قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە



٢٩ ٢٩


٣٠ ٣٠
ﭿ
٣١ ٣١


٣٢ ٣٢


٣٣ ٣٣


٣٤ ٣٤


ﯿ ٣٥ ٣٥
Surah Header

506
سووڕەتی أحقاف ئایەتەکان 0 - 29

وَإِذۡ صَرَفۡنَآ إِلَيۡكَ نَفَرٗا مِّنَ ٱلۡجِنِّ يَسۡتَمِعُونَ ٱلۡقُرۡءَانَ فَلَمَّا حَضَرُوهُ قَالُوٓاْ أَنصِتُواْۖ فَلَمَّا قُضِيَ وَلَّوۡاْ إِلَىٰ قَوۡمِهِم مُّنذِرِينَ ٢٩

( انصتوا)واتە: گوێ بگرن، ئەم فەرمانە بەڵگەیە لەسەر ئەدەب وڕێزی ئەو پەرییانە... (ولوا إلى قومهم منذرين) واتە: گەڕانەوە بۆ لای خزم وكەسوكار وگەلی خۆیان وئەوانیان ئاگادار كردەوە لەوەی كەپێغەمبەر(ﷺ) پێی فەرموون، (ئەو جنۆكە وپەرییانە بەپێی ئەم ئایەتە جووڵانەوە. و) وەك ئەوەی كەخوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿فلولا نفر من كل فرقة منهم طائفة لِّيَتَفَقَّهُواْ فِي ٱلدِّينِ وَلِيُنذِرُواْ قَوۡمَهُمۡ إِذَا رَجَعُوٓاْ إِلَيۡهِمۡ لَعَلَّهُمۡ يَحۡذَرُونَ﴾ التوبة: ١٢٢. واتە: ده‌ی بۆچی له‌ هه‌ر هۆز وده‌سته‌یه‌ك، كه‌سانێك نه‌چوون بۆ خوێندن تا شاره‌زابن له‌ ئایین تێبگه‌ن وفێر ببن وقه‌ومه‌كه‌شیان تێبگه‌یه‌نن وفێریان بكه‌ن كاتێك كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لایان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان هوشیار ببنه‌وه‌ خۆیان بپارێزن له‌ گوناه وخوا له‌ خۆ نه‌ڕه‌نجێنن. بەبەڵگەی ئەم ئایەتە هەندێك لەزانایان فەرموویانە: لەناو چینی جنۆكە وپەریدا كەسانی ئامۆژگاریكەر وتەمێكەر هەن، بەڵام پێغەمبەریان تێدا نییە وبەهیچ جۆرێكی خوای گەورە هیچ جنۆكە وپەرییەكی نەكردووە بەپێغەمبەر. ابن كثير: ٤/ ١٧٢.
پرسیار: ئەو ئەدەب وڕێزەى كەجنۆكەكان لەكاتى بيستنى قورئاندا ڕەچاويان كرد چى بوو؟ ئايا لەناو چينى جنۆكە وپەريدا پێغەمبەر هەڵكەوتووە؟

سووڕەتی أحقاف ئایەتەکان 0 - 30

قَالُواْ يَٰقَوۡمَنَآ إِنَّا سَمِعۡنَا كِتَٰبًا أُنزِلَ مِنۢ بَعۡدِ مُوسَىٰ مُصَدِّقٗا لِّمَا بَيۡنَ يَدَيۡهِ

