قورئان
ﯘ
ﱑ
ﭜ ﭝ ٧٥ ٧٥ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ٧٦ ٧٦
ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ٧٧ ٧٧ ﭰ
ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ٧٨ ٧٨ ﭸ ﭹ ﭺ
ﭻ ﭼ ٧٩ ٧٩ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ
ﮇ ﮈ ﮉ ٨٠ ٨٠ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ
ﮒ ٨١ ٨١ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ
ﮚ ﮛ ٨٢ ٨٢ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ
ﮣ ﮤ ٨٣ ٨٣ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ
ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ٨٤ ٨٤ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ
ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ
٨٥ ٨٥ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ
ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ٨٦ ٨٦ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ
ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ٨٧ ٨٧ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ
ﯿ ﰀ ٨٨ ٨٨ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ ﰈ ٨٩ ٨٩
لَا يُفَتَّرُ عَنۡهُمۡ وَهُمۡ فِيهِ مُبۡلِسُونَ ٧٥
مەبەست لە(مبلس) لێرەدا نائومێدبوونە لەڕزگاری، واتە: ئەو كەسەی كەنائومێد بووە وبەرامبەر بەسزای ناو دۆزەخ خۆی تەسلیم وڕادەست كردووە. تەبەرى: ٢١/ ٦٤٣.
پرسیار: مەبەست لە(إبلاس)ـى كافران لەدۆزەخدا چییە؟
لَا يُفَتَّرُ عَنۡهُمۡ وَهُمۡ فِيهِ مُبۡلِسُونَ ٧٥
أواتە: بەهۆی نائومێدبوونی زۆرەوە خەمبارن. ڕاغیب دەفەرمووێت: إبلاس بریتییە لەخەم وخەفەتێك كەبەهۆی نائومێدییەوە پەیدا بووە، ناوی (إبلیس)ـیش هەر لەم وشەیە وەرگیراوە، چونكە كەسی (مبلس) زۆربەی كات بێدەنگە وماتە وبەرژەوەندی خۆی لەبیر چوە، پێی دەگوترێت: أبلس فلان. واتە: مات وبێدەنگ بووە وهیچ بەڵگەیەكی بەدەستەوە نەماوە. إبلاس لێرەدا بەماتبوون ونەمانی بەڵگە لێكدراوەتەوە. ئالوسى: ٢٥/ ١٤١.
پرسیار: وشەى (مبلسون)لەم ئايەتەدا چ مانايەكى هەيە؟
قَالَ إِنَّكُم مَّٰكِثُونَ ٧٧ لَقَدۡ جِئۡنَٰكُم بِٱلۡحَقِّ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَكُمۡ لِلۡحَقِّ كَٰرِهُونَ ٧٨
كاتێك داوا دەكەن بمرن، مالیكی دۆزەخ وەڵامیان دەداتەوە ودەفەرمووێت: ( إنكم ماكثون)واتە: هەر لێرە دەمێنن. دواتر خوای گەورە باسی ئەو بەدبەختیەی ئەوان دەكات كەبریتییە لەهەمان سەرپێچی كردنی هەق، دەفەرمووێت: (لقد جئناكم بالحق ولكن أكثركم للحق كارهون)واتە: ئێمە ڕاستیمان بۆ هێنان، بەڵام زۆربەی زۆری ئێوە ڕاستیتان پێ ناخۆش بوو. ابن كثير: ٤/ ١٣٧.
پرسیار: باسى (لقد جئناكم بالحق) لەدواى گوتنى (قال إنكم ماكثون)چ خاڵێكى تێدايە؟ .
لَقَدۡ جِئۡنَٰكُم بِٱلۡحَقِّ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَكُمۡ لِلۡحَقِّ كَٰرِهُونَ ٧٨
ئێمە لەدونیادا حەق، واتە: یەكخواپەرستی وهەموو ئەو شتانەی كەباوەڕ هێنان بەوانە پێویست بوو، بەهۆی ناردنی پێغەمبەران ودابەزاندنی كتێبە ئاسمانییەكانەوە، بۆ ئێوە نارد، بەڵام زۆربەی زۆرینەتان خۆشیتان لەحەق نەدەهات ولێی دوور دەكەوتنەوە. ئالوسى: ٢٥/ ١٤٢.
پرسیار: مەبەست لەوشەى (حەق) لەم ئايەتەدا چییە؟
قُلۡ إِن كَانَ لِلرَّحۡمَٰنِ وَلَدٞ فَأَنَا۠ أَوَّلُ ٱلۡعَٰبِدِينَ ٨١
ئەگەر زاتی (الرحمن) منداڵێكی هەبا، ئەوا من یەكەم كەس بووم كەبیپەرستم، چونكە بەشێك دەبوو لەباوكی، منیش یەكەمین كەسم لەپەرستنی ئەوەی كەخوا پێی خۆشە، بەڵام ئەوەتا یەكەمین كەسم كەئینكاری ئەو بابەتە دەكەم وسەرسەختترین كەسم بۆ دژایەتی ئەو بابەتە. ئەم بەڵگەیە لەلای ئەو كەسانەی كەشارەزای ژیان وبەسەرهاتی پێغەمبەرانن، بەڵگەیەكی زۆر بەهێز ووردە، ئەمە ئەو بانگەشەیە پووچەڵ دەكاتەوە كەگوایە: خوای گەورە كوڕی هەیە -پاك وبێگەردی بۆ خوا-. سەعدى: ٧٧٠.
پرسیار: ئەم ئايەتە ئەوە دەردەخات كەپێغەمبەران لەهەموو كەسێك زووتر گەيشتوون بەسنوورى كامڵبوون ودوورترين كەسن لەخراپە، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.
سُبۡحَٰنَ رَبِّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ رَبِّ ٱلۡعَرۡشِ عَمَّا يَصِفُونَ ٨٢
بە باسكردنی ئاسمان وزەوی، مەبەستی ئەوەیە كەحاتەی هەموو بەڕێوەبردن ودروتكردنێكی داوە، چونكە هاوەڵپەرستەكان لەسەرزەویدا بتە تاشراوەكانی خۆیان بەشەریك وهاوەڵی خوا دەزانی، لەئاسمانیشدا فریشتەكانیان بەهاوەڵی خودا وبەكچی خودا دەزانی. ابن عاشور: ٢٥/ ٢٦٧.
پرسیار: مەبەست لەئايەتى (سبحن رب السموات والأرض رب العرش عما يصفون ) چییە؟
فَٱصۡفَحۡ عَنۡهُمۡ وَقُلۡ سَلَٰمٞۚ فَسَوۡفَ يَعۡلَمُونَ ٨٩
لێرەدا مەبەست لەوشەی (سلام) فەرمان كردن بەسڵاو وخێراتن نییە، بەڵكو مەبەست جیابوونەوەیە وتەواو، بەكورتی ماناكە ئاوایە: بەوان بڵێ: فەرمانم پێكراوە ئەگەر داوەتەكەم قبووڵ نەكەن ووەڵامم نەدەنەوە لێتان جیا ببمەوە. ئالوسى: ٢٥/ ١٥١.
پرسیار: كاتێك كەئەوانەى بانگەشە دەكرێن، وەڵام نادەنەوە ودەست بەدژايەتى دەكەن، فەرمانمان پێكراوە كەبە نەرمى وداناييەوە ڕەفتار بكەين، ئەم بابەتە لەژێر تيشكى ئەم ئايەتەدا ڕوون بكەرەوە.