قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

٤٠ ٤٠
٤١ ٤١

٤٢ ٤٢
٤٣ ٤٣
٤٤ ٤٤
٤٥ ٤٥
٤٦ ٤٦
٤٧ ٤٧
٤٨ ٤٨

٤٩ ٤٩

٥٠ ٥٠
٥١ ٥١
٥٢ ٥٢
٥٣ ٥٣
٥٤ ٥٤

٥٥ ٥٥

٥٦ ٥٦

٥٧ ٥٧

٥٨ ٥٨
٥٩ ٥٩
Surah Header

498
سووڕەتی دخان ئایەتەکان 0 - 42

إِلَّا مَن رَّحِمَ ٱللَّهُۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ ٤٢

واتە: خوای گەورە زاتێكی خاوەن دەسەڵات وبەهێزی وایە كەهیچ كەسێك ناتوانێت زۆری لێ بكات لەكاری خۆی پاشگەز ببێتەوە، كەواتە: بەویست وئیرادەی خۆی بیەوێت ڕەحم بەهەر كەسێك بكات، ئەوا ڕەحمی پێ دەكات، زاتێكی هێندە بەسۆز ومیهرەبانیشە كەلەسەر بنەمای زانیاری ودانایی ووادە وبەڵێنی خۆی، بیەوێت لەگەڵ هەر بەندەیەكی خۆیدا میهرەبان بێت، ئەوا لەگەڵیدا میهرەبان دەبێت، لەفەرموودەی پێغەمبەردا(ﷺ) هاتووە فەرموویەتی: «ارْحَمُوا مَنْ فِي الْأَرْضِ يَرْحَمُكُمْ مَنْ فِي السَّمَاءِ» ، رَوَاهُ أَحْمَدُ وَأَبُو دَاوُدَ، وَالتِّرْمِذِيُّ، وَالنَّسَائِيُّ، وَالْحَاكِمُ عَنِ ابْنِ عُمَرَ . واتە: ڕەحم بكەن بەوانەی كەلەسەر زەویدان با خوای گەورە ڕەحمتان پێ بكات. ابن عاشور: ٢٥/ ٣١.
پرسیار: بۆچى ئەم ئايەتە بەهەردوو ناوى پيرۆزى (العزيز الرحيم)كۆتايى هاتووە؟

سووڕەتی دخان ئایەتەکان 0 - 49

ذُقۡ إِنَّكَ أَنتَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡكَرِيمُ ٤٩

ئەم قسەیە وەك سەركۆنە كردن وسەرزەنشت بەكافران دەگوترێت، واتە: بەگومانی خۆت خاوەن هێز ودەسەڵات وگەورە بووی. دەگێڕنەوە كەئەبو جەهل گوتی: لەنێو شاخ وچیاكانی مەككەدا هیچ كەسێك هێندەی من بەهێز وبەڕێز نییە!. دوای ئەوە ئەم ئایەتە هاتە خوارەوە. ابن جزى: ٢/ ٣٢٤.
پرسیار: بۆچى لەڕۆژى پەسڵاندا كاتێك سزاى كافر دەدرێت پێى دەگوترێت: تۆ خاوەن دەسەڵات وڕێزدارىت؟

سووڕەتی دخان ئایەتەکان 0 - 51

إِنَّ ٱلۡمُتَّقِينَ فِي مَقَامٍ أَمِينٖ ٥١

ئاسایش گەورترین مەرجی چاكبوونی شوێنە، چونكە دانیشتوانی هەموو شوێنێك پێش هەر شتێك ئاسایشیان مەبەستە، واتە: ڕاكردن وهەڵاتن لەو شتانەی كەجێی مەترسین -جا هەر كەسێك لەناو ماڵی خۆیدا هەست بەئاسایش بكات، ئەوە ئارخەیان ودڵخۆشە وتام وچێژ لەو كەلوپەل وشتانە وەردەگرێت كەهەیەتی. ابن عاشور: ٢٥/ ٣١٧.
پرسیار: بەسەرنجدان لەم ئايەتە باسى گرنگيى ئاسايش بكە.

سووڕەتی دخان ئایەتەکان 0 - 53

يَلۡبَسُونَ مِن سُندُسٖ وَإِسۡتَبۡرَقٖ مُّتَقَٰبِلِينَ ٥٣

(هەمووان بەرامبەر بەیەكن. و) كەس بەجۆرێك دانەنیشتووە كەپشتی لەیەكێكی تر بێت. ابن كثير: ٤/ ١٤٨.
پرسیار: بەسەرنجدان لەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەلەبەهەشتدا شتێك نییە كەتەنانەت كەمترين بۆنى سووكايەتيكردنى لێ بێت.

سووڕەتی دخان ئایەتەکان 0 - 55

يَدۡعُونَ فِيهَا بِكُلِّ فَٰكِهَةٍ ءَامِنِينَ ٥٥

میوەكانی بەهەشت وەك ئەو میوانە نییە كەلەدونیادا دەیانخۆین، چونكە لەدونیادا لەوانەیە بەهۆی خواردنی میوەیەك مرۆڤ زیانی پێ بگات، جگە لەوەش میوە لەدونیادا بەخواردن كەم دەكات ولەناو دەچێت، هەندێك میوەش هەن كەلەهەندێك وەرزدا نین. تەبەرى: ٢٢/ ٥٣.
پرسیار: بۆچى باسى ميوە وئاسايش پێكەوە كران؟

سووڕەتی دخان ئایەتەکان 0 - 58

فَإِنَّمَا يَسَّرۡنَٰهُ بِلِسَانِكَ لَعَلَّهُمۡ يَتَذَكَّرُونَ ٥٨

واتە: ئەم قورئانە نێردراوەمان لەسەر زمانت كەپڕ ڕەوانبێژترین وگەورەترین وباشترین وسادەترین زمانە، ئاسان وئاشكرا وڕوون كردووە. ابن كثير: ٤/ ١٤٩.
پرسیار: بەسەرنجدان لەم ئايەتە باسى گەورەيى زمانى عەرەبى بكە بەسەر زمانەكانى تردا.

سووڕەتی دخان ئایەتەکان 0 - 59

فَٱرۡتَقِبۡ إِنَّهُم مُّرۡتَقِبُونَ ٥٩

واتە: چاوەڕوانی یارمەتی ئێمە بۆ خۆت ولەناوبردنی ئەوانە لەلایەن ئێمەوە بە! ئەوان چاوەڕێی پێچەوانەی ئەو كارەن كەئێمە بڕیاری لەسەر دەدەین. كەواتە: ئەم ئایەتە بەڵێنە بۆ پێغەمبەر(ﷺ) وهەڕەشەیە لەسەر كافران. ابن جزى: ٢/ ٣٢٥.
پرسیار: ئەم ئايەتە هەم بەڵێنە هەم هەڕەشە، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.