قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە




٢٥ ٢٥

ﭿ



٢٦ ٢٦


٢٧ ٢٧


٢٨ ٢٨


٢٩ ٢٩
5
سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 25

وَبَشِّرِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ

ئەگەر تەماشای ئەم ئایەتەی سەرەوە بكەین ئەوەمان بۆ دەردەكەوێت كەوا باشە مزگێنی بەباوەڕداران بدەین وهانیان بدەین بۆ چاكە، ئەوەش بەباسكردنی پاداشتی خودای مەزن، چونكە بەم كارە جێبەجێ كردنی كاری چاك وباش ئاسان دەبێت. سەعدى: ٤٧.
پرسيار: مزگێنيدان وهاندان چ كاريگەرييەكى لەژيانى باوەڕدارا هەيە؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 25

وَبَشِّرِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ أَنَّ لَهُمۡ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُۖ

مەعاز (خوای لێ ڕازی بێت) دەفەرمووێت: كاری چاكە ئەوەیە چوار تایبەتمەندی تێدابێت، زانست، نییەت، خۆڕاگری، ئیخلاس. بەغەوى: ١/ ٢٧.
پرسيار: كارى چاك چۆنە وچى پێويستە؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 25

وَبَشِّرِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ أَنَّ لَهُمۡ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُۖ

یەكێك لەباشترین وكامڵترین جوانییەكانی ناو بەهەشت ئەوەیە كەڕووباری تێدا دەڕوات، هەموو مرۆڤەكان دان بەوەدا دەنێن كەهەبوونی ڕووبار یەكێكە لەجوانییە هەرە جوانەكان. ابن عاشور: ١/ ٣٥٤.
پرسيار: بۆچى لەم ئايەتەدا باسى ئەوە كراوە كەلەبەهەشتدا ڕووبار بەناو باخەكاندا دەڕوات؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 25

وَلَهُمۡ فِيهَآ أَزۡوَٰجٞ مُّطَهَّرَةٞۖ

خوای گەورە نەیفەرموو: لەفڵانە كەموكورتی پاك وبێ عەیبن! ئەمەش لەبەر ئەوەی هەموو جۆرەكانی پاكێتی بگرێتەوە، كەواتە ئەو هاوسەرانە هەم لەڕووی ئاكار وڕەفتارەوە وهەم لەڕووی شكڵ وشێوە وچاو وزمانەوە پاكن. سەعدى: ٤٦.
پرسيار: بۆچى خواى گەورە (پاك بوونى) بۆ حۆريیەكانى بەهەشت بەشێوەى ڕەها باس كردووە وتايبەتى نەكردووە بەپاكێتى شوێنێكيانەوە؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 25

وَهُمۡ فِيهَا خَٰلِدُونَ

ئەمەش تەواوكەری خۆشبەختیە، چونكە مرۆڤ لەناو ئەو ناز ونیعمەتانەدا بۆ هەتا هەتایە دەمێنێتەوە ودڵنیان لەوەی كەنامرن وئەو ناز ونیعمەتانەش كۆتاییان نایەت، كەواتە: ئەو خۆشی وناز ونیعمەتانە هەرگیز كۆتاییان نییە وبەهەشتییەكان بۆ هەتا هەتایە لەناو خۆشی وناز ونیعمەتدان. ابن كثير: ١/ ٦١.
پرسيار: بۆچى لەدواى باسكردنى ناز ونيعمەتەكانى بەهەشت ئەوە هاتووە كەبەهەشتيەكان بۆ هەتا هەتايە لەناو ئەو ناز ونيعمەتانەدان؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 26

وَأَمَّا ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ فَيَقُولُونَ مَاذَآ أَرَادَ ٱللَّهُ بِهَٰذَا مَثَلٗاۘ يُضِلُّ بِهِۦ كَثِيرٗا وَيَهۡدِي بِهِۦ كَثِيرٗاۚ وَمَا يُضِلُّ بِهِۦٓ إِلَّا ٱلۡفَٰسِقِينَ ٢٦

ئەم ئایەتە خوسپ (زەم)ـی ئەوانەیە كەبەهۆی قورئانەوە دەبنە خراپەكار، لەكاتێكدا پێشتر فاسق وخراپەكار نەبوون، لەبەر ئەوە سەعدی كوڕی ئەبو وەقاص لەڕاڤەی ئەم ئایەتەدا دەیفەرموو: ئەوانە خەواریجەكانن. چونكە بەخراپ لێكدانەوە وبەلاڕێدا بردنی مانای قورئان گومڕا بوون، كەواتە كەسێك بەهۆی بەلاڕێدا بردنی مانای قورئان گومڕا ببێت ئەوە فاسق وخراپە. الجامع الكلام: ١/ ١٧٨.
پرسيار: كەسێك بەپێچەوانەى تێگەيشتنى پێشينە باشەكان ماناى قورئان لێك بداتەوە، ئەوە كەسێكى خراپەكارە، بەڕامان لەم ئايەتەى سەرەوە ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 26

يُضِلُّ بِهِۦ كَثِيرٗا وَيَهۡدِي بِهِۦ كَثِيرٗاۚ وَمَا يُضِلُّ بِهِۦٓ إِلَّا ٱلۡفَٰسِقِينَ ٢٦

بەهۆی بەرەكەتی بیروباوەڕیان بەخێر وچاكە وتەسلیم بوون بەفەرمانەكانی خوای گەورە وسپاردنی كاروبارەكانیان بەخوای گەورە، پەروەردگار ئەوان ڕێنوێنی دەكات بۆ بیروباوەڕی باش ومانای قورئانیان تێدەگەیەنێت وسینگیان فراوان دەكات بۆ وەرگرتنی مەعاریف وزانیاری ولەئاكامدا بیروباوەڕ ودڵنیاییان زیاد دەكات، لەڕاستیدا مرۆڤە باوەڕدارە ڕێنوێنی كراوەكان زۆرن، بەڵام لەچاو گومڕاكاندا كەمن. بیقاعى: ١/ ٧٧.
پرسيار: چ كەسێك شياوى ڕێنوێنییە بۆ تێگەيشتن لەقورئان؟