قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


٣٣ ٣٣

٣٤ ٣٤


٣٥ ٣٥
ﭿ ٣٦ ٣٦
٣٧ ٣٧
Surah Header

ﭦﭛﭣﭤ
١ ١ ٢ ٢

٣ ٣



٤ ٤

٥ ٥
502
سووڕەتی جاثيە ئایەتەکان 0 - 35

وَغَرَّتۡكُمُ ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَاۚ

سەرگەرمی وجوانی دونیا ئێوەی خاپاند، گومانتان برد كەشتێك جگە لەو سەرگەرمی وجوانییەی دونیا بوونی نییە وقیامەت وڕێنەیە. قورتوبى: ١٩/ ١٧٣.
پرسیار: دونيا چۆنچۆنى خەڵكى دەخاپێنێت؟

سووڕەتی جاثيە ئایەتەکان 0 - 36

فَلِلَّهِ ٱلۡحَمۡدُ رَبِّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَرَبِّ ٱلۡأَرۡضِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٣٦

وشەی (رَبِّ)ـی دووبارە كردەوە بۆ ئەوەی ئاماژەبێت بەوەی كەپارێزگاری وپەروەردەی خوای گەورە بۆ دروستكراوەكانی بەپێی كاروباری دروستكراوەكانی جیاوازە، واتە: پارێزگار كردنی بەشتێك لەو دروستكراوانە لەلایەن خوداوە جیاوازە لەپارێزگاری كردنی لەبەشێكی تر، پارێزگاری كردنی خوا لەهەمووان لەو ڕووەی كەگشتیە، جیاوازە لەپارێزگاری كردنی لەبەشێك بەتەنهایی، لەگەڵ ئەوەشدا هەر هەمووی لەئاست دەسەڵاتی خوای گەورەدا وەك یەكن وخوای گەورە دەسەڵاتی بەسەر هەموویاندا هەیە. بيقاعى: ١٨/ ١١٦.
پرسیار: بۆچى لەئايەتەكەدا وشەى (رَبِّ) دووبارە بووەتەوە؟

سووڕەتی جاثيە ئایەتەکان 36 - 37

فَلِلَّهِ ٱلۡحَمۡدُ رَبِّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَرَبِّ ٱلۡأَرۡضِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٣٦ وَلَهُ ٱلۡكِبۡرِيَآءُ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ

خواپەرستی لەسەر دوو پایە ڕاوەستاوە، خۆشەویستی خودا وملكەچی لەبەرامبەر خودا، ئەم دوو پایەیە لەزانیاری وناسینی سیفەتە جوان وگەورەكانی خوای گەورەوە سەرچاوە دەگرێت. سەعدى: ٧٧٩.
پرسیار: پايەكانى خواپەرستى چییە ولەچيەوە سەرچاوە دەگرێت؟

سووڕەتی جاثيە ئایەتەکان 0 - 37

وَلَهُ ٱلۡكِبۡرِيَآءُ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ وَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ ٣٧

لە ئەبو هورەیرەوە دەگێڕنەوە فەرموویەتی: پێغەمبەری خوا(ﷺ) فەرمووی: «يَقُولُ اللَّهُ تَعَالَى: الْكِبْرَيَاءُ رِدَائِي، وَالْعَظَمَةُ إِزَارِي، فَمَنْ نَازَعَنِي وَاحِدًا مِنْهُمَا أَدْخَلْتُهُ النَّارَ. وَفِي رِوَايَةٍ: قَذَفْتُهُ فِي النَّارِ» رَوَاهُ مُسْلِمٌ . واته: خوای گەورە دەفەرمووێت: (كەوا چۆنە بۆ ئێوە. و) گەورەیی بۆ من وەك كەوایە، مەزنیی وەك كراسە بۆ من، هەر كەسێك لەمەڕ ئەم دووانەوە بیەوێت جەنگم لەگەڵدا بكات ئەوا توڕی دەدەمە ناو ئاگرەوە. شەوكانى: ٥/ ١٢.
پرسيار: بەپێى فەرمودەى پێغەمبەر(ﷺ) ئەوە ڕوون بكەرەوە كەخواى گەورە ـ گەورەيى ـ تايبەت كردوە بەخۆيەوە؟

سووڕەتی أحقاف ئایەتەکان 2 - 3

تَنزِيلُ ٱلۡكِتَٰبِ مِنَ ٱللَّهِ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡحَكِيمِ ٢ مَا خَلَقۡنَا ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ وَمَا بَيۡنَهُمَآ إِلَّا بِٱلۡحَقِّ وَأَجَلٖ مُّسَمّٗىۚ

خوای گەورە دوای ئەوەی باسی دابەزاندنی قورئانی پیرۆزی كرد كەفەرمان ونەهیی تێدایە، فەرمووی: ئاسمانەكان وزەویش هەر خۆی دروستی كردوون، تا هەم ئافرێنەربێت وهەم فەرمانڕەوا، وەك خۆی فەرموویەتی: ﴿أَلَا لَهُ ٱلۡخَلۡقُ وَٱلۡأَمۡرُ﴾الأعراف: ٥٤. واتە: ئافراندن وفەرمانڕەوایی هەر بۆ ئەوە. سەعدى: ٧٧٩.
پرسیار: بۆچى دواى باسكردنى دابەزينى قورئان باسى دروستكردنى ئاسمانەكان وزەوى وئەوانەى لەنێوان ئاسمان وزەويدان، هاتە پێشەوە؟

سووڕەتی أحقاف ئایەتەکان 0 - 5

وَمَنۡ أَضَلُّ مِمَّن يَدۡعُواْ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَن لَّا يَسۡتَجِيبُ لَهُۥٓ إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِ وَهُمۡ عَن دُعَآئِهِمۡ غَٰفِلُونَ ٥

واتە: هیچ كەسێك لەو كەسە گومڕاتر نییە كەهاوار لەپەرستراوێك دەكات كەوەڵامی هاوار ونزاكەی ناداتەوە! مەبەست بتەكانە كەنە دەبیستن ونە دەبینن ونە توانای بیركردنەوەیان هەیە، خوای گەورە بتەكانی بەغافڵ وبێ ئاگا وەسفكرد، چونكە گوێیان لەنزاو هاواری ئەو كەسانە نییە كەدەیانپەرستن. ابن جزى: ٢/ ٣٣١.
پرسیار: هاوار كردن لەشتێك كەتواناى بيستنى نیيە، جۆرێكە لەگومڕايى ونەفامى، ئەم بابەتە بەپێى ئايەتەكە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی أحقاف ئایەتەکان 0 - 5

وَهُمۡ عَن دُعَآئِهِمۡ غَٰفِلُونَ ٥

مەبەست لەوەسفكردنی بتەكان بەغافڵ وبێ ئاگا، چواندنیانە بەمرۆڤێكەوە كەهەر شتێكی پێ بڵێن كتوپڕ لەبیری دەچێتەوە، یانی: وەك چۆن ئەو جۆرە مرۆڤانە هەموو ئەو قسانەیان لەبیر دەچێتەوە كەپێیان دەگوترێت ولەهیچیان تێ ناگەن، ئاواش بتەكان لەهیچ یەك لەو قسانە تێناگەن كەپێیان دەگوترێت. جا خوای گەورە سەركۆنەی ئەو هاوەڵپەرستانەی كرد لەبەر ئەوەی شتێك دەپەرستن كەنە تێدەگات ونە توانای بیركردنەوەی هەیە. تەبەرى: ٢٢/ ٩٥.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە بتەكانى بەغافڵ ناو برد؟ مەبەست لەم سيفەتە چییە؟