قورئان
ﯛ
ﱒ
ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ
ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ
ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ
ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ١٥ ١٥ ﮃ ﮄ ﮅ
ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ
ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ١٦ ١٦ ﮗ ﮘ
ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ
ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ
ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ١٧ ١٧ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ
ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ
١٨ ١٨ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ
١٩ ١٩ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ
ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ
ﰆ ﰇ ﰈ ﰉ ﰊ ﰋ ﰌ ﰍ ٢٠ ٢٠
وَوَصَّيۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ بِوَٰلِدَيۡهِ إِحۡسَٰنًاۖ حَمَلَتۡهُ أُمُّهُۥ كُرۡهٗا وَوَضَعَتۡهُ كُرۡهٗاۖ وَحَمۡلُهُۥ وَفِصَٰلُهُۥ ثَلَٰثُونَ شَهۡرًاۚ
ئەمە ئاماژەیە بەوەی كەمافی دایك لەسەر منداڵ لەمافی باوك زیاترە، چونكە دایك زۆر بەزەحمەت منداڵی لەنێو زگی خۆیدا هەڵگرتووە وزۆر بەزەحمەت هێناویەتیە دونیا وبەزەحمەت شری پێداوە، لەكاتێكدا باوك لەهیچ شتێك لەمانەدا شەریكایەتی دایكی نەكردووە. شەوكانى: ٥/ ١٨.
پرسیار: ئەم ئايەتە هەم باسى مافى دايكى كردووە وهەم مافى باوكيش، بەڵام ئاماژەى بەوە داوە كەمافى دايك زياترە، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.
حَتَّىٰٓ إِذَا بَلَغَ أَشُدَّهُۥ وَبَلَغَ أَرۡبَعِينَ سَنَةٗ قَالَ رَبِّ أَوۡزِعۡنِيٓ أَنۡ أَشۡكُرَ نِعۡمَتَكَ ٱلَّتِيٓ أَنۡعَمۡتَ عَلَيَّ وَعَلَىٰ وَٰلِدَيَّ وَأَنۡ أَعۡمَلَ صَٰلِحٗا تَرۡضَىٰهُ وَأَصۡلِحۡ لِي فِي ذُرِّيَّتِيٓۖ إِنِّي تُبۡتُ إِلَيۡكَ وَإِنِّي مِنَ ٱلۡمُسۡلِمِينَ ١٥
ئەمە ئاماژەیە بەوەی كەهەر كەسێك تەمەنی گەیشتە چل ساڵ، دەبێت تەوبە نوێ بكاتەوە وبەرەو لای پەروەردگار بگەڕێتەوە وسوور بێت لەسەر تەوبە وخواپەرستی. ابن كثير: ٤/ ١٦٠.
پرسیار: ئەم ئايەتە چ ئامۆژگاريیەكى بۆ ئەوانە هەيە كەتەمەنيان گەيشتووەتە چل ساڵ؟
حَتَّىٰٓ إِذَا بَلَغَ أَشُدَّهُۥ وَبَلَغَ أَرۡبَعِينَ سَنَةٗ قَالَ رَبِّ أَوۡزِعۡنِيٓ أَنۡ أَشۡكُرَ نِعۡمَتَكَ ٱلَّتِيٓ أَنۡعَمۡتَ عَلَيَّ وَعَلَىٰ وَٰلِدَيَّ وَأَنۡ أَعۡمَلَ صَٰلِحٗا تَرۡضَىٰهُ وَأَصۡلِحۡ لِي فِي ذُرِّيَّتِيٓۖ
بۆیە باسی سەردەمی بلوق بوون (باڵغبوون) وبەهێزیی باسكرا، چونكە دەبێت پیاو لەو تەمەنەدا هەوڵ بۆ پەیدا كردنی ڕزق وڕۆزی بدات، چونكە خاوەنی ژن ومنداڵە، ئەركەكانی ژنیش هەر زۆرن، چەند ئەركێكی لەئەستۆیە وەك ئەركی مێرد وماڵ ومنداڵ، بۆیە شیمانەی ئەوە دەكرێت لەو كاتەدا ئاگایان لەدایك وباوك ببڕێت، بۆیە خوای گەورە ئاگاداریان دەكاتەوە بۆ ئەوەی بەرامبەر بەدایك وباوك سستی نەنوێنن. ابن عاشور: ٢٦/ ٣٢.
