قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە



٢١ ٢١

٢٢ ٢٢

ﭿ ٢٣ ٢٣


٢٤ ٢٤


٢٥ ٢٥



٢٦ ٢٦

٢٧ ٢٧

ﯿ
٢٨ ٢٨
505
سووڕەتی أحقاف ئایەتەکان 0 - 21

۞وَٱذۡكُرۡ أَخَا عَادٍ إِذۡ أَنذَرَ قَوۡمَهُۥ بِٱلۡأَحۡقَافِ وَقَدۡ خَلَتِ ٱلنُّذُرُ مِنۢ بَيۡنِ يَدَيۡهِ وَمِنۡ خَلۡفِهِۦٓ

بە باسكردنی سەرگوزەشتە وچیرۆكی پێشینان، كاری چاكە وكاری خراپە دەردەكەوێت، هەر بۆیە خوای گەورە بەپێغەمبەرەكەی(ﷺ) دەفەرمووێت: (واذكر أخا عاد). ئالوسى: ٢٥/ ٢٥١.
پرسیار: وەبيرهێنانەوەى چيرۆكى عاد چ سوودێكى هەيە؟

سووڕەتی أحقاف ئایەتەکان 0 - 23

قَالَ إِنَّمَا ٱلۡعِلۡمُ عِندَ ٱللَّهِ وَأُبَلِّغُكُم مَّآ أُرۡسِلۡتُ بِهِۦ وَلَٰكِنِّيٓ أَرَىٰكُمۡ قَوۡمٗا تَجۡهَلُونَ ٢٣

بە باسكردنی وشەی ( قومًا )وازی نەهێنا، بەڵكو وشەی (ﮄ)یشی بۆ زیاد كرد (واتە: نەیفەرموو: من پێم وایە ئێوە نەفامن، بەڵكو فەرمووی: من پێم وایە ئێوە گەل وهۆزێكی نەفامن. و) بۆ ئەوەی بەڵگە بێ لەسەر ئەوەی كەنەفامی تێكەڵ بەناخ وگۆشت وئێسك وخوێنیان بووە، تا وای لێهاتووە بووەتە پێناسە بۆیان، هەروەها بۆ ئەوەش كەئاماژە بێ بەوەی كەهۆزەكە هەر هەموویان نەفام ونەزان بوون، وەك حەزرەتی لوط بەگەلەكەی خۆی فەرموو: ﴿أَلَيۡسَ مِنكُمۡ رَجُلٌ رَّشِيدٌ﴾ [هود: 78 ].واتە: ئەرێ ئێوە پیاگێكی ژیر وداناتان تێدا نییە؟!. ابن عاشور: ٢٦/ ٤٨.
پرسیار: وشەى (قومًا) لەئايەتەكەدا بۆ چ مەبەستێك باسكراوە؟

سووڕەتی أحقاف ئایەتەکان 0 - 24

فَلَمَّا رَأَوۡهُ عَارِضٗا مُّسۡتَقۡبِلَ أَوۡدِيَتِهِمۡ قَالُواْ هَٰذَا عَارِضٞ مُّمۡطِرُنَاۚ بَلۡ هُوَ مَا ٱسۡتَعۡجَلۡتُم بِهِۦۖ رِيحٞ فِيهَا عَذَابٌ أَلِيمٞ ٢٤

پێشەوا موسلیم ئەم فەرموودەیەی گێڕاوەتەوە: عَنْ عَائِشَةَ، زَوْجِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، أَنَّهَا قَالَتْ: كَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِذَا عَصَفَتِ الرِّيحُ، قَالَ: «اللهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ خَيْرَهَا، وَخَيْرَ مَا فِيهَا، وَخَيْرَ مَا أُرْسِلَتْ بِهِ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّهَا، وَشَرِّ مَا فِيهَا، وَشَرِّ مَا أُرْسِلَتْ بِهِ»، قَالَتْ: وَإِذَا تَخَيَّلَتِ السَّمَاءُ، تَغَيَّرَ لَوْنُهُ، وَخَرَجَ وَدَخَلَ، وَأَقْبَلَ وَأَدْبَرَ، فَإِذَا مَطَرَتْ، سُرِّيَ عَنْهُ، فَعَرَفْتُ ذَلِكَ فِي وَجْهِهِ، قَالَتْ عَائِشَةُ: فَسَأَلْتُهُ، فَقَالَ: لَعَلَّهُ، يَا عَائِشَةُ كَمَا قَالَ قَوْمُ عَادٍ (فلما رأوه عارضًا مستقبل أوديتهم هذا عارض ممطرنا)الأحقاف: ٢٤. رواه مسلم/ ٨٩٩. واتە: دایە عائیشە دەفەرمووێت: پێغەمبەر(ﷺ) عادەتی وابوو هەر جارێ با هەڵیبكردایە دەیفەرموو: پەروەردگارا! من داوای خێری ئەمەت لێ دەكەم، داوای ئەو خێرەت لێ دەكەم كەتێیدایە، داوای خێری ئەوەت لێ دەكەم كەبۆی نێردراوە، پەنات پێ دەگرم لەشەڕ وخراپەی، هەروەها لەئەو شەڕ وخراپانەی كەتێیدایە، هەروەها لەئەو شەڕ وخراپانەی كەبۆی نێردراوە. دایە عائیشە دەفەرمووێت: جا هەر جارێك نیشانەی باران بارین لەئاسماندا دەربكەوتایە ڕەنگی دەگۆڕا ودەچووە دەرەوە ودەهاتە ژوورەوە وهەر هاتووچۆی دەكرد، جا كەباران دەباری ئیتر خۆشحاڵ دەبوو، من هەموو ئەوانەم لەدەموچاوی ئەو دەخوێندەوە. دایە عائیشە دیسان دەفەرمووێت: ڕۆژێك لەوبارەوە لێم پرسی فەرمووی: عائیشە كێ دەڵێ ئەم هەور وبایە وەك ئەوەی گەلی عاد نییە؟ كاتێك په‌ڵه‌ هه‌ورێكیان بینی ڕووی كردۆته‌ دۆڵ وناوچه‌كه‌یان، دڵیان خۆشبوو، وتیان: ئه‌مه بارانی پێیه‌ بۆمان. ئالوسى: ٢٥/ ٢٥٦.
پرسیار: نزاى تايبەتى كاتى هەڵكردنى با كامەيە؟

