قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

Surah Header

ﭦﭛﭣﭤ
١ ١ ٢ ٢
٣ ٣


٤ ٤
ﭿ
٥ ٥

٦ ٦





٧ ٧

٨ ٨

ﯿ ٩ ٩
50
سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 3

نَزَّلَ عَلَيۡكَ ٱلۡكِتَٰبَ بِٱلۡحَقِّ مُصَدِّقٗا لِّمَا بَيۡنَ يَدَيۡهِ وَأَنزَلَ ٱلتَّوۡرَىٰةَ وَٱلۡإِنجِيلَ ٣

خوای گەورە فەرمووی: (وأنزل التوراة والإنجيل) چونكە تەورات وئینجل بەیەكجار دابەزیون (نەك ئایەت ئایەت) بەڵام سەبارەت بەقورئان فەرمووی: (نزَّل غليك الكتاب) چونكە قورئان ئایەت ئایەت دابەزیوە، (نزل چاوگی وشەی -تنزیل-ـه) تنزیل بۆ زۆرە (واتە: زۆرجار قورئانی دابەزاندووە. و). بەغەوى: ١/ ٣٢٠.
پرسيار: بۆچى لەبارەى تەورات وئينجيل فەرمووى: أنزل، بەڵام بۆ قورئان فەرمووى: نزل؟

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 3

مُصَدِّقٗا لِّمَا بَيۡنَ يَدَيۡهِ

مەبەست كتێبەكانی پێشوویە، واتە: قورئان پاكانە بۆ كتێبەكانی پێشوو دەكات، كەواتە: هەر شتێكی كتێبەكانی پێشوو قورئان پاكانەی بۆ بكات ئەوە وەردەگیرێت، هەر باسێكیش كەقورئان ڕەتی بكاتەوە، ئەوە وەرناگیرێت، قورئان لەهەموو ئەو بابەتانەی كەپێغەمبەران لەسەری هاوڕان، هاوڕای كتێبەكانی پێشوویە، ئەو كتێبانەش قورئان پشت ڕاست دەكەنەوە، كەواتە: ئەهلی كیتاب ئەگەر باوەڕ بەقورئان نەهێنن ناتوانن پشتگیری لەكتێبەكانی خۆشیان بكەن، چونكە باوەڕ نەهێنان بەقورئان باوەڕ نەهێنانە بەكتێبەكانی خۆیان. سەعدى: ١٢١.
پرسيار: لەم ئايەتەوە وا دەردەكەوێت كەقورئان گەورەى هەموو كتێبە ئاسمانيەكانە، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 3

هُوَ ٱلَّذِيٓ أَنزَلَ عَلَيۡكَ ٱلۡكِتَٰبَ مِنۡهُ ءَايَٰتٞ مُّحۡكَمَٰتٌ هُنَّ أُمُّ ٱلۡكِتَٰبِ وَأُخَرُ مُتَشَٰبِهَٰتٞۖ

بۆیە ئەو ئایەتانەی ناردووەتە خوارەوە كەوێكچوون (متشابه)ن تا گەورەیی زانایان دەركەوێت، هەروەها بیر لەقورئان بكەنەوە وزیاتر هەوڵ بدەن بۆ فێربوونی ئەو زانستانەی كەلەهەڵێنجانی بڕیارەكانی شەرع دەبێتە یارمەتیدەریان، ئەوكاتە بەم كارەیان وبەخەرجدانی هەوڵ وتوانایان مانا ومەبەست وتێگەیشتنی تێر وتەواو لەقورئان دەربهێنن وپلە وپایەی بەرزیان دەست بكەوێت. ئالوسى: ٣/ ٨٣.
پرسيار: دابەزينى ئايەتە وێكچووەكان چ حيكمەتێكى تێدايە؟

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 7

فَأَمَّا ٱلَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمۡ زَيۡغٞ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَٰبَهَ مِنۡهُ ٱبۡتِغَآءَ ٱلۡفِتۡنَةِ