( كتابا انزل من بعد موسى)(مەبەست لەو كتێبە كەلەپاش حەزرەتی موسا دابەزیبوو، ئینجیلە بەڵام. و) بەهیچ جۆرێك ناوی پێغەمبەر عیسایان نەهێنا، چونكە ئینجیل (ئەو كتێبەی كەدابەزیبوو بۆ حەزرەتی عیسا. و) بریتی بو لەئامۆژگاری وپەند وهەندێكی كەم لەحەڵاڵ كردن وحەرام كردن ولەڕاستیدا تەواوكەری شەریعەی حەزرەتی موسا وكتێبی تەورات بوو، واتە: ئینجیل لەسەر بنەمای تەورات دابەزیبوو، هەر بۆیە گوتیان: (كتابا أنزل من بعد موسى).كاتێكیش پێغەمبەری خوا(ﷺ) وەرەقەی كوڕی نەوفەلی لەهاتنی جبریل ئاگادار كردەوە وەرەقە فەرمووی: بەهبەهـ ئەمە هەمان ئەو سرووشەیە كەبۆ موسا دەهات. ابن كثير: ٤/ ١٧٣.
پرسیار: بۆچى جنۆكەكان سەبارەت بەقورئان گوتيان: ئەو كتێبەى كەلەدواى موسا هاتووەتە خوارەوە ونەيانگوت: ئەو كتێبەى كەلەدواى عيسا هاتووەتە خوارەوە؟

سووڕەتی أحقاف ئایەتەکان 30 - 31

مُصَدِّقٗا لِّمَا بَيۡنَ يَدَيۡهِ يَهۡدِيٓ إِلَى ٱلۡحَقِّ وَإِلَىٰ طَرِيقٖ مُّسۡتَقِيمٖ ٣٠ يَٰقَوۡمَنَآ أَجِيبُواْ دَاعِيَ ٱللَّهِ وَءَامِنُواْ بِهِۦ

دوای پەسندان وباسكردنی پلە وپایەی بەرزی قورئان، ئەوانی داوەت كرد بۆ باوەڕ هێنان بەقورئان. سەعدى: ٧٨٣.
پرسیار: خاڵێكى گرنگى بانگخوازى هەيە لەڕيزكردنى قسەى ئەو جنۆكانە، ئەو خاڵە گرنگە چییە؟

سووڕەتی أحقاف ئایەتەکان 0 - 35

فَٱصۡبِرۡ كَمَا صَبَرَ أُوْلُواْ ٱلۡعَزۡمِ مِنَ ٱلرُّسُلِ وَلَا تَسۡتَعۡجِل لَّهُمۡۚ كَأَنَّهُمۡ يَوۡمَ يَرَوۡنَ مَا يُوعَدُونَ لَمۡ يَلۡبَثُوٓاْ إِلَّا سَاعَةٗ مِّن نَّهَارِۢ بَلَٰغٞۚ فَهَلۡ يُهۡلَكُ إِلَّا ٱلۡقَوۡمُ ٱلۡفَٰسِقُونَ ٣٥

لێبران ونەبەزین (عزم) لەئاییندا بریتییە لەلێبڕان بۆ كارێك كەدەبێتە هۆكاری پاك وپوخت بوونی نەفس وچاكبوونی ئوممەت، بنەمای ئەوەش لەسەر سەبر وخۆڕاگرییە لەبەرامبەر پێشهاتە نەخوازراوەكاندا، پاڵنەری ئەو سەبرەش بریتییە لەتەقوا ولەخواترسان، هێزی تەقوا ولەخواترسانیش بریتییە لەچاودێری كردن ولێكۆڵینەوە، واتە: مرۆڤی باوەڕدار لەلێكۆڵینەوە لەگەڵ خۆیدا نەرمی نەنوێنێت، خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَإِن تَصۡبِرُواْ وَتَتَّقُواْ فَإِنَّ ذَٰلِكَ مِنۡ عَزۡمِ ٱلۡأُمُورِ﴾ آل عمران: ١٨٦. واته: ئه‌گه‌ر خۆڕاگر بن وپارێزكار بن وله‌ خوا بترسن (له‌ سنوور ده‌رنه‌چن)، به‌ڕاستی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ له‌كاره‌ په‌سه‌ند وكرده‌وه‌ پایه‌داره‌كانه‌. ابن عاشور: ٢٦/ ٦٧.
پرسیار: پايەكان ولێبران ونییەتى چاك چییە؟

سووڕەتی أحقاف ئایەتەکان 0 - 35

فَٱصۡبِرۡ كَمَا صَبَرَ أُوْلُواْ ٱلۡعَزۡمِ مِنَ ٱلرُّسُلِ وَلَا تَسۡتَعۡجِل لَّهُمۡۚ