سووڕەتی أحقاف ئایەتەکان 0 - 26

وَلَقَدۡ مَكَّنَّٰهُمۡ فِيمَآ إِن مَّكَّنَّٰكُمۡ فِيهِ

واتە: ئەی گوێگران! وەك ئەو دەسەڵات وهێزەی كەبەئێوەمان داوە، بەگەلی عادیشمان دابوو، وا نەزانن ئەو دەسەڵات وهێزەمان تەنها بەئێوە داوە وبەهۆیەوە دەتوانن بەرگری لەخۆتان بكەن وسزای خوا لەخۆتان دوور بخەنەوە! بەڵكو ئەوانەی پێشوو دەسەڵات وهێزیان لەئێوەش زیاتر بوو، بەڵام سەروەت وسامان وهێز وسوپا ولەشكریان هیچ سوودێكی پێ نەگەیاندن ولەبەرامبەر دەسەڵاتی خوا خۆیان ڕانەگرت. سەعدى: ٧٨٢.
پرسیار: ئەگەر خواى گەورە بيەوێت سزاى گەلێك يان كەسێك بدات، هێز ودەسەڵات وسەروەت وسامان هيچى پێ ناكرێت، ئەم بابەتە بەگوێرەى ئەم ئايەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی أحقاف ئایەتەکان 0 - 26

وَجَعَلۡنَا لَهُمۡ سَمۡعٗا وَأَبۡصَٰرٗا وَأَفۡـِٔدَةٗ

خاڵی گرنگ لەڕستەی (وجعلنا لهم سمعًا وأبصارًا وأفئدة)دا ئەوەیە كەئەوانە جگە لەعینادی ودژایەتی هیچ لەمپەرێك لەبەردەمیاندا نەبو بۆ ئەوەی لەهەق تێبگەن. ئەمە دركە وكینایەیە بۆ قوڕەیشییەكان، یانی: ها ئێوەش خۆتان لەسوودەكانی گوێ وچاو وژیری بێبەش كردووە، ڕێك وەك ئەوانەی پێشوو كەخۆیان لەسوودی ئەو ئەندامانە بێبەش كردبوو. ابن عاشور: ٢٦/ ٥٣.
پرسیار: چ خاڵێكى سەرنجڕاكێش لەڕستەى (وجعلنا لهم سمعًا وأبصارًا وأفئدة)دا هەيە؟

سووڕەتی أحقاف ئایەتەکان 0 - 26

وَجَعَلۡنَا لَهُمۡ سَمۡعٗا وَأَبۡصَٰرٗا وَأَفۡـِٔدَةٗ فَمَآ أَغۡنَىٰ عَنۡهُمۡ سَمۡعُهُمۡ وَلَآ أَبۡصَٰرُهُمۡ وَلَآ أَفۡـِٔدَتُهُم مِّن شَيۡءٍ إِذۡ كَانُواْ يَجۡحَدُونَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ

ئەم ئایەتە وئەوانەی وەك ئەم ئایەتەن بەڵگەن لەسەر ئەوەی كەئەگەر مرۆڤ ئینكاری نیشانە وئایەتەكانی خوای گەورە بكات، گوێچكە وچاو ودڵ هیچ سوودێكی پێ ناگەیەنن، كەواتە ژیری كەپێوەری تەكلیفە بەتەنها خۆی ناتوانێت ببێتە هۆكاری گەیشتن بەبیروباوەڕی بەسوود وناسینەوەی ڕێگای ڕزگاری لەسزای خوای گەورە. ابن تيميە: ٥/ ٥٥٠.
پرسیار: ڕێنوێنى تەنها بەهۆى ژيریيەوە بەدەست نايەت، بەڵكو بەخششێكە لەلايەن پەروەردگارەوە، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە..

سووڕەتی أحقاف ئایەتەکان 0 - 28

فَلَوۡلَا نَصَرَهُمُ ٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُواْ مِن دُونِ ٱللَّهِ قُرۡبَانًا ءَالِهَةَۖ بَلۡ ضَلُّواْ عَنۡهُمۡۚ

واتە: دەی بۆچی پەرستراوەكانیان كەخۆیان بانگەشەی ئەوەیان دەكرد كەئەوانە هۆكاری نزیك بوونەوەیانن لەخودای گەورە وتكایان بۆ دەكەن، نەهاتنە یارییان، خۆ ئەوان دەیانگوت: ئەمانە لەلای خوا تكامان بۆ دەكەن!. دەی بۆچی نەهاتن، خۆ سزا دابارییە سەریان وهەموویان تەفروتونا بوون. شەوكانى: ٥/ ٢٤.
پرسیار: ئەو شتانەى كەهاوەڵپەرستان دەيانپەرست وبەهۆكارى نزيك بوونەوە لەخودايان هەژمار دەكرد، هەم لەدونيادا وهەم لەقيامەتدا تەواو لاواز وبێت دەسەڵات بوون، ئەم بابەتە بەپێى ئايەتەكە ڕوون بكەرەوە.