لِتَأۡخُذُوهَا ذَرُونَا نَتَّبِعۡكُمۡۖ يُرِيدُونَ أَن يُبَدِّلُواْ كَلَٰمَ ٱللَّهِۚ
واتە: دەیانەوێت ئەو بەڵێنەی خودا بگۆڕن كەبەئەهلی حودەیبیەی دابوو، خوای گەورە بەڵێنی بەئەهلی حودەیبیە دابوو كەلەجیاتی دەسكەوتی مەككە، فەتح وڕزگاری خەیبەر تەنها بەوان دەبەخشێت، بەڵام ئەوانەی كەلەحودەیبییە بەشدارییان نەكردبوو، دەیانەویست لەدەسكەوت وتاڵانی خەیبەردا بەشدار بن، جا مەبەست لەگۆڕینی ئەو بەڵێنەی كەخوا داویەتی هەر ئەوەیە. ابن جزى: ٢/ ٣٤٩.
پرسیار: ئەوانەى كەلەجيهاد وتێكۆشان خۆيان دوادەخست وهەروەها دووڕووەكانيش هەميشە لەبيرى دەسكەوت وتاڵانيدا بوون، ئەم بابەتە بەپێى ئەم ئايەتە ڕوون بكەرەوە.
فَسَيَقُولُونَ بَلۡ تَحۡسُدُونَنَاۚ بَلۡ كَانُواْ لَا يَفۡقَهُونَ إِلَّا قَلِيلٗا ١٥
واتە: لەبارەی دەسكەوتەكانەوە ئێرەیی بەئێمە دەبەن، ئەمە لوتكەی زانست وزانیاری دووڕووەكان بوو لەو بارەوە، جا ئەگەر بیریان بكردایەتەوە بێگومان دەیانزانی كەهۆكاری ماروم بوون وبێبەش بوونیان نافەرمانی خۆیانە، هەروەها تێدەگەیشتن كەتاوان هەم سزای دونیایی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت وهەم سزای قیامەتیش، بۆیە خوای گەورە فەرمووی: (بل كانوا لا يفقهون إلا قليلًا). سەعدى: ٧٩٣.
پرسیار: هۆكارى ڕاستەقينەى بێبەشبوونى دووڕووەكانى لەدەسكەوتەكانى خەيبەر چى بوو؟