ئەو پێغەمبەرانەی كەخاوەن لێبڕانی تایبەتی ونەبەز بوون بریتین لە: حەزرەتی نوح، حەزرەتی ئیبراهیم، حەزرەتی موسا، حەزرەتی عیسا وپێغەمبەری ئیسلام(ﷺ)، بەپێی ئەم ئایەتە چوارن (واتە: چوار كەسیان باسكراوە، چونكە پێغەمبەر(ﷺ) كەسی پێنجەمە، جا لەلایەن خوای گەورەوە. و) فەرمان كراوە بەپێغەمبەر(ﷺ) ئەویش وەك ئەوانی تر (واتە: وەك ئەو چوار پێغەمبەرە. و) سەبر ونەبەزین ولێبڕان بكاتە پیشە بۆ خۆی وبەمجۆرە ئەو پێنجەمین كەسی ئەو چوارەیە. شەنقيتى: ٧/ ٢٤١.
پرسیار: ناوى ئەو پێنج پێغەمبەرە ببە كەخاوەن لێبڕانى تايبەت ونەبەز بوون.

سووڕەتی أحقاف ئایەتەکان 0 - 35

فَٱصۡبِرۡ كَمَا صَبَرَ أُوْلُواْ ٱلۡعَزۡمِ مِنَ ٱلرُّسُلِ وَلَا تَسۡتَعۡجِل لَّهُمۡۚ

دوای ئەوەی خوای گەورە فەرمانی كرد بەسەر پێغەمبەردا(ﷺ) كەباشترین ئاكار واتە: سەبر بكاتە پیشە بۆ خۆی، نەهی لێكرد لەوەی كەپەلەپەل بكات، چونكە پەلەپەل دایكی هەموو سیفەتە كرێت وناشیرینەكانە، بۆیەش نەهی لێكرد لەپەلەپەل بۆ ئەوەی گەورەیی سەبر وخۆڕاگری كەدەستەبەری ڕزگاری وسەركەوتنە، كامڵ وتێر وتەواو ببێت، بۆیە فەرمووی: (ولا تستعجل لهم) پەلە مەكە! واتە: پێش لەوادە كارێك مەكە كەببێتە هۆی ئازاردانی ئەوانە. بيقاعى: ١٨/ ١٩١.
پرسیار: بەسەرنجدان لەم ئايەتە بۆمان دەردەكەوێت كەمرۆڤى بانگخواز بەدوو سيفەت دەگاتە پلەى كامڵبوون، ئەو دوو سيفەتە چين؟

سووڕەتی أحقاف ئایەتەکان 0 - 35

كَأَنَّهُمۡ يَوۡمَ يَرَوۡنَ مَا يُوعَدُونَ لَمۡ يَلۡبَثُوٓاْ إِلَّا سَاعَةٗ مِّن نَّهَارِۢ

ناڕەحەتی وسەختیی ئەو سزایەی كەبەكافران وبێباوەڕان دەگات، ماوەی مانەوە وئەو ساڵ ومانگانە لەبیر كافران دەباتەوە كەلەدونیادا ڕایانبواردبوو، وەك خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿قَٰلَ كَمۡ لَبِثۡتُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ عَدَدَ سِنِينَ * قَالُواْ لَبِثۡنَا يَوۡمًا أَوۡ بَعۡضَ يَوۡمٖ فَسۡـَٔلِ ٱلۡعَآدِّينَ﴾ المؤمنون: ١١٢ - ١١٣. واته: (ئه‌وسا خوای گه‌وره‌) لێیان ده‌پرسێت: ئه‌وه‌ چه‌ند ساڵ له‌ زه‌ویدا ژیانتان برده‌ سه‌ر. (دۆزه‌خییان) ده‌ڵێن: ڕۆژێك یان كه‌متر له‌ ڕۆژێك، له‌و كه‌سانه‌ بپرسن كه‌ بیر وهۆشیان لای خۆیانه وحسابی ژماره‌ وكات ده‌كه‌ن. تەبەرى: ٢٢/ ١٤٦.
پرسیار: بۆچى كافرەكان وا دەزانن ماوەيەكى زۆر كەم لەدونيادا ژياون؟