قورئان
ﯜ
ﱒ
ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ
ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ٢ ٢ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ
ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ
ﭽ ﭾ ﭿ ٣ ٣ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ
ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ
ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ
ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ٤ ٤ ﮫ
ﮬ ﮭ ٥ ٥ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ٦ ٦ ﯕ ﯖ
ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ٧ ٧ ﯟ ﯠ
ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ٨ ٨ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ
ﯬ ﯭ ٩ ٩ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ
ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ١٠ ١٠ ﰃ
ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ ﰈ ﰉ ﰊ ﰋ ﰌ ﰍ ١١ ١١
وَلَوۡ يَشَآءُ ٱللَّهُ لَٱنتَصَرَ مِنۡهُمۡ وَلَٰكِن لِّيَبۡلُوَاْ بَعۡضَكُم بِبَعۡضٖۗ
خوای گەورە توانایە ودەسەڵاتی بەسەر هەموو كارێكدا دەشكێت ودەتوانێت بەیەكجاری كافران لەناو ببات وهەرگیز سەرنەكەون وباوەڕداران سەربخات وهەمیشە سەركەوتوو بن، بەڵام خەڵكی بەهۆی یەكترەوە تاقی دەكاتەوە بۆ ئەوەی جیهادیش بەردەوام بمێنێت، بەندەی ڕاستگۆ وبەندەی دووڕوو وكافر لێك جیا ببنەوە، بەو ئامانجەش كەباوەڕی باوەڕداران باوەڕێكی ڕاست بێت ولەسەر بنەمای زانست وبەڵگە بێت، نەك لەسەرە بنەمای شوێنكەوتنی ئەوانەی كەسەركەوتوون، چونكە ئەو بیروباوەڕەی كەلەسەر بنەمای شوێنكەوتنی سەركەوتووان بێت، زۆر لاوازە ولەكاتی ڕەنج وناخۆشی وتەنگانەدا لەناو دەچێت وبەربا دەبێت. سەعدى: ٧٨٥.
پرسیار: هەندێك كات كەكافران بەسەر باوەڕداراندا سەردەكەون، ئەوە تاقيكردنەوە وئەزموونى تێدايە، ئەو ئەزموون وتاقيكردنەوە كامەيە وچییە؟
وَٱلَّذِينَ قُتِلُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ فَلَن يُضِلَّ أَعۡمَٰلَهُمۡ ٤ سَيَهۡدِيهِمۡ وَيُصۡلِحُ بَالَهُمۡ ٥
(ويصلح بالهم) واتە: چاكسازی لەبیركردنەوەیاندا دەكات وئامادەی دەكەن بۆ هەر خێر وچاكەیەك، لەهەموو خراپەیەك بەدووری دەگرن، سەبارەت بەترس ونیگەرانی دڵنیایی پێ دەبەخشن، بەهۆی بیروباوەڕەوە كەهۆكاری ئارامییە، سوكناییان بۆ دێت وئارخەیان دەبن، چونكە هەر كەسێك لەپێناوی خوادا بكوژرێت، ئەوا خوای گەورە زۆر باشتر لەخودی ئەو كوژراوە، سەرپەرشتی خاوخێزانی دەكات. بيقاعى: ٧/ ١٥٣.
پرسیار: ڕستەى (ويصلح بالهم)ماناى چییە؟
وَيُدۡخِلُهُمُ ٱلۡجَنَّةَ عَرَّفَهَا لَهُمۡ ٦
واتە: ئەوەندە جوان شوێن وخانووەكانیان لەبەهەشتدا بۆ دیاری كراوە وڕوونە كەبەبێ پرسیار وبێ ئەوەی كەهەڵە بكەن ڕاستەوخۆ دەچنە ناو ماڵی خۆیانەوە، دەڵێی هەر لەكاتی لەدایكبوونەوە نیشتەجێی ئەو شوێنە بوون، بەم پێیە مرۆڤی باوەڕدار پلە وپایەی خۆی وهەروەها هاوسەر وخزمەتكارەكانی لەبەهەشتدا باشتر وزیاتر لەخاوخێزان وماڵ ومنداڵی دونیا دەناسێت، ئەمە ڕای زۆرینەی زانایانی تەفسیرە. بەغەوى: ٤/ ١٥٤.
