قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


٣٠ ٣٠

٣١ ٣١



٣٢ ٣٢
ﭿ
٣٣ ٣٣

٣٤ ٣٤


٣٥ ٣٥

٣٦ ٣٦

٣٧ ٣٧



٣٨ ٣٨
510
سووڕەتی محمد ئایەتەکان 0 - 30

وَلَوۡ نَشَآءُ لَأَرَيۡنَٰكَهُمۡ فَلَعَرَفۡتَهُم بِسِيمَٰهُمۡۚ

ئەی پێغەمبەر(ﷺ)! ئەگەر بمانەوێت ئەوا دەتوانین شێوەی ئەوانەت پێ پیشان بدەین وتۆش بەئاشكرا بیانناسی، بەڵام خوای گەورە ئەو كارە ناكات وهەر هەموو دووڕووەكانت پێ ناناسێنێت، چونكە خوای گەورە داپۆشەری عەیب وخراپەی بەندەكانیەتی، هەروەها لەبەر ئەوەش تا كاروبارەكان بەڕواڵەت بێ عەیب بن ودواتریش ئەوەی كەپەنهانە بۆ ڕۆژی قیامەت لێگەڕێت. ابن كثير: ٤/ ١٨٣.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە نهێنى هەموو دووڕووانى بۆ پێغەمبەر(ﷺ) ئاشكرا نەكرد؟

سووڕەتی محمد ئایەتەکان 0 - 33

۞يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَطِيعُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُواْ ٱلرَّسُولَ وَلَا تُبۡطِلُوٓاْ أَعۡمَٰلَكُمۡ ٣٣

(ولا تبطلوا أعمالكم)) ئەم ڕستەیە چوار مانا هەڵدەگرێت، یەكەم: كار وكردەوەكانتان بەكوفری دوای ئیمان پووچەڵ وبەتاڵ مەكەنەوە. دووەم: چاكەكانتان بەكار وكردەوەی خراپ پووچەڵ وبەتاڵ مەكەنەوە، سێیەم: كار وكردەوەكانتان بەڕیا وخۆپەسەندی پووچەڵ وبەتاڵ مەكەنەوە، چوارەم: پێش تەوابوون وكامڵ بوون واز لەكار وكردەوەكانتان مەهێنن، چونكە پووچەڵ وبەتاڵ دەبنەوە (بۆنموونە هەر كەسێك لەڕكاتی سێیەمی نوێژی نیوەڕۆ سەلام بداتەوە، نوێژەكەی بەتاڵە، پێش بانگی مەغریب شتێك بخوات ڕۆژوەكەی پووچەڵ وبەتاڵە. و). ابن جزى: ٢/ ٣٤٣.
پرسیار: بەسەرنجدان لەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەچ شتێك كار وكردەوە چاكەكان پووچەڵ دەكاتەوە؟

سووڕەتی محمد ئایەتەکان 0 - 35

فَلَا تَهِنُواْ وَتَدۡعُوٓاْ إِلَى ٱلسَّلۡمِ وَأَنتُمُ ٱلۡأَعۡلَوۡنَ وَٱللَّهُ مَعَكُمۡ

(والله معكم)ئەمە مزگێنییەكی زۆر گەورەیە بۆ سەركەوتن وزاڵبوون بەسەر دوژمنانا. ابن كثير: ٤/ ١٨٤.
پرسیار: ئەگەر خودا لەگەڵ باوەڕداراندا بێت، چ بەرهەمێكى هەيە؟

سووڕەتی محمد ئایەتەکان 0 - 35

فَلَا تَهِنُواْ وَتَدۡعُوٓاْ إِلَى ٱلسَّلۡمِ وَأَنتُمُ ٱلۡأَعۡلَوۡنَ

(فلا تهنوا) واتە: لەبەرامبەر دوژمندا سست مەبن (وتدعوا إلى السلم) واتە: بەئاشتی كردن وئاگربەست وجەنگ نەكردن لەنێوان ئێوە وكافراندا، لەكاتێكدا هێز وچەك وچۆڵی زۆرتان بەدەستەوەیە. (وأنتم الأعلون) واتە: لەكاتێكدا ئێوە زاڵن بەسەر دوژمندا، بەڵام ئەگەر كافر لەچاو هەموو باوەڕداراندا زیاتر خاوەن هێز ودەسەڵات بوو، هەروەها پێشەوای موسڵمانانیش چارەسەر وبەرژەوەندی لەئاشتیدا بەدی دەكرد، ئەو كاتە دەبێت ئاشتییان لەگەڵدا بكات. ابن كثير: ٤/ ١٨٤.
پرسیار: ئەم ئايەتە باسى پێگەى باوەڕداران دەكات لەكاتى دەسەڵاتدا لەبەرامبەر دوژمندا، ئەگەر باوەڕداران لاواز بوون ئەو كاتە دەبێت چى بكەن؟

سووڕەتی محمد ئایەتەکان 0 - 36

إِنَّمَا ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَا لَعِبٞ وَلَهۡوٞۚ وَإِن تُؤۡمِنُواْ وَتَتَّقُواْ يُؤۡتِكُمۡ أُجُورَكُمۡ وَلَا يَسۡـَٔلۡكُمۡ أَمۡوَٰلَكُمۡ ٣٦