پرسیار: بۆچى لەم ئايەتەدا باسى سەردەمى بلوق بوون وبەهێزى كرا؟
أَنۡ أَشۡكُرَ نِعۡمَتَكَ ٱلَّتِيٓ أَنۡعَمۡتَ عَلَيَّ وَعَلَىٰ وَٰلِدَيَّ
ئەو ناز ونیعمەتانەی كەبەدایك وباوك دەگات، ناز ونیعمەتە بۆ منداڵ ونەوە ونەتیژەش، چونكە بێگومانە ئەو ناز ونیعمەتانە وئاسەوارەكانیان بەمنداڵەكانیش دەگات، بەتایبەت ناز ونیعمەتی ئایینی واتە چاكەكاری دایك وباوك لەسەر بنەمای زانست وكردەوە ئەوە لەگەورەترین هۆكارەكانی چاكەكارییە بۆ منداڵان. سەعدى: ٧٨١.
پرسیار: بۆچى مرۆڤ سوپاسى ئەو ناز ونيعمەتانەش دەكات كەخواى گەورە بەدايك وباوكى ئەوى بەخشيوە؟
وَيَوۡمَ يُعۡرَضُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ عَلَى ٱلنَّارِ أَذۡهَبۡتُمۡ طَيِّبَٰتِكُمۡ فِي حَيَاتِكُمُ ٱلدُّنۡيَا وَٱسۡتَمۡتَعۡتُم بِهَا
مرۆڤی باوەڕدار هەموو شتە چاك وپاكەكانی لەدونیادا تەواو نابێت، بەڵكو هەندێكیان هەڵدەگرێت بۆ قیامەت، بەڵام كافر بڕوای بەو دونیا نییە وبەتاسەیە بۆ ئەوەی تەواوی پشكی خۆی لەدونیادا بەكار بهێنێت. ابن القيم: ٢/ ٤٥٠.
پرسیار: جياوازى بەهرە بردن لەخۆشيەكانى دونيادا لەنێوان باوەڕدار وبێباوەڕا چییە؟
وَيَوۡمَ يُعۡرَضُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ عَلَى ٱلنَّارِ أَذۡهَبۡتُمۡ طَيِّبَٰتِكُمۡ فِي حَيَاتِكُمُ ٱلدُّنۡيَا وَٱسۡتَمۡتَعۡتُم بِهَا
ئەم ئایەتە بەبەڵگەی ڕستەی (يعرض الذين كفروا على النار)لەبارەی كافرانەوە دابەزیوە، بەڵام ئامۆژگاریشە بۆ باوەڕدارە چاكەكارەكان، هەر بۆیە پێشەوا عومەر كاتێك جابری بینی گۆشتی كڕیوە پێی فەرموو: ئەوە ناترسی تۆش یەكێك بیت لەوانەی ئەم ئایەتە دەیانگرێتەوە؟ ابن جزى: ٢/ ٣٣٥.
پرسیار: ئايا باوەڕدار پەند لەو ئايەتانە وەردەگرێت كەلەمەڕ بێباوەڕانەوە دابەزيون؟ چۆن؟
فَٱلۡيَوۡمَ تُجۡزَوۡنَ عَذَابَ ٱلۡهُونِ بِمَا كُنتُمۡ تَسۡتَكۡبِرُونَ فِي ٱلۡأَرۡضِ بِغَيۡرِ ٱلۡحَقِّ وَبِمَا كُنتُمۡ تَفۡسُقُونَ ٢٠
مەبەست لەوشەی (الاستكبار) خۆگرتنەوەی لەقبووڵكردنی هەق وباوەڕهێنانە، مەبەستیش لەوشەی (فسق) ئەو تاوانانەیە كەبەئەندامانی لاشە دەكرێن، جا سەرەتا باسی ئەو تاوانانە كرا كەبەدڵ دەكرێن، چونكە ئەو تاوانانەی كەبەئەندامەكانیش دەكرێن (بەشكێن لەو تاوانانەی كەبەدڵ دەكرێن، چونكە. و) لەنییەتی ناو دڵەوە سەرچاوەیان گرتووە. ئالوسى: ٢٥/ ٢٥٠.
پرسیار: بۆچى سەرەتا باسى ئەو تاوانانە كرا كەبە دڵ دەكرێن دواتر باسى ئەو تاوانانە كرا كەبە ئەندامانى لاشە دەكرێن؟