پرسیار: خواى گەورە چۆن بەهەشت دەناسێنێت بەوانەى كەبەهەشتين؟
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِن تَنصُرُواْ ٱللَّهَ يَنصُرۡكُمۡ وَيُثَبِّتۡ أَقۡدَامَكُمۡ ٧
ئەوانەی كەهەر بەناو باوەڕدارن ودەست بۆ كردنی هەموو تاوانێك دەبەن ودەشڵێن: خوا گەورەیە! خوا یارمەتیمان دەدا! ئەوانە كەسانێكی نەزان وگەوج وكورت بینن، ئەوانە بەهیچ شێوەیەك نین لەناو ئەو دەستە وتاقمەدا كەخوای گەورە یارمەتییان پێ دەگەیەنێت، یارمەتیدانی باوەڕداران لەلایەن خودای گەورەوە بریتییە لەیارمەتیدان سەبارەت بەئایین وقورئان وتێكۆشان وجیهاد بۆ ئەوەی كەوشە وكەلامی خوا لەسەروی هەموو شتێك بێ وفەرمانەكانی لەسەر زەویدا جێبەجێ بكرێت ومافەكانی پارێزراو بن وخەڵكیش واز لەو شتانە بهێنن كەلەلایەن خوداوە نەهی لێكراوە. شەنقيتى: ٧/ ٢٥٢.
پرسیار: يارمەتيدانى خودا بۆ باوەڕداران چۆنە؟ ئايا ئەو كەسانەى كەبەردەوام خەريكى خراپەكارين شياوى ئەوەن لەلايەن خوداوە يارمەتى بدرێن؟
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِن تَنصُرُواْ ٱللَّهَ يَنصُرۡكُمۡ وَيُثَبِّتۡ أَقۡدَامَكُمۡ ٧ وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ فَتَعۡسٗا لَّهُمۡ وَأَضَلَّ أَعۡمَٰلَهُمۡ ٨ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ كَرِهُواْ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ فَأَحۡبَطَ أَعۡمَٰلَهُمۡ ٩
ئەمە هەڕەشەیە بۆ باوەڕداران وئوممەتی ئیسلام كەئەگەر دەست لەیارمەتیدانی ئایینی خودا بكێشنەوە وواز لەجیهاد وتێكۆشان بهێنن وفەرمانی خوا جێبەجێ نەكەن ولەو شتانە نزیك ببنەوە كەنەهی لێكراوە، ئەوا خوای گەورە كاروباری ئەوانە ڕادەستی خۆیان دەكات ویارمەتییان نادات ودوژمنیان بەسەردا زاڵ دەكات، جا (بە درێژایی مێژوو بەپێی ئەزموونی خاوەن ئەزموونان. و) هەر جارێك ئەو جۆرە كەمتەرخەمیانە لەلایەن باوەڕدارانەوە ڕووی دابێت، ئەوا دوژمن زاڵبووە بەسەر باوەڕداراندا. بيقاعى: ٧/ ١٥٥.
پرسیار: ڕوو وەرگێڕان لەفەرمانى خودا وڕووكردن لەكرێت وخراپە، چ ئاقيبەت وسەرەنجامێكى هەيە؟
۞أَفَلَمۡ يَسِيرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَيَنظُرُواْ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡۖ دَمَّرَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِمۡۖ
هەر كاتێك خوای گەورە فەرمانی دابێت بەبەندەكانی كەبەسەر زەویدا بگەڕێن، ئیتر چ گەڕانی حیسسی بێ بەسواری وڵاخ یان بەپێی (یان بەسواربوونی ئەم ئامێرە تازانەی سەردەم. و) یان گەڕان بەهۆی بیركردنەوە وڕامان ووانە وپەند وەرگرتن بێت، یان با بڵێین هەردوو جۆرەكەی مەبەست بێت، ئەوە بۆ ئەوە بووە كەپەند وەربگرن بۆ ئەوەی نەكا سزایەك وەك ئەو سزایە كەئەو گەلانەی گرتووەتەوە بەسەر ئەوانیشدا دابارێت! ابن القيم: ٢/ ٤٥٤.
پرسیار: خواى گەورە فەرمانى كردووە بەبەندەكانى كەبەسەر زەويدا بگەڕێن، ئەم فەرمانە چ ئامانجێكى لەپشتە؟
وَأَنَّ ٱلۡكَٰفِرِينَ لَا مَوۡلَىٰ لَهُمۡ ١١
كافرەكان هیچ سەروەر ویاوەرێكیان نییە كەبەرەو ڕێگای خۆشبەختی وسەلامەتی ڕێنوێنییان بكات ولەسزای خودا بیانپارێزێت، بەڵكو شەیتانەكان سەروەر ویاوەری ئەوانن، شەیتانەكان ئەوان لەنوور وتیشكەوە بەرەو تاریكی وگومڕایی دەبەن. سەعدى: ٧٨٦.
پرسیار: لەگەڵ ئەوەدا كەشەيتانەكان سەروەر وگەورەى كافرانن، بۆچى خواى گەورە فەرمووى: هيچ سەروەر وگەورەيەكيان نيە؟