دروسترین بۆچوون ئەوەیە كەئەم ئایەتە بۆیە بادراوەتەوە (عەتف كراوەتە) سەر ئایەتی (فلا تهنوا وتدعوا إلى السلم) بۆ ئەوەی ببێتە یاداوەری بۆ ئەوەی كەنزیك نەبوونەوە لەو شتانەی كەلەم ئایەتەدا نەهی لێكراوە، تەقوایەكی پەسەند وچاكە، چونكە جاری وا هەیە هۆكاری ئاشتی لەگەڵ دوژمندا لەبەر پاراستنی سەروەت وسامانێكە كەبەمەبەستی جەنگ دابین دەكرێت، ئەم ئیمان وتەقوایە بووە یاداوەری بۆ ئەوەی لاوازی وسستی لەخۆیان دوور بخەنەوە، واتە: خوای گەورە نەهی لێكردن كەسستی بنوێنن وئاشتی بكەن، كەواتە: واز هێنان لەو كارە كەخوای گەورە نەهی لێكردووە، جۆرێكە لەتەقوا. ابن عاشور: ٢٦/ ١٣٣.
پرسیار: بەسەرنجدان لەم ئايەتە، دەرمانى سستى ولاوازيى گەلى باوەڕداران چییە؟

سووڕەتی محمد ئایەتەکان 0 - 36

وَإِن تُؤۡمِنُواْ وَتَتَّقُواْ يُؤۡتِكُمۡ أُجُورَكُمۡ وَلَا يَسۡـَٔلۡكُمۡ أَمۡوَٰلَكُمۡ ٣٦

پەروەردگار بۆ بەخشینی پاداشت بەئێوە داوای سەروەت وسامانی ئێوە ناكات، بەڵكو فەرمانتان پێ دەكات باوەڕ بهێنن وگوێڕاڵی فەرمانەكانی بن، بۆ ئەوەی لەپاداشتدا بەهەشتتان پێ ببەخشێت، وەك خۆی فەرموویەتی: ﴿مَآ أُرِيدُ مِنۡهُم مِّن رِّزۡقٖ﴾ الذاريات: ٥٧ . هەندێك دەڵێن: مانای ئایەتەكە ئەمەیە: پێغەمبەر داوای سەروەت وسامانی ئێوە ناكات، وەك خوای گەورە فەرموویەتی: ﴿قُلۡ مَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٍ﴾ ص: ٨٦. واتە: ئەی پەیامبەر! بەهاوەڵپەرستان بڵێ: من لەبەرامبەر پێغەمبەرایەتیما هیچ پاداشتێكم لەئێوە ناوێت. هەندێكی تر دەڵێن: خودا وپێغەمبەری خودا هەر هەموو داراییەكانی ئێوەیان ناوێت تا بیكەن بەخێر، بەڵكو كەمێكی كەمیان دەوێت، واتە: دە یەكی چواریەكیان دەوێت (مەبەست زەكاتدانە بەهەژران كەچل یەكە، واتە: لەچل بەش یەك بەشی بدرێت بەهەژاران. و) بۆیە ئەم ئەندازەیە بەڕەزامەندی نێو دڵی خۆتان بدەن. قورتوبى: ٤/ ١٦٣.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەيەكێك لەنيشانەكانى ڕاستگۆيى مرۆڤى زانا ئەوەيە كەداواى پارە لەخەڵكى نەكات.

سووڕەتی محمد ئایەتەکان 0 - 38

هَٰٓأَنتُمۡ هَٰٓؤُلَآءِ تُدۡعَوۡنَ لِتُنفِقُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ فَمِنكُم مَّن يَبۡخَلُۖ وَمَن يَبۡخَلۡ فَإِنَّمَا يَبۡخَلُ عَن نَّفۡسِهِۦۚ وَٱللَّهُ ٱلۡغَنِيُّ وَأَنتُمُ ٱلۡفُقَرَآءُۚ وَإِن تَتَوَلَّوۡاْ يَسۡتَبۡدِلۡ قَوۡمًا غَيۡرَكُمۡ ثُمَّ لَا يَكُونُوٓاْ أَمۡثَٰلَكُم ٣٨

(ومن يبخل فإنما يبخل عن نفسه) واتە: زیانی قرچۆكی ودەست قوچاوییەكەی تەنها بۆ خۆی دەگەڕێتەوە، وەك بڵێی لەبەرامبەر ئەو پاداشتەی كەبەهۆی بەخشینەوە دەستی دەكەوێت، بەرامبەر بەخۆی قرچۆكی وڕەزیلی ودەست تەنگی بەخەرج داوە (وإن تتولوا يستبدل قومًا غيركم) واتە: چینێكی تر دەهێنێت كەئەم سیفەتە (كرێت وناپەسندانەی. و) ئێوەی تێدا نەبێت، بەڵكو زۆر بەتاسەوە لەڕای خودا خێر بكەن. ابن جزى: ٢/ ٣٤٤.
پرسیار: ئەم ئايەتە بەڵگەيە لەسەر ئەوەى كەپاداشت لەجۆر وجسنى كار وكردەوەيە، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.