(زيغ) واتە: گومڕایی ودەرچوون لەڕێگای هەق وڕاستی بەرەو ڕێگای ناڕاست وباتڵ. (فيتبعون ما تشابه منه) واتە: لەناو قورئاندا تەنها گوێ بەو ئایەتانە دەدەن كەوێكچوون، چونكە دەتوانن ماناكەی بەرەو مەبەستی ناڕێكی خۆیان لێك بدەنەوە ولەو مانایەی دوور بخەنەوە كەمانای ڕاستەقینەیە، بەڵام سەبارەت بەو ئایەتانەی كەئایەتگەلی پتەو (موحكەم)ن،
ناتوانن ئەوكارە بكەن وماناكەی بەئارەزووی خۆیان لێك بدەنەوە، چونكە ئەو ئایەتانە بەڵگەن لەسەر ئەوان (نەك بەڵگە بێت بۆیان. و) بۆیە خوای گەورە فەرمووی: (ابتغاء الفتنة) واتە: بۆ گومڕا كردنی شوێنكەوتووەكانیان، ئەمە ئاماژەیە بۆ ئەوەی كەئەوانە بەئایەتی قورئان بەڵگە بۆ بیدعەكانی خۆیان دەهێننەوە، كەچی لەڕاستیدا قورئان بەڵگە نییە بۆ ئەوان، بەڵكو بەڵگەیە لەسەر ئەوان. ابن كثير: ١/ ٣٣٦.
پرسيار: بيدعەچيەكان چ هەڵوێستێكيان لەهەمبەر ئايەتە لێكچووەكان (المتشابه) هەيە؟

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 7

فَأَمَّا ٱلَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمۡ زَيۡغٞ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَٰبَهَ مِنۡهُ ٱبۡتِغَآءَ ٱلۡفِتۡنَةِ وَٱبۡتِغَآءَ تَأۡوِيلِهِۦۖ

خوای گەورە فەرموویەتی: كەتەنها مرۆڤە لار وبەدمیزاجەكان بەهۆی ئایەتە لێكچووەكانەوە گومڕا دەبن، ئەوانەی كەهەنگاوەكانیان ڕاوەستاو نەبووە وخۆیان نەگرتووە وچاری زانستیان ڕۆشن نەبووەتەوە. بیقاعى: ٢/ ٢٢.
پرسيار: چ كەسانێك بەهۆی ئايەتە لێكچووەكانەوە گومڕا دەبن؟

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 7

وَٱلرَّٰسِخُونَ فِي ٱلۡعِلۡمِ يَقُولُونَ ءَامَنَّا بِهِۦ كُلّٞ مِّنۡ عِندِ رَبِّنَاۗ وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّآ أُوْلُواْ ٱلۡأَلۡبَٰبِ ٧

خوای گەورە ستایشی ئەوانەی كردووە كەبەهۆی مێشكی تیژ وبۆچوونی دروستیانەوە لەزانستدا خۆیان ڕاگرتووە، چونكە مێشكی خۆیان خاڵی كردووە لەئەو شتانەی كەدەبنە هۆی لادان بەرەو ڕێگای ناهەق وبەتاڵ ومێشكیان ئامادە كردووە بۆ ڕێنوێنی وەرگرتن وڕۆیشتن بەرەو ڕێگای ڕاست وحەیقیەت وسەركەوتن بەسەر پلەكانی زانستدا. ئالوسى: ٣/ ٨٣.
پرسيار: (وما يذكر إلا أولو الألباب)بەڵگەيە لەسەر چ شتێك؟

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 7

رَبَّنَا لَا تُزِغۡ قُلُوبَنَا بَعۡدَ إِذۡ هَدَيۡتَنَا وَهَبۡ لَنَا مِن لَّدُنكَ رَحۡمَةًۚ إِنَّكَ أَنتَ ٱلۡوَهَّابُ ٨

جۆرێك لەسۆز ومیهرەبانییەكانی خوای گەورە هەموو خەڵك بەچاك وخراپ، خۆشبەخت وبەدبەختەوە دەگرێتەوە، یەكێكی تر لەجۆرەكانی سۆز ومیهرەبانی خوای گەورە تایبەتە بەبڕوادارانەوە، جۆرێكی تر لەسۆز وبەزەییەكانی خوای گەورە تایبەتە بەو كەسانەی كەخۆپارێزن، سۆز ومیهرەبانی دۆستانە تایبەتە بەو كەسانەی كەدۆستی خوای گەورەن، سۆز ومیهرەبانی تایبەت بەپێغەمبەرانیش تایبەتە بەپێغەمبەران، ئەوانەش كەلەزانستدا ڕۆچوون دەڵێن: (وهب لنا من لدنك رحمة)آل عمران: ٨. الجامع الكلام: ٢/ ٣٤.
پرسيار: باسى هەندێك لەسۆز وبەزەييەكانى خواى گەورە بۆ خەڵكى بكە؟